لێپرسراوێکی پارتی ده‌ڵێت: نۆ ملیۆن دۆلارمان داوه به لیستی گۆڕان
Thursday, 22/04/2010, 12:00
ئه‌م هه‌واڵه نوێکراوه‌ته‌وه:
له‌ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانانی په‌رله‌مانی کوردستان و عێراقدا، پارتی توانی ئه‌و گومانه دروست بکات، که به‌و هاتوچۆ نهێنیی و قسه‌کردنانه‌ی نێو ژووره ده‌رگاداخراوه‌کانی نێوانیان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی بزووتنه‌ی گۆڕاندا، خه‌ڵکی زیاتر هیوا و متمانه‌ی به‌مانیش نه‌مێنی، ئه‌م جۆره گفتوگۆ‌و هاتووچۆیانه، که که‌لتوور و سیاسه‌تێکی چه‌وتی حیزبایه‌تییه، تێیدا ئه‌وانه میلله‌ت به مه‌ڕ و کۆیله ده‌زانن، ته‌نها له کاتی هه‌ڵبژاردن و کاره‌ساته‌کاندا هانایان بۆ ده‌به‌ن، بۆیه خه‌ڵکی له‌وه گه‌یشتن، که ئه‌مانیش وه‌ک ره‌فتاری پارتی و یه‌کێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ده‌که‌ن و ڕێککه‌وتنی ژێربه‌ژێر مۆرده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی نانبڕاوه‌کان، کاتێک گۆڕان هانای بۆ پارتی برد، وه‌ک هێزێکی ناوبژیکه‌ر و فه‌ریادڕه‌س پیشانیاندا، که له رێگای پارتییه‌وه نانبڕاوه‌کان، نانه‌کانیان پێ ده‌درێته‌وه.
پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی ئه‌زمونێکی زۆریان له کاری موخابه‌راتی و شه‌ڕی سایکۆلۆژییدا هه‌یه، ئه‌وان له ژێر کاریگه‌ری ده‌یان ده‌زگای موخابه‌راتییدا ده‌رس داده‌رێن و کارده‌که‌ن، له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به ده‌یان که‌س رێگای پیشان ده‌دان و رێنماییان ده‌کردن، به‌تایبه‌تی فێری ئه‌وه کراون، چۆن دژی نه‌یارانی بنه‌ماڵه و بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های خۆیان له کوردستاندا کار بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزب و هێزه سیاسییانه‌ی کوردستان به وشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودا نه‌که‌ن، زوو ده‌که‌ونه ته‌ڵه‌وه، چۆنیان بوێت ده‌توانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌که‌یان، به‌کاریان بهێنن و ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت لێیان دروست بکه‌ن، له‌م رووه‌وه گۆڕان هه‌ڵه‌ی زۆری کرد، به‌تایبه‌تی کاتێک پشتیان له هیوا و خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر کرد و به پێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به جه‌ماوه‌ری کوردیان دابوو کاریان له سه‌ر نه‌کرد.
نزیک بوونه‌وه له پارتی وه‌ک نزیک بوونه‌وه وایه له تیمساحێکی برسی، کاتێک خواردنی بۆ هه‌ڵده‌ده‌یت، ئه‌گه‌ر ئاگات له خۆت نه‌بێت ده‌ستیشت له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵده‌ڵووشێت، ئه‌وانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارتییدا ده‌که‌ن، نابێت خۆیان له‌و بنه‌ماڵه‌یه زۆر نزیک بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌وان هێنده‌ی به‌دوای دانیستن و لیدوانی سیاسییه‌وه‌ن، دوو ئه‌وه‌نده به‌دوای ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌وه‌ن که دێنه به‌رده‌میان تا سووکیان بکه‌ن، هه‌ڵیان لووشن و بچوکیان بکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌تا پاش ئه‌وه‌ی وه‌فدی گۆڕان ده‌چێته سه‌ری ره‌ش، به فرسه‌تی ده‌زانن، خه‌ڵکی بخه‌نه گومانی رێککه‌وتنی ژێربه‌ژێری نێوانیان. ئه‌مڕۆ بۆ بێ هێزبوونی گۆران، پارتی وا خه‌ریکه گۆڕانیش به ده‌ردی یه‌کێتیی به‌رێت. ئه‌م هه‌واله‌ی خواره‌وه که له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه به‌ر ده‌ممان که‌وتووه، پێویستیی به وه‌ڵامدانه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی لێپرسراوانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، چونکه هه‌واڵه‌که له‌ناو پارتییه‌وه دزه‌ی کردووه و ئیستا ده‌ماو ده‌م خه‌ڵکی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات.
پێش ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌واله‌که وه‌ک خۆی بڵاوبکه‌ینه‌وه، به باشمانزانی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندییداره‌کانه‌وه بکه‌ین، چونکه ئه‌مه‌مان به گه‌مه‌یه‌کی موخابه‌راتی پارتی هاته پێش چاو، به‌ڵام وه‌ک په‌یامی کاری راگه‌یاندن نه‌مانتوانی فه‌رامۆشی بکه‌ین و بڵاوی نه‌که‌ینه‌وه، هه‌واڵه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
-----------------------------------------------------------
له‌کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و هه‌لبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی لیستی گۆڕان سه‌ردانی سه‌ری ره‌ش ده‌که‌ن و چاویان به مه‌سعود بارزانی ده‌که‌وێت، مه‌سعود بارزانی داویان لیده‌کات که بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان گۆڕان و پارتیی په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسایی دروست ببێت له نیوانیاندا و دوور له حه‌ساسیه‌ت به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر، پێویسته گۆڕان وه‌ک پشتگیری له بارزانی ناکات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆکی هه‌رێم، با پرۆپاگه‌نده و ریکلامیش بۆ که‌سایه‌تییه رکه‌به‌ره‌کانی تریش نه‌کات، به‌تایبه‌تی د. که‌مال میراوده‌لیی، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه پارتی ئاماده‌یه 9 ملیۆن دۆلاریان پێ بدات. سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که که له هه‌ولێره‌وه ده‌ست کوردستانپۆست که‌وت، به‌وه کۆتایی به هه‌واله‌که هێنا که ئه‌مانیش رازیی بوون و ئه‌و پاره‌یه‌یان وه‌رگرتووه.---------------------------------------------------------
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کوردستانپۆست په‌یوه‌ندی به‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندییدارانه‌وه کرد، سه‌ره‌تا قسه‌مان له‌گه‌ڵ د. که‌مال میراوده‌لیی کرد، وه‌ڵامی ئه‌ویش به کورتی ئه‌مه‌ی خواره‌وه بوو:
ده‌رباره‌ی پرسیاره‌که: به‌ڵێ له حه‌فته‌ی دووه‌می کامپینه‌که‌ی پار له به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێک له چوار حیزبه‌که‌وه ئاگادارکرام که کۆبونه‌وه و رێکه‌وتنێکی ئاوا له نێوان سه‌رانی کۆمپانیای وشه و بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌یه. ئه‌ویش کت و مت باسی 9 ملیۆن دۆلاری کرد که بنه‌ماڵه داوێتی به گرده‌که به مه‌به‌ستی بۆیکۆتکردنی من و رێگه‌نه‌دانم به ده‌رکه‌وتن له راگه‌یاندنه‌کان و دیاره زیاتریش. من راستی و دروستی ئه‌وه نازانم ئه‌و کاتیش باوه‌ڕم نه‌کرد گه‌رچی دوای چاوپێکه‌وتنی ته‌له‌فزیۆنی یه‌که‌م، که به ده‌ستپێشخه‌ری شه‌خسی کاک هوشیار خۆی بوو، دوای ئه‌وه گه‌رچی کاک هوشیار و براده‌رانی تریش زۆر هه‌وڵیان دا به هیچ جۆرێک چاوپێکه‌وتنی ترم له هیچ یه‌کێک له ده‌زگاگان ته‌نانه‌ت رۆژنامه و سایتی سبه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ده‌کرا، یان که ده‌کران رێگه‌ی بلاوکرده‌نه‌وه‌یان نه ده‌درا. چوار رۆژیان له سڵێمانی هێشتمه‌وه بۆ به‌لێنی چاوپێکه‌وتنێکی تر له‌گه‌ڵ که‌ی ئێن ئێن، به‌لام هه‌ر جار که کاک هوشیار واده‌ی داده‌نا ده‌ستێک هه‌ڵی ده‌وه‌شانده‌وه. کاک هۆشیار خۆی شاهیده چه‌ند هه‌وڵم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لێپرسراوانه‌ی گرده‌که یه‌ک به یه‌ک دا بێسوود بوو. تا دوو رۆژ پێش کۆتایی کامپینه‌که، که جارێکی تر له ژیر فشاری جه‌ماوه‌رداو دوای چاوپێکه‌وتنی کاندیده‌کانی تر، کاک سه‌فین و کاک هه‌ڵۆ، چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کردم، به‌لام وه‌ک به‌لێنیان دا که سه‌عات 10 ی شه‌و نیشان بدرێ، نه‌یان کرد به هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌کی زۆر سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ به بێ ئاگادارکردنی پێشتر له ناکاو نیشان درا. ته‌نانه‌ت داوام کرد که ته‌نیا نیو سه‌عاتم له که‌ی ئێن ئێن به پاره هه‌رچه‌ندێک داوا بکه‌ن، وه‌ک رێکلام بده‌نێ بۆ خوێندنه‌وه‌ی مانیفێستۆیه‌که‌م بۆ خه‌ڵک رێگه‌یان نه‌دا. ئه‌مه له کاتێکدا بوو که هه‌موو ده‌زگا ئیعلامییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی و به ناو حکومه‌ت شه‌و و رۆژ له خزمه‌ت مه‌سعود بارزانی دا بوون. دانیشتنێکی تایبه‌تیم له سه‌ر ئه‌مه له گه‌ل برایانی به‌رێز کاک قادری حاجی عه‌لی وکاک شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فاو کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی کرد، رێکه‌وتین که چاوپێکه‌وتنێکم ته‌نیا له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور که باسی مه‌سعود بارزانی تێدا نه‌که‌م له‌گه‌ڵ بکرێ، ئه‌وه‌شیان نه‌کرد. ئه‌و برایانه‌ی له که‌ی ئێن ئێن کاریان ده‌کرد زۆریان ئه‌مه پێ‌ناخۆش بوو.
کوردستانپۆست ویستی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به لێپرسراوانی لیستی گۆڕانه‌وه بکات، به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی که‌سێکی وا بدۆزینه‌وه که به ئاشکرا لێدوان له سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه بدات، دواجار توانیمان که یه‌کێک له‌وانه به‌گیر بهێنین به‌و مه‌رجه‌ی ناوی نه‌هێنین، وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌شی شه‌خسییه، ناچێته قاڵبی وه‌ڵامی ره‌سمی، وتیشی بۆیه من ئه‌و وه‌لامه‌تان ده‌ده‌مه‌وه، چونکه ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم، ناهه‌قی به‌رامبه‌رمان کراوه و ئه‌مه بۆ ناوزڕاندنی بزووتنه‌وه‌که‌مانه، که به‌و شێوه‌یه لێمان بده‌ن و گومان له سه‌رمان دروست ببێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ش به‌م شیوه‌یه وه‌ڵامی داینه‌وه:ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه، ئێمه پێویستمان به‌و پاره‌یه نییه، که به‌و شیوه ناشه‌رعییه وه‌ری بگرین، ئه‌گه‌ر ئێمه بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ده‌زگای وشه و مه‌سروفاته‌کانی پێویستمان به پاره هه‌بێت ، ئه‌وه سه‌رچاوه‌ی ترمان هه‌یه، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌سانی پاره‌دار و گۆڕانخوازی ناو بزووتنه‌وه‌که‌مان، دوای ئه‌وه ئێمه ده‌توانین ئه‌و زه‌خته‌ش له سه‌ر ئه‌و که‌سانه که‌م بکه‌ینه‌وه، که له سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌شی خۆمان داواده‌که‌ین و کاره‌کانی خۆمانی پێ به‌ڕیوه ده‌به‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکی وا رووی دابێت، ئه‌وه ده‌توانم بڵێم که ئێمه وه‌کو لێپرسراوی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ئاگاداری ئه‌و سه‌فقه پاره‌یه نین، ئه‌گه‌ر که‌سێک وه‌ری گرتبێت، شه‌خسیی بووه، په‌یوه‌ندی به گۆڕانه‌وه نییه، ئه‌و که‌سه‌ش هه‌ر که‌سێک بێت سه‌ر به ئێمه نییه، ئه‌وه دڵنیات ده‌که‌مه‌وه که کاک نه‌وشیروان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری شتی وا نییه، ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم وه‌کو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که‌سمان ئاگادار نیین، ئه‌وه پرۆپاگه‌نده‌یه‌که ده‌زانین له کوێوه سه‌رجاوه‌ی گرتووه و بۆ چ مه‌به‌ستێک ئه‌م قسانه ده‌کرێت و کێ له پشت ئه‌م جۆره قسه نابه‌جێیانه‌وه‌یه، ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه.
کوردستانپۆست: ئه‌ی بۆ قسه‌کانی د. که‌مال میراوده‌لی چی ده‌ڵێیت؟ - : ئه‌و به‌ڕیزه زیاد رۆیشتووه و زیادی وتووه. ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی پێویست رێگامان پێیداوه، به‌ڵام ناکرێت ئێمه ده‌رگای ته‌له‌ڤیزیۆن و رۆژنامه و گۆڤاره‌کانمان بخه‌ینه سه‌ر پشت، ته‌نها خزمه‌تی ئه‌و بکه‌ین، ئێمه‌ش پێویستمان به کاتی پێوستی خۆمان هه‌بووه که بۆ ریکلام و پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆمانی ته‌رخان بکه‌ین، کردووشمانه، نه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی د. که‌مال ده‌یه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ر به گۆڕان نه‌بووه و له‌لایه‌ن ئێمه‌وه کاندید نه‌کراوه، بۆیه به‌رپرس نه‌بووین له پرۆپاگه‌نده‌کردن بۆی، ئێمه چه‌ند به‌رپرس بووین به‌رامبه‌ر به‌وانی تر، به زیاده‌وه به‌رامبه‌ر به د. که‌مال کردوومانه.
کوردستانپۆست کۆتایی به‌و هه‌واڵه ده‌هێنێت، به هیواین، لێپرسراوانی لیستی گۆڕان ڕاشکاوانه له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه قسه بکه‌ن، به فه‌رمی له سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه قسه‌ی خۆیان بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست