کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هه‌ولێر وه‌زاره‌تی کاره‌با له‌گه‌ڵ خاوه‌ن مولیده‌کان گیرفانی خه‌ڵکی ده‌بڕن..

Thursday, 17/12/2009, 12:00


له‌ کاتێکدا که‌ کاره‌بای نیشتمانی ه‌وه‌کو پێویست به‌ هاوڵاتیان نادریت و نرخیشی به‌رزکراوه‌ته‌وه‌ ، ماوه‌یه‌که‌ پاش کابینه‌ی تازه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م و ده‌ستبه‌کاربوونی وه‌زیری کاره‌با سه‌ر به‌ حزبی سۆشیالیست ، مولیده‌ ئه‌هلییه‌کان له‌ هه‌ولێر وه‌کو پێویست نه‌یانتوانیوه‌ کاریگه‌ری بێ کاره‌بایی له‌شاری هه‌ولێر بۆ خه‌ڵکی که‌م بکه‌نه‌وه‌ ، زۆربه‌ی خه‌ڵکی وای بۆ ده‌چن که‌ جۆریک له‌ ئیتاقی ژێربه‌ژێری پڕله‌گه‌نده‌ڵی له‌ نێوان خاوه‌ن مولیده‌کان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی مولیده‌کانی سه‌ر به‌ کاره‌بای هه‌ولێر هه‌بێت و وه‌زاره‌تی کاره‌باش لیی بێده‌نگ بێت . له‌ کاتیک که‌ ده‌بێ کاره‌بای مولیده‌ هه‌بێت کاره‌بای نیشتمانی ئه‌درێت و له‌ نیوه‌شه‌وه‌ تاریکه‌کانیش کاره‌بای نیشتمانی که‌ده‌بێ هه‌بێ نیوه‌ی زیاتری هه‌ولێر نوقمی تاریکی ده‌که‌ن ، پێده‌چیت ئه‌م کاره‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی مولیده‌کانه‌و، به‌ زیانی خه‌ڵکی ته‌واو ده‌بێت  ..جا داواکارین له‌ به‌ڕیز وه‌زیری کاره‌با ئه‌م پرسه‌ گرنگه‌ که‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی خه‌ڵکی به‌ به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ ئه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر بکات و چیدیکه‌ مولیده‌ ئه‌هلییه‌کان خه‌ڵکی ئیستغلال نه‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە