کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزیکی زۆری ئاسایش گه‌مارۆی فرگه‌ی هه‌ولێر ده‌ده‌ن و که‌سێک ده‌ستگیر ده‌که‌ن.

Wednesday, 11/02/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت نزیک له‌ ئاسایشی گشتی  به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند : رۆژی 9/2/2009 هێزێکی زۆری ئاسایش گه‌مارۆی فڕگه‌ی هه‌ولێریان دا و (نازم) ناوێک که‌ به‌رپرسی سووته‌مه‌نییه‌ له‌ فڕگه‌ی هه‌ولێر له‌ کاتی دزینی سووته‌مه‌نی ده‌ستگیرکرا.
جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌کارهێنانی هێزێکی وا زۆر بۆ گرتنی که‌سێک نییه‌ ، به‌ڵکو دیاره‌ بۆ سنووردانانه‌ بۆ ته‌ده‌خولی ئه‌و پشتیوانه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ له‌ ته‌ک(نازم)دایه‌ بۆ دزینی سووته‌مه‌نی له‌ فڕگه‌ی هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌که‌ نێوی ئه‌و پشتیوانه‌ی به‌ تاهیری برای سه‌رباز هه‌ورامی برد .
جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌شه‌ سووته‌مه‌نی ئه‌و فڕگه‌یه‌ له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ و له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه‌ له‌ 2004 ه‌وه‌ دابین ده‌کرێت ، به‌ڵام کوڕانی مه‌لا مسته‌فا به‌ تایبه‌تی (نیهاد بارزانی) له‌ رێگای مه‌لا به‌کرێکه‌وه‌ وه‌ک ده‌ڵاڵێک بۆ فڕگه‌که‌ سووته‌مه‌نییه‌که‌ ده‌گوازێته‌وه‌ و دابینده‌کرێت . نیهاد بارزانی برای سه‌رۆکی! به‌ناو هه‌رێمی کوردستان له‌ 2004ه‌وه‌ مانگانه‌ 70000 دۆلاریان لێوه‌رده‌گرێت.
دیاره‌ ئه‌و به‌شه‌ زۆره‌ سووته‌مه‌نییه‌ که‌ ده‌گاته‌ فڕگه‌ ، له‌ویش به‌ڕێوه‌به‌ری فڕگه‌ تاهیر هه‌ورامی ئه‌ویش به‌شیکی لێ ده‌فرۆشیته‌وه‌ و ده‌یدا به‌ به‌نزینخانه‌کانی هه‌ولیر و کوردستان و له‌وێشه‌وه‌ تێکه‌ڵ به‌ ئاو و نه‌وت ده‌کرێت به‌ نرخێکی خه‌یاڵێ ده‌فرۆشرێته‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌ ناوی به‌نزینی ئازه‌ربێجان.
هێله‌ به‌ناو ده‌نگه‌کانی وه‌کو هێلی شانشینی ئوردنی و تورکی و ئه‌وانی دیکه‌ ، زۆرجار ناره‌زاییان ده‌ربڕیوه‌ له‌ جۆری ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ که‌ پییان ده‌درێت له‌ فڕگه‌ی هه‌ولێر ، هه‌ربۆیه‌ زۆربه‌ی هێله‌ نزیکه‌کان به‌نزینی فڕۆکه‌کانیان له‌ هه‌ولێر به‌ هۆی نه‌بوونی متمانه‌ی کوالیتی تێناکه‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی دایێ و ووتی: گه‌نده‌ڵی دزینی سووته‌مه‌نی کاری کردۆته‌ سه‌ر ناوده‌نگی فڕگه‌ی هه‌ولیر و به‌هانه‌یه‌کیش ده‌داته‌ ده‌ست حکومه‌تی ناوه‌ندی که‌ فڕگه‌ی هه‌ولێر له‌ گه‌ڵ چاکبوونه‌وه‌ی باری ئاسایشی عێراق بیکه‌ن به‌ فڕگه‌یه‌کی لۆکاڵی نێو عێراق.
سه‌رباز هه‌ورامیی ‌ له‌ کوتله‌ی نێچیره‌ و ، له‌ هه‌مان کاتیشدا که‌ریم شه‌نگالی ئه‌ویش له‌ کوتله‌ نێچیره‌ به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌ دژی یه‌کتری دیاره‌ ده‌رئه‌نجامی پێکدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه‌ له‌ تاڵانکردنی گیرفانی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ریه‌که‌ ده‌یه‌وێت پشکی له‌ دزی و تاڵانه‌کانیان زیاتر بێت ..ده‌بێ بووترێت ئه‌و شه‌ره‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ له‌ نێوان سه‌رباز و که‌ریم دووساڵه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.
مه‌سرور سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن له‌ نزیکه‌وه‌ چاودێری لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رهه‌ق به‌و کاره‌ ئابروبه‌ره‌یه‌ ده‌کات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە