کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەتە سوورەکانی پارتی

Wednesday, 25/03/2015, 12:00



عەلی حەمە سالح و بەزاندنی خەتی سووری پارتی


١/ لە مانگی هەشت وادەی سەرۆکایەتی هەرێم تەواو دەبێت، ئایا پارتی ئەو کورسیە بەشێوەیەکی یاسای لە رێگەی هەڵبژاردن، رادەستی لایەنێکی تر دەکات؟ بێگومان عەقڵیەتی خێڵەکی و بنەماڵەیی بارزانی هیچ کاتێک رێگە نادات دەسەڵاتی یەکەم بەدەستی لایەنێکی ترەوە بێت. رووداوەکان هەموو بەرەو ئەوە دەچن، لە ماوەی ساڵیک بۆ دوو ساڵی داهاتوو. کوردستان سەربەخۆیی بەدەستدەهێنێ. نێچرڤان بارزانی پێش سێ ساڵ وتی ساڵێ 2016 ساڵی سەربەخۆیی کوردستانە واتا پارتی خوێندنەوەی بۆ داهاتوو هەیە. لەبەرئەوە هەوڵی ئەوە دەدەن کەلێنێکی یاسای بدۆزنەوە بۆ ئەوەی مسعود بەرزانی لە سەرۆکایەتی بمێنێتەوە. تا ئەوکاتەی سەربەخۆیی کوردستان رادەگەینێت ئەوکاتە دەبێتە سامانێکی سیاسی گەورە بۆ پارتی. لەبەرئەوە هەوڵدەدەن بەهۆی هێرشی داعش باری نائاسایی لە کوردستان راگەینرێ هەڵبژاردن دواخرێ. یان دەستنوسی دەستوری کوردستان لە پەرلەمان هەموار بکرێتەوە کە ئەمە خواستی هەموو لایەنەکانە بە گشتی کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم پەرلەمانی بێت. ئەو کاتە سەرۆک تەنها شتێکی رەمزی دەبێت وەک فواد معسوم کە ناتوانێ مێشک لە سەر رومەتی خۆی لابە. واتا گەر سەرۆکی هەرێم لە هەر لایەنێک بیێت هیچ رۆڵێک نابینێت، وەک کۆسرەت رەسول جێگری هەرێم، کە ئاگای لە هیچ کارێکی دبلۆماسی هەرێم نییە تەنها بنەمەڵەی بارزانی نەبێت. بە پێی زۆری کورسیەکانی پارتی لە پەرلەمان و هەلپەرستی هەندێک لایەن. لەوانیە پارتی بتوانێت لەناو پەرلەمان پۆستی سەرۆکی هەرێم بەدەست بهێنێت ، لە هەموو بارێکدا سەرۆکی حکومەت لەدەستی پارتیە کە ئەوکاتە دەسەڵاتی رەهای دەبێت.

٢/ قسەی ئەندام پەرلەمانێکی ئۆردنی کەوا ئێران هەوڵی لەناودانی بارزانی دەدات. تەنها سینارۆیەک بووپارتی دایڕشتبوو بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانەی کە نایەنەوێت مسعودبەرزانی بە سەرۆکی هەرێم بمێنێتەوە ، بیخەنە خانەی خیانتکاری و پیاوی ئێران.

3/ یەکێکی تر لە خەتە سوورەکان، نابێت هیچ ئەندامێکی پارتی لە دەرەوەی بنەماڵەی بەرزانی بیر لەوە باکاتەوە رۆژێک لە رۆژان وەک مافێکی خۆی ببێتە سەرۆکی حزب. واتا سەرۆکی پارتی و دەسەڵات لەناو پارتی تەنها لە چوارچێوەی بنەماڵەی بارزانی دەبێت. بنەماڵەی بەرزانی تەنها لە مەکتەب سیاسی9 ئەندام مەکتەب سیاسی هەیە. بێجگە لەو سەدەها دەسەڵاتەی لە حکومەت و ئیدارەی کوردستان و عێراق هەیانە.

4/ ئازادی رۆژنامە گەری و ئازاد رادەربڕین، خۆپێشانادن لە زۆنی زەرد خەتی سوورە. هەرکەسێک بیری لێبکاتەوە وەک ئەو دەیەها رۆژانامەنووسانەیان لێ دێ کە تیرۆر کراون وەیان ونکراون. پارتی گەر دەستی بڕوات نەک هەر لە ناوچەی خۆی بەڵکو لەوپەڕی دونیا بێت دەستی بۆ دەبات هەروەک تیرۆرکردنی سۆران مامە حەمەو شیخ ستار لە کەرکوک. ئازاردانی کەمالی سەید قادر لەنەمسا.
5/ لێپێچینەوە و رەخنەگرتن لە بنەماڵەی بەرزانی لەناو حزب وەیان پرسیار لەسەر داهات و خەرجی نابێت بکرێ. چوونکە ئەوە خەتی سوورە. چوونکە بنەماڵەی بەرزانی وەک سیستەمی پاشایەتی سعودیە. چۆن داهاتی وڵات خەرجبکەن،ئەوە بە مافی خۆیان دەزانن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە