پارتی چاڵ بۆ مه‌رگی خۆی هه‌ڵده‌که‌نێت
Saturday, 12/04/2014, 12:00
1472 بینراوە
پارته‌که‌ی مه‌سعودبه‌رزانی ده‌ستی داوه‌ته چاڵ که‌ندن له نێوان کوردستانی خواروو ڕۆژئاوا . ئه‌مه یه‌که‌م دابڕین نییه له نێوان پارچه‌کانی کوردستان . به‌ڵام گه‌وره‌تری شه‌رمه‌زاری وڕسواییه بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به نوی کورده‌وه قسه‌ده‌که‌ن ودژی کورد وکوردستان ڕه‌فتارده‌که‌ن . کوردستان هه‌ر له‌کۆنه‌وه به‌ده‌ستی رۆم وعه‌جه‌م ودواتر به ده‌ستی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا ودوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م وپه‌یمانی سایکس-بیکۆ به‌شکراوه وسنووری ده‌ستکردی بۆ دروستکراوه .
ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌ی پارتیش له‌وانه که‌متر نییه وته‌نها له‌خزمه‌تکردنی بێگانه‌یه وخیانه‌تێکی گه‌وره‌یه . زۆر که‌س به‌چاڵی عه‌یب وشه‌رمه‌زاری ناوزه‌دی کردووه به‌ڵام له حه‌قیقه‌تدا ئه‌مه چاڵی مه‌رگی پارتییه . پارتی به ده‌ستی خۆی گۆڕ بۆ خۆی هه‌ڵده‌که‌نێت ، ده‌ستی داوه‌تێ بی ئه‌وه‌ی بیر له ئه‌نجامه‌که‌ی بکاته‌وه ، بۆ ئافه‌رین وه‌رگرتن له ئه‌نکه‌ره وڕێگا خۆشکردن بۆ نه‌وت فرۆشتن وبه‌تاڵانبردن . ئه‌م کاره چه‌په‌ڵه‌ی پارتی سه‌ره‌تای ڕووخانی بنه‌ماڵه‌یه‌کی له خۆ باییمان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت ومزگینی ومژده‌ی سه‌رکه‌وتنمان پێده‌به‌خشێت ، چونکه میلله‌تی کورد قه‌ت قه‌بوولی ئه‌م ئیهانه وخۆفرۆشی وجاشایه‌تییه نوێیه ناکات .
ده‌وڵه‌تی تورک دیوارێکی له شێوه‌ی دیواری عه‌ره‌ب وئیسرائیل له نیوان دوو پارچه‌ی کودستان باکوور وڕۆژئاوا دروستکرد بۆیه ئه‌مریشی به به‌رزانی خزمه‌تکاریان کرد به‌گرتنه به‌ری هه‌موو ڕێگایه‌ک بۆ گه‌مارۆدانی رۆژئاوا وبرسیکردنی گه‌له‌که‌ی وشکستهێنان به‌و ئازادییه‌ی به‌ده‌ستیانهێناوه .
له مێژووی کورددا جاشایه‌تی وخۆ فرۆشتن ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی نه‌خواستراوی بینیوه له ڕێگای بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی وبه‌ده‌وڵه‌ت بوون وسه‌ربه‌خۆیی . ئه‌م کاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی وسه‌رانی پارتی جاشایه‌تییه‌کی مۆدێرنه دژی خه‌ونێک وهیوایه‌کی هه‌موو دڵسۆزێکی ئه‌م گه‌له له یه‌کگرتنه‌وه‌ی دوو پارچه‌ی کوردستان .
به‌ڵام هه‌میشه به‌رانبه‌ر ئه‌و جاش وخۆفرۆشانه به‌شێکی گه‌وره‌ی میلله‌ت هه‌بوون ئالووده‌ی خۆشه‌ویستی کوردستان وئازادی وسه‌ربه‌خۆیی بوون وبێوچان له‌و پێناوه‌دا دریغیان نه‌کردووه وتامردن کۆشش وخه‌باتیان کردووه . هه‌زاران شه‌هیدانمان شاهیدی زیندووی ئه‌م به‌شه تێکۆشه‌ره‌ن .
بۆیه مه‌سعودبه‌رزانی له جاشه‌کان وموسته‌شاره‌کان خۆش‌بوو وبه‌خاین له‌قه‌ڵه‌می نه‌دان وپاداشکران ئه‌گه‌رچی ئه‌وان خۆیان ئه‌و کاره به‌خیانه‌ت ده‌زانن وناوده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا بۆ ئه‌م جاشایه‌تییه‌ی خۆیان خۆشبکه‌ن وجاشایه‌تیش وه‌کوو دزی بکه‌ن به کڵتووری کوردایه‌تی . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش جاروبار خۆی له باسی کوردایه‌تی ده‌دات وبه توندی وه‌ڵامی ره‌خنه‌کانی لایه‌نه‌کان ده‌داته‌وه وده‌ڵێت که‌س ناتوانێت موزایه‌ده‌مان به‌سه‌ره‌وه بکات .