حیزبه‌که‌ی 31 ئاب هه‌یبه‌تی له‌کوێبوو.؟ وه‌ڵامێك بۆ جه‌عفه‌ر ئێمنیکی
Wednesday, 28/12/2011, 12:00
جه‌عفه‌ر ئێمنیکی نه‌ك وته بێژ. به‌ڵکو پینه‌و پهڕۆچی حیزبه‌که‌ی 31 ئاب ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شانه‌ی فازیل مه‌تنی پینه‌و په‌ڕۆ بکات که‌چه‌ندین جاره فازیل مه‌تنی دوباره‌و سێباره هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵکی کوردستان ئه‌کات به مه‌به‌ستی ترساندنیان. له‌دوای به‌رد بارانکردنی ئه‌منه زه‌رده‌که‌ی سلێمانی به‌ناو لقی چوار که به‌فه‌رمانی خودی فازیل مه‌تنی ته‌قه له گه‌نجانی سلێمانی کراو له‌ئه‌نجامدا مێرمناڵێك به‌ناوی ڕێژوان حاجی عه‌لی کاشی یان شه‌هید کرد‌و زیاد له 200 گه‌نج و لاوی دیکه‌یان خه‌ڵتانی خوێنکرد. دواتر خودی فازیل هاته ئه‌منه زه‌رده‌که‌و به‌لێوه له‌رزه وتی ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیمان بکاته سه‌ر له‌بنا ده‌ستی ئه‌بڕینه‌وه.. ئاخر فازیڵ ڕاست ده‌کات چونکه له زیندانه‌کانی کونه ماسی ده‌ست و قاچ و بگره ئه‌ندامی نێرینه‌و زمانی زۆر له تێکۆشه‌رانی کوردی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوریشتان بڕیه‌وه .ئه‌وه ڕێنمای مه‌لا مستۆو بو له‌قوتابخانه مافیاکه‌ی بارزانی فێرکراوه.
دواتریش به‌بڕیاری کوڕه‌که‌ی مه‌سعودو به فیتی فازیل مه‌تنی سیناریۆی بادینانیان داڕشت و له‌پێشا دوکانی مه‌ساج ومهشروب فرۆشهکانتان سوتان دو دواتر له‌درێژه‌ی سینارۆکهیاندا باره‌گاکانی یه‌کگرتویان کرد به‌خۆڵه‌مێش
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره نابه‌جێیه‌ی که حیزبه‌که‌ی 31 ئاب له‌بادینان ئه‌نجامی دا وه‌ك هه‌مو جاره‌کانی دیکه له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان که‌وتنه به‌رلێشاوی ڕه‌خنه‌و سوک‌و ڕیسوا بون بۆیه فازیل مه‌تنی دوباره له‌رزی لێهات و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مافیاییانه‌ی گه‌وره‌تری کرد‌و وتی خودی بارزانی 30000 هه‌زار فیدائی هه‌یه به‌یه‌ك فیکه خۆیانی بۆ به‌کوشت ئه‌ده‌ن فازیل مه‌تنی ئه‌و قسه‌یه‌ی له‌ئه‌نجامی ترس ودڵه ڕاوکێ و داڕمانی حیزبه‌که‌ی 31 ئاب کرد .
چونکه خۆی بکه‌ری ئه‌و که‌تنه بو. فازیل مه‌به‌ستی بو به‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێ نه‌که‌ن بیر له ڕوخانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکه‌نه‌وه ئه‌گینا 30000 چه‌کدار ئه‌که‌ونه گیانتان.
دوای ئه‌و لێدوانه هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌ی فازیل مه‌تنی ئه‌وه‌نده‌ی ترحیزبهکهی 31 ئاب که‌وته به‌رڕه‌خنه و سوکترو ڕیسواتر بون ئه‌مه وایکرد
که خودی نێچیربهتوڕیییهوه به‌ته‌له‌فون به‌فازیل که‌تنی بڵێ تۆ ئێمه‌ت کردۆته مافیا ئه‌وقسانه‌ی تۆ که‌ی قسه‌ی پیاوی سیاسیه.
ئێستاش جه‌عفه‌ر ئێمینکی پینه‌و پهڕۆچی بنه‌ماڵه‌ی 31ئاب ده‌ڵێت ڕای گشتی له‌و لێدوانه‌ی فازیل تێنه‌گه‌یشتوه فازیل ده‌توانێ قسه‌کانی ڕاست بکاته‌وه تا خه‌ڵکی لێی تێبگه‌ن .
وه‌ڵلا جوانه ئاخر که‌سایه‌تی سیاسی یه‌کجار قسه ده‌کات ئه‌ویش به پوختی.
جهعفهردهشڵێت فازیل ته‌جمید نه‌کراوه ئه‌وه‌ی وا ده‌ڵێت ئه‌وه مه‌به‌ستی شکاندنی (هه‌یبه‌تی پارتی یه.)
ئه‌رێ هه‌یبه‌تی پارتی چیه.؟
ئه‌گه‌ر هه‌یبه‌تی حیزبێك گورز وه‌شاندن و کوشت و بڕی خه‌ڵکی و باره‌گا سوتاندن و فڕاندنی ڕۆژنامه نوس ولێدان و پێدادانی خه‌ڵکی ناڕازی و هه‌ڵکوتانه سه‌رخه‌ڵکی ئازادی خواز‌و خۆ به‌که‌ڵه‌گا زانین بێت حاشا ئه‌وه هه‌یبه‌ت نیه.
به‌ڵکو هه‌یبه‌ت بۆ که‌سایه‌تیه‌ك یان بۆحیزبێك ئه‌وه‌یه هه‌میشه ڕاستگۆ بوبێت خاوه‌نی بڕیاری خۆی بێت . دزو خائین و کورد فرۆش نه‌بوبێت ته‌زویرچی نه‌بوبێت جاشایه‌تی بۆ دوژمنان نه‌کردبێت هه‌رگیز نه‌بوبێته که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.! ئیتر جگه له‌وانه هه‌یبه‌ت مانای چی
ئێوه‌ی 31 ئاب هه‌ر له‌دوای شه‌ڕی کورد کوژی و ئه‌نفالکردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی جه‌لالی 66 ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نکه ماشێك هه‌یبه‌تتان نه‌ماوه . مه‌گه‌ر ته‌نها هه‌یبه‌تتان لای کاسه لێس و ماستاوچیهکانتان مابێت ئه‌ویش ته‌نها به پێدانی بڕه پاره‌یه‌ك پێیان ئه‌ویش نه‌ك به پاره‌ی ڕه‌نجی شانتان به‌ڵکو له بودجه‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان . له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌نده‌تان دزی و ساخته‌کاری و کوشت و بڕی خه‌ڵکی کوردستان کردوه لای مناڵێکیش هه‌یبه‌تتان نه‌ماوه ئه‌وه‌یه ڕاستیه‌که‌ی. به‌داخه‌وه له‌ژێر پۆستاڵی ڕه‌شی ئێوه‌دا ئه‌وه‌ی پێی بوترێ یاسا بونی نیه ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بوایه دهباویه فازیل که‌تنی ڕاپێچی دادگا بکرێت تاکو شوێنی ئه‌و 30000 هه‌زار به‌ناو فیدای یه ئاشکرا بکات و ڕونیشی بکاته‌وه ئه‌وانه له‌سه‌ر حسابی کێ چه‌ك و تفاق و خواردن و موچه‌یان بۆ دابین کراوه.؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست