سه‌رقه‌بران و ته‌عزێ : البارزانین و الصدمة الحضاریة
Thursday, 28/07/2011, 12:00
ئه‌قڵ ده‌ته‌قێت، ئه‌قڵ هه‌ندێک جار ناتوانێت شت قبوڵ بکات، شتێک نه چێته ئه‌قڵی ئینسانه‌وه هه‌ستی ئه‌و ئینسانه ده‌بزوێنێت.
له هه‌موو دونیادا، له ناو هه‌موو میلله‌تان و له ناو هه‌موو ئایینێکدا، ده‌ستوور و عورفی کۆمه‌ڵایه‌تی به جۆرێکه که به جلی سووره‌وه ناچن بۆ سه‌رقه‌بران و ته‌عزێ. چونکه ئینسان لێکدانه‌وه‌ی ره‌مزی بۆ ره‌نگه‌کان ده‌کات و ره‌نگه‌کان مانای تایبه‌تی خۆی له‌مێشکی ئینساندا هه‌یه. له جیهاندا له ناو هه‌موو میلله‌تاندا جلی ره‌ش ره‌مزی ته‌عزێ و مردنه. ته‌نها که بزانم و زانیاریم هه‌بێت که له زۆری سۆمالیا به جلی جزداشه‌ی سپیه‌وه ده‌چن بۆ سه‌رقه‌بران و بۆیه ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوون.
یه‌کێک له ئه‌خلاقیه‌تی ئینسان و عورفی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه که یه‌کێک مرد ده‌بێت بڵێیت خوا بیبه‌خشێت و به‌شداری غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگیتانم.
ئه‌مڕۆکه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مێدیایی و ته‌له‌فیزیۆن و ئینته‌رنێته‌وه زۆر به زوویی روخساری عه‌جیب و شازی و غه‌ریبی عه‌شیره‌تی کوردی ده‌رده‌که‌وێت!
باش دیقه‌ت بده‌ن، ته‌ماشا بارزانیه‌کان له ته‌عزێدا بکه‌ن له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه. ته‌ماشای جه‌لال تاڵه‌بانی و رۆژ نوری شاوه‌یس و ئه‌وانی تر بکه‌ن که بۆینباخی(ره‌ش)یان له مل کردوه که نیشانه‌ی ته‌عزێیه و رێزدانانه بۆ ئه‌و موناسه‌به‌یه، ته‌ماشای خاوه‌ن ته‌عزێ بکه‌ن که مه‌سعود بارزانیه جلی ره‌شی نه‌پۆشیوه و جامانه سووره‌که‌ی هه‌ر له‌سه‌ردایه. ته‌ماشای بارزانیه‌کانی تریش بکه‌ن جلی ره‌شیان یا کراسی ره‌شی نه‌پۆشیوه!
له‌وه زه‌ق تر و سه‌رسوڕهێنه‌ر تر ئه‌م ره‌سمه‌ی خواره‌یه. ته‌ماشای نێچیروان بارزانی و ئه‌وانه‌ی تر بکه، نێچیروان بارزانی جلی سپیواشی به موناسه‌به‌ی ته‌عزێوه له‌به‌رکردوه و ته‌نانه‌ت کراسه‌که‌ی ره‌ش نیه و جامانه‌ی سووری له‌سه‌ر کردوه).. الله اکبر له‌و عاله‌مه‌ی که تێدا ده‌ژین! چ دیمه‌نێکی سه‌ره‌نج راکێشه!
له‌وه‌ش سه‌یر و سه‌مه‌ره تر ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه‌ن به ڤیدیۆ، له کاتی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌که‌ی حه‌مایل خان (خوا لێی خۆشبێت)، که مه‌سعود بارزانی چاکه‌ت و پانتۆڵی پۆشیوه و بۆیناخی(ره‌ش)ی نه‌بستووه! و که‌چی هه‌موو شه‌خسیاتی غه‌یره بارزانی بۆیناخی ره‌شی به‌ستووه. الله اکبر له‌و عاله‌مه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ی که تێدا ده‌ژین!. که نیشانی ده‌دات که‌واته مه‌سعود بارزانی چووته ماڵه‌وه و خۆی گۆڕیه‌وه و جلێکی تری بۆ سه‌رقه‌بران پۆشیوه، هه‌ر جلی ره‌شی نه‌پۆشیوه! بۆ تێبینی بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز::::: له بنه‌ماڵه‌یه‌کی شێخی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ئیسلامین!
http://www.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=28178&Jor=1بێگومان گومانی تێدا نییه که ئه‌م دیمه‌نانه زۆر شتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی روون ده‌که‌نه‌وه. پیشانی ده‌دات که دوو عاله‌می جیاواز، دوو عه‌قلیه‌تی جیاواز، دوو ئینسانی جیاواز، دوو قیه‌می جیاواز له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌یه. پێکدادانی عه‌قلیه‌ت و پێکدادانی فه‌رهه‌نگیه یا که‌لتوری. که پێی ده‌ڵێن Collision of civilzation, Culture shock
به گوێره‌ی دیراسه‌ت ، به دێژایی مێژووی کۆمه‌ڵگای ئینسانی، ئینسان له گو‌نده‌کانه‌وه بۆ شاره‌کان رۆشتووه و ئینسان له شاره‌کاندا شارستانی دروستکردوه، به واته‌یه‌کی تر گه‌شه‌ی مه‌عریفه‌ت و قیمه‌م. هه‌میشه‌ش له رووی ئێتنۆلۆگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له شاره‌کاندا پێکدادانی عه‌قلیه‌ت و قیه‌م له نێوان خه‌ڵکی شار و گوندا رووده‌دات که هه‌مووکه‌س به‌و قۆناغه‌دا رۆشتووه و ئه‌وانه‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژین و هاتوونه شارستانیه‌کی تر له‌و قۆناغه‌دا ژیاون و باش له جیاوازیه‌کان تێ ده‌گه‌ن. کاتێک کۆچه‌ری گونده‌کان روو له شاره‌کان ده‌که‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ شارستانی شاردا ده‌گونجێنن که چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت تا ئه‌و قۆناغانه ده‌بڕێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست