16ى3 ڤیستیڤاڵى خۆپیشاندان و تەقینەوەى ناڕەزایەكانى هەڵەبجەیەكانە
Friday, 13/03/2009, 12:00
بەپێى ئەو زانیاریانەى پێمان گەشتووە نوێنەرانى چەندین گروپ لایەن بەنیازن لە ڕۆژى 16ى3 ناڕەزایەتى و چالاكى ئەنجام بدەن هەروەك نوێنەرى گروپێكى ناڕازى پێى ڕاگەیاندین ناڕەزایەتی خەڵكى هەڵەبجە بەگشتى بە دەست بەرپرسانى كوردەوە گەشتووەتە ترۆپك و لە قۆناغى تەقینەوەدایە و پێویستە ڤیستیڤاڵ بگۆڕین بۆ خۆپیشاندان.
ئەو گروپ لایەنانەى كە بەنیازن چالاكى ئەنجام بدەن و هەڵوێست وەربگرن
1-زیاتر لە 450 دەرچووى زانكۆ و پەیمانگاكان بە كەسوكارەیانەوە
2-كۆمەڵێك لە كەسوكارى شەهیدان
3-كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە
4-خاوەن كەلاوەكانى هەڵەبجە
5-خەڵكێكى زۆر لەبارەى بایكۆتكردنى ڤیستڤاڵى هەڵەبجە
چاوەڕوانبن لە داهاتوویەكى نزیكدا زانیارى زیاترتان لەو بارەیەوە بۆ بڵاو دەكەینەوە.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست