کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حاشا من عێراقی نیم

Monday, 30/06/2014, 12:00












مەمانلکێنن بە عێراقەوە بمانلکێنن بە دیاربەکرو قامیشلۆو مهاباتەوە
نامۆ سامان
مەملکێنن بە عێراقەوە
خودا دەتانگرێ
گەر خودایەکتان هەبێت
مەملکێنن بە نیفاقەوە
حەیا دەتانگرێ
گەر تۆزێک حەیاتان مابێت
لەوەتەی هەم سنگە خشمە
لە پێدەشتە سوتاوەکانی ڕۆحەوە لەنگەر دەگرم
لەوەتەی هەم ئازارێکم
لە شیراقەوە خول دەخۆمەوە
لەوەتەی هەم کراسێکی خەمم بە باڵادا دادوراوەو
ئازار پۆیلانەی لەدایک بوونمە
مەملکێنن بە عێراقەوە
ئێستاکە لەسەر پێکانی خۆم لەنگەر دەگرم
ئەم قاچانە تەنها بۆ ڕۆشتنە نەک بۆ شکاندن
ئەم ڕوانیینە بۆ ڕۆحە نەک بۆ ئاگردان
مەملکێنن بە نیفاقەوە
من سنگم کوانوی برین‌و تەنیاییە
خووم بە تەنیاییەوە گرتووە
ئەم پەنجەرەیە بۆ ڕوانینە
نەک بۆ دزە نیگا
ئەم ئاوی ئەجەلە
ئێستاکە ڕوباری بوونمە
نەک زۆلکاوی سیخور
مەملکێنن بە جەنگەوە
من لە جەنگێکی ترەوە هاتووم
من لەم بیابانی عێراقەدا
لە لم و ئەنفال نەبیت هیچتی تر ناچنم
مەملکێنن بە عێراقەوە
ویژدان بە چۆغەی کوردییەوە جوانە
ئەم دەسماڵی ڕەشبەڵەکەم
بۆنی خوێنێکی تری لێدێت
مەملکێنن بە ئازارەوە
مەملکێنن بە عێراقەوە
ئەم دیموکراسییە بە بەری من تەنگەو
هەرگیز لە ڕەنگی ئەو نایەت
ئەم دیموکراسییە
وابەبێ چەک داگیرم دەکات
هاتووم لە کێڵگەکانی خوێن‌و جەنگەوە
هاتووم لەنێو چاوەکانی خۆڕو بەفرەوە
هاتووم لەنێو چنگی ئەنفال‌‌و ژەهرەوە
هاتووم لە نێو وەحشێت‌و جەهللەوە
هاتووم بەسەر تەرمی منداڵیمدا دهێمەوە
بەسەر تەرمی سپی بێ تاوانیما دهێمەوە
سەرم زایەڵەی ئەشک‌و خەمە
دڵم پارچە پارچەو
جەستەم بەدەم بای شەڕەوە دەشنێتەوە
دڵم بە دەست بەعس‌و
وەحشێتی ئەم دووپێیەوە دەتلێتەوە
هاتووم لەو خۆڕهەڵاتی وەحشێتەوە
لەو خۆڕ هەڵاتی ژەهرو ئەنفالەوە
بمناسەوە
ئەی وەحشێتی ئەم سەدە نەگلیسە بمناسەوە
سیمام تۆزی جەهلل‌و
سیمام تۆزی ژەهر‌و
سیمام تۆزی جەنگی گرتووە
بمناسەوە
ئەی خوداکانی شەڕ بمناسەوە
ئەی نەفرەتی جەنگ بمناسەوە
هاتووم بەسەر تەرمی منداڵیما
بەسەر تەرمی خۆمم‌و کاولبووما
ڕەنگی وەرینی پەنجەکانم گرتووە
ڕەنگی ئازارو ڕۆح‌و جەستەم گرتووە
وەک لێزمە دەبارێ سویسکەی دڵ بەسەرما
وەک ڕۆح نییە دەرگایەک بۆ هەڵهاتن
وەک پەنجەرەیەک بۆ هەتاو
لەو خۆڕهەڵاتی ژەهرەوە
لەو خۆرهەڵاتی شەڕەوە
بمناسەوە ئەی بای وەشت بمناسەوە
ئەی سوبحی دەم بەکەل بمناسەوە
ئەی کوردستانی حەزو خۆزگەم
گوێ ڕادێرە
بۆ سەدای دەنگی ئەم ئازارە بەسووێیەم
دەنگی وادهێت
دەنگی سەدای ئەم خەڵکەیە
زامەکانی بروسسکەیە
مەملکێنن بە شەڕەوە
ئەم تەنەکەی خۆڵە
بەس منی تێدا نەبووم
منیشتان بە تۆپزلی قاودا
ئەم گوێدرێژە
بەس من هەچەم لێنەکرد
بە منیشتانکرد
مەملکێنن بە عێراقەوە
من چی نەبووم
منتان بەچی نەکرد
زەردەشتی!
تاکو ئێستاکە پەرزگایەکەم نییە بۆ عیبادەت
بە ئاری!
تاکو ئێستاکە فەلسەفەیەکم نییە بۆ ژیان
منتان بەچی نەکرد
مەملکێنن بە عێراقەو
منتان کرد بە ئاری‌و
ڕۆحتان لەجەستەم جوداکردوە
کەچی تاکو ئێستاکە نەمتوانی قەوارەیەک
لەم گەردوونە پڕکەمەوە
منتانکرد بە ێسلام
کەچی شمشێرەکەتان
تەنها کەللەی سەری خۆمی بری
مەملکێنن بە عێراقەوە
خۆمم لێوونبووە
ئەم سەمایە دوایی نایەت
ئەم ئازارە ئەزەلییە
مەملکێنن بە عێراقەوە
ووڵاتی نفاق‌و فەساد
مەملکێن بە عێراقەوە
دیاربەکرم لەژێر ئاڵای دیموکراسییدا
هەموو ڕۆژێک لە خاچ دەدرێ
مەملکێنن بە دیموکراتییەوە
وا قامیشلیم لەیاد دەکرێ
وا مهابات‌و سنەم لە مێخ دەدرێ
وا سۆرانم بە بادینانم نامۆ دەبێت‌و
بادینام لە سۆرانم دادەبرێت
بملکێنن بەخۆمەوە
بملکێنن بە سۆران‌و بادینانەوە
بملکێنن بە بۆکان‌‌و قامیشلی‌و بۆتانەوە
دە دەی بملکێنن بەخۆمەوە
دەستەکانم بەرنەوە!
من ڕۆحم لەوێ بەجێماوە
نەک لە بیابان
مەملکێننبە عێراقەوە
ئەم بیابانی عەرعەرە
لە لاشەم تێر نابێت
من ئەشکم لەوێ دەسوتێت
ڕۆحم لە ئەنفال‌و هەڵبجەدا
ژەهر کوژ دەکرێت
ئەم عەرعەری عێراقەیش
تاوانەکان ژێر لم دەنێت
مەملکێنن بە نفاقەوە
مەملکێنن بەعێراقەوە

ستۆکۆڵم
2003-05-25
{ تێبینی ئەم هۆنراوەیە لە ستۆکۆڵم بە دەنگی خۆم خوێندراوەتەوە}

ئێمە بۆ کوردستان خەباتمانکرد نەک بۆ عێراقێکی دیموکراسی
ئێستاکە ئەو هەلە زێرینەیە کە کورد جاری سەربەخۆیی خۆی بدات نەک نیشتیمان بخاتە دەنگدانەوە. تۆ دەبێت لەوە بگەیت کە نیشتیمانەکەت داگیرکراوە نەک مافت خوراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە