چەک گەیشتۆتە هەرێم ،دەستکراوە بە دابەشکردنی !
Thursday, 14/08/2014, 12:00
1627 بینراوە
ئەو چەکانە بۆ کێ دەبێ؟
مێژوو بیرەوەری نییە کەمن ئەگەر پێمخۆش بوو یانژی توانیم بیکەمە پەڕتووک بۆخۆم وبڵاوی کەمەوە. بە تایبەی مێژووی کورد بە رووداوەکانی تاڵ وشیرینیەوە کە پەلی بەسەر هەموو کۆمەڵگای کوردستان ڕاکێشاوە. بەو واتایە ئەگەر وڵاتمان دابەشە بەڵام رووداوەکان بەشی هەموومانی لەسەرە. مێژوو ئەو لاپەڕەانەن کە ئەگەر نەتەوەیەکی هوشیار وکۆمەڵگای وریا هەر ساتێک رووپەڕێکی هەڵدایەوەو دەبێ دەرسی لێ وەرگرێ. یان بیکاتە نووشتە بەسەر شانیەوە تا لە بیری نە چی کە سەرکردە وحیزبی بێ مۆڕاڵ چی بەسەر هێناوا. بەڵام داخی گرانم ئێمە وەکو نەتەوەی کورد ، نەتەوەیەکی هوشیاروزانا نێن.
زۆرینەی شۆڕشەکانمان بەدەستی خۆمان چێ نەبون وزۆرینەی سەرکردەکانمان دەستچنی بێگانەن کە وەکی مقاش تا کاریان پێ بوبێ بەکاریان هێناون وپاشان بەرەو ناکوجائابادی تراویلکەیان هەڵداون. دەڵێن دووپاتکردنەوەی مێژووی شکستەکانمان کارێکی بە جێ نییە! بە قازانجی دوژمن تەواو دەبێ.دەڵێم: ئەگەر رۆژانە ٢٤کاتژمێر باس لە نەهامەتی وباس لە سەرکردەی ترسنۆک و بێ ئەمەگ بکرێ نەتەنیا زەرەری نییە، بەقازانجیشە.
هەر حیزبێک یا نەتەوەیەک بەڕادەی دەسەڵاتی باشور وبەرادەی حیزبەکانی باشور چاوی لەدەستی بێگانە بێ تا خۆی وبنەماڵەکی خۆی بپارێزێ قەت رزگار نابێ.راستە کوردیش بەشێکە لە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی، بەشێکە لە سیاسەتی ناونەتەوەیی ونابێ خۆی جودا کاتەوە. بەڵام هەمووشتێک ئەندازەو پێوانەی خۆی هەیە. لەبەرانبەر ئەو هێرشانەدا دەبێ خۆمان بپارێزین وچەکو یارمەتیش لە دۆستانی خۆمان وەربگرین. (ئەگەر دۆست بن) . من حاشێ لەوە ناکەم بەڵام لە باشور دەسەڵات لەسەر خەڵکی هەژار شێرەو بۆ دەرەوەش وەک ڕێوی ترسنۆکە وکلکەسووتەیەتی ومل شۆڕ.
کەس خۆی فریو نەدا هاتنی ،، گریلا،، بۆ باشوور وپاراستنی باشور ورەیەکی کوردخوازانەی دابە پێشمەرگە .(مەبەستم لۆمپەنێکی وەکو مەحموود سەنگاوی کاوە کوژ نییە، ئەو کەسە ئینسان کوژە نە پێشمەرگە) لەو ماوەی چەند رۆژی رابوردوودا تا رادەیەکی بەرچاو خەڵک ورەیان هاتەوە لای خۆیان پێوانەی شەڕیش گۆڕا. گریلا ئیزنی لە هیچ دەوڵەتێک وەرنەگرتووە ئیللا لەسەر داخوازی نەتەوەکەی خۆی بۆ پاراستنی نەتەوەکەت خۆی هاتۆتە ئەو بەشە لە خاکی نیشتمان.بۆ داهاتوش قەت خەڵک ئیزنیان نادا بەبێ ئیزن خاکی خۆیان جێ هێڵن.
مەبەستی ئەو کورتە وتارە:
یەک:چەک دراوە بە وەزاڕەتی پێشمەرگە، باشە بەڵام:نابێ بکرێتە گوێپچڕێنەی حیزبی وفیفتی فیفتی دابەشی کەن.! رایگرن بۆ شەڕی خۆدڕێن.
دوو: گریلا لەو بوارەدا مەزنترین پشکی بەر دەکەوێ هیوادارن بەرپرسانی/ ه،پ.گ / زۆر بەراکشاوی رەوشیکەی لەبەر چاو بگرن.
سێ: ئەو چەکانە نابێ هی هیچ حیزبێک بێ، دەبێ بۆ ،،، هێزی بەرگری میللی ،،، بێ.
چوار: دەبێ وریا بین ئەو دەوڵەتانە نانیان بە گوێیان نەخواردووە. هەروا هاسان چەکمان وێنادەن.بیر لە داهاتوو بکەنەوە کە بە هازاران قات زیاترمان لێوەردەگرنەوە.
پێنج:گریلاو پێشمەرگە وایان لێ نەیە ناراستەو خۆ ببنە شەڕوانی ئەو هێزانەی کە چەکمان دەدەنێ.
شەش: سیاسەتێکی وامان لەسەر نەکەن کە بە چەکی بیانی شەڕی خۆدڕێنمان بۆ بێتە پێش.
حەوت: ساڵی ٧٩تا ٨١ (ئەگەر هەڵە نەبم) بنە ماڵەی بارزانی (قیادە مووەقەت) بە چەکی کۆماری ئیسلامی حیزبەکانی رۆژهەڵاتیان وا دەرکرد .کە دەبینین چییان بەسەر هاتووە.! ئەو کارە قڕێژە دووپات نەبێتەوە.
هەشت: لەداهاتوودا دەبێ شەنگاڵ ببێتە گریگترین کانتۆن بۆ پەروەردەو راهێنانی ئیزەدیەکان،تەنانەت دەبێ مەزنتری ئەنستیتۆی زمانی کوردیش هەر لەوێ دابمەزرێ.
نۆ: ئەگەر بۆ فرۆشی نەوت پارە وەرگیراوە.بۆ چاککردنەوەی وێرانییەکانی ئەو شەڕەی کە یەخەی گرتوین، بەکار بهێنرێ. ئەو نەفتە هی بنەماڵەو حیزب وسەرکردە نییە .هی هەموو خەڵکی کوردستانە. هی باکور، باشور، رۆژئاوا، باشوری وڵاتە.
جەعفەر کەریمی
١٤/٨/٢٠١٤