کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بە بەڵگەوە سەیری كەناڵی زاگرۆزی ناوخۆی پارتی لە سلێمانی بكەن، كە چۆن فیلیمی سیكیسی لێدەدا

Friday, 14/01/2011, 12:00


ماوەیەكە پارتی و چەند مەلایەك و چەند نووسەرێكی كۆیلەی پارتی، که‌شو هه‌وایه‌کی سه‌یریان لە كوردستاندا خوڵقاندووه‌، تا له‌ رێگای ئاینه‌وه‌ مه‌به‌ستیی سیاسیی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌ویش هەر لە مەسەلەی هێنانە پێشوەی وشەی جێندەر و مەسەلەكەی فەرهاد پیرباڵی كۆیلەی خێڵ و قسەكردنی حیزبە ئیسلامیەكان لە لایەك و چەند نووسەر و رۆژنامەنوسێك لە لایەكیتر. هەموو ئەوانە دەسەڵاتی پارتی و لقی 66 پارتی لە پشتیەوەبوون، مەبەست لە خۆڵقاندنی ئەو جەوە ناهەموارە تەنها بۆ ئەوە بوو، تا خەڵك سارد بكەنەوە لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دژی یاسا كۆنەپەرستانەكەی پارتی و لقی 66 كەی، که‌ دژی خۆپیشاندان ده‌ریان کردبوو، بزوتنەوەی گۆڕانیش خەریك بو رای بكێشنە ناوئەو شەڕەوە، كە دەسەڵات لە پشتیەوە بوو، بەڵام دواجار بزوتنەوەی گۆڕان لەو گەمەیە تێگەیشتن و بە روونكردنەوەیەك خۆیان لەو داوه‌ دەرهێنا كە دەسەڵات بۆی دانابوو.
 لێره‌دا قسەی من لەسەر ئەو چەند مەلاییە، كە بەرامبەر هەموو دزی و راوروتی دەسەڵاتی مافیای كوردی بێدەنگن، بەڵام بۆ سەرگرتنی سینارۆكانی دەسەڵات دێنە مەیدانەوە و خۆیانمان لێدەكەنە فریشتە.
 
 ئەمشەو 14 / 01 / 2011  لەكەناڵی زاگرۆزی ناوخۆی سلێمانی كە بە (كەناڵی سلێمانی)   ناسراوە و سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانە فلیمێكی بڵاوكردەوە، یەك پارچە سێكسی بوو، من لە رێگای برادەرێكەوە كە فریاکه‌وت  وێنه‌ی ئەو كەناڵەی پارتی گرت و کرتەیەكی ڤیدۆیم دەست كەوتوو، فەرمون با خەڵكی كوردستان و مەلاكان سەیری بكەن، بەڵام من لە مەلاكان دەپرسم: داخۆ دەوێرن هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر بەم كەناڵە ناوخۆییەی پارتی لە سلێمانی و دژی پارتی قسە بكەن؟ ئەمە لە كاتێكدایە كە لە زۆربەی وڵاتاندا هیچ كەناڵێكی ناوخۆی بۆی نییە شتی لەو جۆرە بڵاو بكاتەوە، چونكە دەچێتە هەموو ماڵێكەوە.

تێبینی کوردستانپۆست:
ئه‌و فلیمه‌ ڤیدیۆیه‌ له‌لایه‌ن یوتوبه‌وه‌ لابرا، به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه‌ کلیپتی رووتی تێدایه‌، بۆیه‌ ناچار ئێمه‌ش وه‌ک به‌ڵگه‌ به‌ پێویستمانزانی جارێکی دیکه‌ فلیمه‌که‌ به‌ شێوه‌ی zip دایبنێین، هه‌رکه‌سێک ویستی ده‌توانێت فایلی فلیمه‌که‌ لای خۆی داونلۆد بکات، دوای ئه‌وه‌ له‌ ناو کۆمپیوته‌ره‌که‌ی خۆیدا بیبینێت.
بۆ داگرتنی فایله‌که‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌. دوای ئه‌وه‌ به‌ پرۆگرامی zip  یان rar فایله‌که بکه‌ره‌وه‌‌.


www.kurdistanpost.nu/biz/Zagros_Tv.zip


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە