گەریلا خۆفرۆشەكان و بەعسیە نیشتیمان پەروەرەرەكان !!!
Saturday, 20/06/2009, 12:00
لەكاتێكا حكومەتى عێراقى سەرقاڵى ئاشتكردنەوەى ئەو كۆنە بەعسیانەیە شتێك لەخراپەنەماوە لەڕابردوو ئێستادا نەیانكردبێت،هێزى سەدرو بەدرو .....هتد ڕاستەو خۆ لەئێرانەوە هاوكارى ئەكرێن و بگرە زۆر جاریش شارى بەغدا ئەكەن بەگۆمى خوێن.زۆرێك لەهێزە سونەكانیش لەدەوڵەتە عەرەبیەكانى وەك سوریاو سعودیەو ئوردنەوە هاوكارى مادىو مەعنەوى ئەكرێن و هەندێكیشیان دەستى قاعیدەیان لەپشتەو لەهەڵبژاردنى عێراقیشدا بەشدارى ئەكەن.لەكاتێكا خودى مالیكیش پەیوەندیە ژێر بەژێرەكانى لەگەڵ حكومەتى عێراقدا نەك هەر جێگاى گومانە بگرە بەزەرەررى كورد ئەشكێتەوە و ڕۆڵەكانى ێەڵاحەدینى ئەیوبیش دەرسیان وەرگرتووەو ئەوەتانێ حكومەتى عێراق بنیاد ئەنێنەوە!لەكاتێكا دەزگا نهێنیەكانى وڵاتانى دراوسێ لەكوردستانا تەراتێن ئەكەن حكومەتى توركیاش لەڕێگاى بەرەى توركمانیەوە درێژە بەچالاكیەكانى خۆى ئەدات و بارى ئەمنى كەركوك ئەشێوێنێ شانبەشانى موجاهیدە گیان لەسەردەستەكان كەبەهاوكارى وڵاتانى عەرەبى دێن.ئالەو كاتەدا سەركردایەتى سیاسى كورد لەهەوڵى ئاشتەوایی هێزە عەرەبە عێراقیەكاندایەو پرۆسەى ئاشتەوایی عێراقیش كۆنە بەعسیەكانیش ئەگرێتەوە، لیستى هیوا بەبیانوى باڵى باشورى پارتى كرێكارانى كوردستان pkk لەهەڵبژاردن بێبەش ئەكرێت,
گەلۆ چ نەگبەتیەكە كورد پشتى كورد بۆ تورك بشكێنێ!سەركردەیەكى كورد لەبەر دەم مایكى ڕاگەیاندنەكانى وڵاتێكى تینو بەخوێنى سەرى كورددا بڵێ دروستبوونى دەوڵەتى كوردى خەونى شاعیرانەیە!!!ئاخر هەر دوێنێش بوو ڕیكلامیان بۆ akp ئەكرد لەتوركیاو خۆشبەختانەش پێچەوانەكەى دەرچوو dtpكەكوردە!گەلۆ چ نەگبەتىو نەزانیەكە كورد بەكورد بڵێ تیرۆریستە و خۆشت بەهەمان سیستەمى خەبات هاتبیتە سەر كورسى دەسەڵات؟!لەبرى ئەوەى شانازى بەكورد بوونیانەوە بكەیت كەدەوڵتێكى زلهێزى دونیایان لەبەردەم خواستە ڕەواكانیاندا بەچۆكدا هێناوە ،لەبرى ئەوەى بیرێك لەئەزموونى باشورى كوردستان بكەیتەوە ئەگەر قەندیل بكەوێتە دەست قاعیدە ئەوا ئەبێت فاتیحا بۆ ئەزموونەكەمان دابخەین و توركو عەرەب وفارس بمان خەنە گۆڕ.
گەلۆ چ سەمەرەیكە ئێمەبەشێك بین لەعارەبە عەگاڵ بەسەرەكانى وەتەنى عاەرەبى و حیزبێكى سیاسى كوردى مافى خۆ پاڵاوتنى نەبێت ؟!!وەكو كوردێك هەست بەشەرم وتەریقى ئەكەم لەبەردەم دەست وپەنجەى تەزیوى كچە گەریلایەكدا سوێند بەیەكپارچەیی خاكى كوردستان ئەخوا و حكومەتەكەى منیش لەبەر دڵى ئەو دەوڵەتانەى دڵى كورد ئەنجن ئەنجن ئەكەن ئەڵێت ئێرەخاكى گەریلا نیە با بگەڕ]ێنەوە خاكى خۆیان!!!!!!!!!!گەلۆ شەرم ئەكەم گەریلایەك ئامادەیە بچێت لەكەركوك لەبەرامبەر مالیكیدا بۆ گەڕانەوەى كەركوك شەڕبكات ،لەبەردەم دەست وپێوەندەكانى توركدا شەڕبكات و حكومەتەكەى منیش ڕێگاى نان وڕاگەیاندنیان لێبگرێت لەقەندیل!!شەرم ئەكەم لەدواى هەردوو گێمە دۆڕاوەكەى مادەى (58)و(140)و چەن گێمێكى ئیزافى یارى دۆڕاوى كێشەى كەركوك شەڕببەینەوە چیاسەر بڵندەكانى قەندیل و هەڕەشەى كورد كوشتن بكەین، گەریلاى پژاك و پەكەكە بكوژین!ئێ خۆ گەریلاكان وپارتى چارەسەر نین بەغداو نەجەف و كەربەلاو كەركوك ئەتەقێننەوە و ئەوان بەرگرى لەدیار بەكر وماردین و...هتد ئەكەن لەباكورى كوردستان.دڵنیاشم شەقى ئەوان نەبێت دەوڵەتى تورك ئامادەنیە ڕۆژێك سەربەخۆیی ئەم هەرێمە بەچاوى خۆى ببینێ چجاى ئەوەى دانیشتنیشیان لەگەڵ بكات.
بەداخەوە دەبوو كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانیش نەكەوتایەتە ژێر فشارى تورك و ئەو مەرجانەى بەهەند وەر بگرتایە كێ فایلدارو كۆنە بەعسیەو كێ دەستى بەخوێنى ڕۆڵەیەكى ئەم وڵاتە سورە و دەستگیرۆیی كۆنە بەعسى و فایلدارى كردووە بۆ كورد كوشتن نەك ئەوەى كێ بەدڵى توركەو كێ بەدڵى گورگەكانى تورك نیە.
بەداخەوە لیستى هیوا بەهاوكارى پەكەكە تاوانبارە و من پێم وایە كارێكى تاسەر ئێسقان شەریفانەیان كردووە خۆ ئەگەر حاشا لەم هەڵوێستەیان بكەن ئەوا پێویستە حاشا لەكورد بوونى خۆیان بكەن و ئەمەش هەزار جار لەوە شەریفانە ترە پشتى براكەت بۆ پازدارو جەندرمەو عەسكەرى عەرەب بدەیت لەزەوى كەئەمەش مەرگى حەتمى خۆتى لەدوایە.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست