دۆکۆمینتێکی گرنگ ، پله‌به‌ندی زانکۆکانی کوردستان له جیهاندا ئاشکرا ده‌کات.
Saturday, 30/05/2009, 12:00
ئه‌م وتاره پارساڵ له رۆژێکی وه‌کو ئیمڕۆ بڵاومان کردبۆوه(
http://www.kurdistanpost.info/news/2544.html) ، به هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و زانکۆکان رۆژ به‌دوای رۆژ له پاشه‌کشه‌دان و هیج په‌ره‌سه‌ندنێکی ئه‌وتۆی پۆزه‌تیڤیان به خۆوه نه‌دیوه ، بۆیه به باشمان زانی دووباره بڵاوی بکه‌ینه‌وه که گرنگی خۆی هه‌یه له ناساندنی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له بواری تێکدانی بواری خویندن و پاشه‌کشه‌ی ئاستی خوێندن له رووی کوالیتی و داهێنانی نوی...فه‌رموون له‌گه‌ڵ وتاره‌که...
July 30,2008
هاوڕیم دلێر سه‌لیم ، پێش ماوه‌یه‌ک بابه‌تێکی سه‌رنجڕاکێشی ده‌رهه‌ق گۆته‌یه‌کی وه‌زیری خوێندنی باڵای ده‌سه‌ڵاتی مافیا بڵاوکرده‌وه(ئه‌مه لینکه‌که‌یه‌تی
http://www.kurdistanpost.info/news/2339.html). بۆ به‌دواداچوون پێم باش بوو دۆکۆمێنتێک پێشکێش خوێنه‌ران بکه‌م . له کۆتادا دۆکۆمێنته‌که‌م که‌وته به‌رده‌ست و،به‌مه‌ش راست و دورستی ناوه‌ڕۆکی نووسینه‌که‌ی ده‌رده‌خا ، بۆیه پێویست ده‌کات هه‌موو خه‌لکی کوردستان لێی ئاگادار بکه‌ینه‌وه و ، وه‌کو هه‌موو به‌ڵگه‌کانی دیکه که کوردستانپۆست ده‌یخاته به‌رده‌ست ، ده‌سه‌ڵات بته‌زێنێ .
زانکۆیه‌ک دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا به‌ڕێوه‌ی ببات ، ده‌زگا حزبییه‌کان له بچوکترین کاری نێو زانکۆ و کۆلیژه‌کان ته‌ده‌خل بکه‌ن ، وه‌زیر پیاوێکی پاشه‌ڵپیس بێت له واری کوردایه‌تی و پیاوی پاراستنی بنه‌ماڵه‌یه‌کی خیانه‌تکار بێت، سه‌رۆکه‌کانی زانکۆ پیاوی هه‌ردوو مێردزمه‌کانی ده‌سه‌ڵات بن ، وڵات پڕی زانکۆی ئه‌هلی و رووتانه‌وه‌بن ، راگڕی کۆلیژه‌کان هه‌موویان یا زۆربه‌یان به ته‌زکییه‌ی هێرۆ و نێچیر و ماکسی و مه‌سروور و مه‌جرور دابنرێن ، سه‌رۆک به‌شه‌کان ئه‌وانیش زۆربه‌یان ئه‌رسه‌لان و فازیل میرانی داوێنپیس و بێمه‌عریفه‌ت دایان بنێن ، هه‌رگیز نه‌وه‌یه‌ک له زانا و داهێنه‌ران ناخوڵقینن ، به‌ڵکو هه‌مووی پاش ته‌واوکردنی زانکۆکه‌یان به‌ته‌مای هه‌لاتن ده‌بن ،چونکه ئه‌وه‌ی فێرنه‌کرابن له زانکۆ دوو شته : مه‌عریفه‌ت و خۆشه‌ویستی وڵاته.
دۆکۆمێنته‌که دیاره هی ده‌زگایه‌کی ئه‌کادیمی نێو نه‌ته‌وه‌ییه ، باره‌گاکه‌ی له مه‌دریدی ئیسپانیایه و ، ساڵانه هه‌ڵده‌ستی به هه‌ڵسه‌نگاندنی زانکۆکانی دنیا ، بۆ ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه دیاره جۆره‌ها پرنیسیپیان هه‌یه که ده‌بنه پێودانگ بۆ ئه‌هلییه‌تی زانکۆکان له ریزبه‌ندی یا پله‌به‌ندییان..
دوایین لیستی پله‌به‌ندی که 4000 زانکۆ له زانکۆکانی دنیا له‌خۆده‌گرێت، که ده‌کرێت به کرته کردن له سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه ، ببینیت و پیودانگه‌کانیش چاو لێبکه‌یت.
ئه‌وه‌ی جێگای رامانه غیابی ناوی زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستانه ، که ته‌نانه‌ت له دوایین لیسته‌که‌ش ناویکی ئه‌و زانکۆیان نابینرێت. پێودانگه‌کان بۆ پله‌به‌ندی مه‌ودای هێنانه‌ژووره‌وه‌ی زانکۆکانی کوردستان نادات .ره‌نگه وه‌زیری خوێندنی باڵا ، که هه‌ندێ سه‌رچاوه گوومان ده‌خه‌نه سه‌ر بڕوانامه‌که‌شی ، بێت و بڵیت : پاره و بوودجه‌ی پێویست له به‌رده‌ستدا نییه تا چاکسازی گه‌وره بکه‌ین .. بۆ ئه‌م پرسه ده‌کرێت چاو له لیسته‌که بکه‌ین ، که زانکۆی وڵاتی وای تیدایه که بوودجه‌ی 5ساڵی به قه‌د بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان نییه!. بۆیه مه‌سه‌له‌که به‌ته‌نها بوودجه نییه ، به‌ڵکو گه‌لێ فاکته‌ر خۆده‌خه‌نه نێو هه‌ڵسوراندنی زانکۆکان که کاریگه‌ری له سه‌ر ده‌رئه‌نجامی کۆتاییدا داده‌نێت، چونکه نابێت زانکۆ و دواتریش وازاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ده‌ر له‌و سیسته‌مه‌ی که له کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت ، دابنرێت.
ئه‌و سیسته‌مه‌ی که کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات ، سیسته‌مێکی بنه‌ماڵه‌یی مافیای کاوبۆییه .. ئه‌م سیسته‌مه جگه له بێ مه‌عریفیی و جه‌هل هیچی دیکه به‌رهه‌م ناهێنێت.
ئه‌و سیسته‌مه‌ی کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات، جگه له بێ مه‌عریفیی و جه‌هل هیچی دیکه به‌رهه‌م ناهێنێت.
ئه‌و سیسته‌مه‌ی کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات، بۆ ئه‌وه‌یه بڕوانامه بدات، نه‌ک زانست.
ئه‌و سیسته‌مه‌ی کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه، که زۆربه‌ی لێپرسراو و ده‌سه‌ڵاتداران بکاته به دکتۆر و بڕوانامه‌یان بداتێ.
ئه‌و لێپرسراوانه، ئه‌مڕۆ هه‌موو شتێکیان هه‌یه، له پاره، خانوو، ماڵ، ڕابواردن،کاره‌با، گه‌رمیی، فێنکیی، گه‌ڕان، خواردنه‌وه، هه‌موو شتێک، ته‌نها یه‌ک شت نه‌بێت ، که نییانه، ئه‌ویش عه‌قڵه بۆ به‌سیسته‌ماتیکردنی ژیانی خه‌ڵکی و به‌ره‌وپێشبردنی،، پێیان وایه، به پاره و به ده‌سه‌ڵات، زاڵ ده‌بن، ئه‌گه‌ر بڕاونامه‌یه‌ک بخه‌نه گیرفانیانه‌وه، به‌وه گریکوێره‌ی نه‌زانیان ده‌بێته‌وه، رێزیان لێده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی بێ عه‌قڵییه، که ئه‌و بێ عه‌قڵانه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
فه‌رموون له گه‌ل دۆکۆمێنته‌که:
http://www.webometrics.info/top4000.asp?offset=0
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست