مه‌حموود گه‌رگه‌ر- ه‌کان قه‌شه‌نگترین رووی 2 بنه‌ماڵه
Saturday, 28/08/2010, 12:00
له شه‌وێکی نوته‌کا
به چرایه‌کی بێ ڕووناکیه‌وه هاتن
هێشتا زه‌خمی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاله‌کان
خوێنی لێ ئه‌چۆڕا
لێوی گوڵه گه‌نمه‌کان
وه‌کو دڵی شاعیره یاخیه‌کان
نه‌قڵیشابوو
هه‌مووان؛
چاوه‌ڕوانی سپێده‌یه‌کیان ئه‌کرد
خۆر به لێوبه‌باری هه‌ڵنه‌یه‌ت
به‌هاره زیزه‌کان
ئاشنا بکاته‌وه به جوانیی
له دیوه‌خانی گونده چۆڵه‌کانا
هێشتا میلی کاتژمێره‌کان
له جوڵه نه‌که‌وتبوون
ترووسکاییه‌ک مابوو بۆ بینین
هاتن و
ده‌ستی بڕراوی داربه‌رووه‌کانی قه‌ندیل و
چاوه هه‌ڵکۆڵراوه‌کانی پیره‌مه‌گرونتان
له خابوورا فڕێ دا
له‌گه‌ڵ لێدانی مارشی سه‌رکه‌وتنه‌کانا بوو
خاکورک
بووه سێگۆشه‌ی به‌رمۆداو
که‌شتی مه‌موزینی تیا نغرۆ بوو
هاتن و
له‌گه‌ڵ خۆتانا به دیاریی
(مه‌حمود گرگر)ه‌کانتان هێنا
تاوه‌کو سیمبوڵێک نه‌مینێ بۆ پاکیی
هه‌ناسه‌یه‌ک نه‌مێنێ بۆ کامه‌رانیی
له شوێن پێی پۆستاڵه‌کانتان له‌سه‌ر سنوور
(نه‌وتی شوجاعه‌کانتان) فڕێ دا‌و
داستانی ئاواییه ڕه‌شپۆشه‌کانتان تۆمار کرد
هاتنه‌وه
ئه‌مجاره به په‌رۆ ڕه‌نگاوره‌نگاکانه‌وه ڕشانه‌وه
پیره‌مێرد له مامه‌یاره
خه‌ریکی خۆ سازدان بوو بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز
نه‌تانهێشت خه‌ونه ساوا دڵسافه‌کان
تاوێك پشوو بده‌ن
نه‌یانزانی چ نمایشێکتان ئاماده‌کردووه بۆ ئه‌م وه‌رزه نوێیه
تاکه ئاواتێکیان ئه‌وه بوو
رزگاریان بێت له شه‌وله‌بان و دیوه‌زمه
هاتن وه‌کو کارامه‌ترین ئه‌کته‌ر:
له رۆژی یه‌که‌می نمایشه‌که
12هه‌زار شیعر هه‌ڵپڕوکا
له رۆژی دووه‌مدا
گه‌وره‌ترین رووداوی تاڵانیی
له ناودارترین بانکی جیهاندا رووی دا
له ڕۆژی سێهه‌مدا
له زیندانێکی نهێنی
پێنووسێک دوای ئه‌تک کردنی
به قه‌یتانی پێڵاوه‌کانی خۆی له‌سێداره درا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست