کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چارەسەری عەشایری بۆ قەیرانەكان قەبووڵ نییە

Wednesday, 04/01/2012, 12:00





پارتی هەمیشە ئەوە دووپات دەكاتەوە وئاشكرادەكات كە بنەماڵە دەستی بەسەردا گرتووە وبۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەرَێوەی دەبات, ئەمەش لە رەفتاری رَۆژانە و پەیوەندیكردن وكاردانەوەی رَووداوەكان وچارەسەركردنی قەیرانەكان بەرچاودەكەوێت وهەستی پێدەكرێت. بنەماڵە دەیەوێت عورف وعاداتی ناوچەیەكی عەشایری دواكەوتو وەكو بەرزان, لەكوردستان بكات بەنەریت ورەفتاری پێبكات و بەسەر هەمواندا بیچەسپێنێت وبیكات بەیاسای هەرێم.
ئەم سیاسەتەی بنەماڵە لەدهۆكەوە دەستی پێكرد,چونكە زیاتر لەناوچەكانی تری كوردستان عەشایری وحوكمی ئاغا بەدیدەكرێت. بۆیە بۆ چارەسەری قەیرانی سوتاندنی بارەگاكەی یەگكرتووی ئیسلامی وكوشتنی ئەندامێكیان لەساڵی 2005پەنای بردە بەر سوڵحی عەشایەری و بەچوار دەفتەر هەم خاوەن كوژراو وهەم یەكگرتووی رَازیكرد یان بێدەنگی بەسەریانا چەسپاند وبێدەنگیانی كرد.
كەی مرۆڤ وابێبەها وبێبایەخ بووە بەچواردەفتەر خوێنی وژیانی یەكسان بكرێت. مرۆڤ گەورەترین سەرمایەیە,خوێنی مرۆڤ لەكرَین نایە,مرۆڤ لەچاوی بنەماڵە كەم بایەخ و بێبەهایە بۆیە وارَەفتاری لەگەڵدا دەكات .دەسەڵاتە گەندەڵەكەی بنەماڵە هەمو شتێكی قۆرخ وبەناوی خۆی تاپۆ كردووە, بازارَ موڵكی گشتی زەوی وزار,بودجە وهەموداهاتی هەرێم بۆیە هەوڵی تاپۆكردنی مرۆڤ وژیانی مرۆڤ وئازادی دەدات ئەمەش نابێت لەئاستیا بێدەنگ رَاوەستین. مرۆڤ پیرۆزە ولەكەعبەی پیرۆز پیرۆزترە,نەك بەدەیەها دەفتەر بەڵكو لەهەمو زێرَ وپارەی دنیا بەبەهاتر وگرانترە. لەمەولا بەهیچ شێوەیەك قەبووڵناكرێت ,لە هیچ لایەنێك ئاوا بنەماڵەئاسا كەم لەمرۆڤ برَوانین وبەبێ حورمەت وبێبایەخ وبەساردی لەئاستیا بێدەنگبین.
یەكگرتووی ئیسلامی ئەگەر ئەوكاتە ئەم ئیهانەیەی قەبووڵنەكردایە لەپارتی رووداوەكانی بادینان جارێكیتر دووبارە نەدەبوونەوە. هەركەسێكیش بەسوڵحی عەشایەری رَازیبێت بەشداری دەكات لەچەسپاندن وبەردەوامبوونی حوكمی دەرەبەگایەتی ودواكەوتو وبنەماڵەیی.
بنەماڵە ئێستا دەیەوێت بۆ ئەوەی خۆی وئەندامە بكوژەكانی لە قەیرانەكانی دوای 17ی شوبات ودواتر رزگار بكات جارێكیتر دەیەوێت بەپارەی میللەت خۆی خوێنی رَۆڵەكانی میللەت بدات. ئەمەش بەهیچ شێوەیەك قابلی قبوول نییە ودەبێ بەهەمو هێز وشێوەیەك بەرەنگاری بینەوە. تەنها رێگا بۆ رَیزگرتن لەشەهیدان وبایەخدان بەمرۆڤ ومافی مرۆڤ ورَێگرتن لە دووبارەبوونی كوشتن وخوێنرَشتن وپێشێلكردنی مافەكانی جێبەجێكردنی یاسای مەدەنییە نەك یاسای عەشایری. دادگایی كردنی بكوژ وگوناهبارەكان لەدادگایەكی عادیلانە وهەنگاونان بەرەو مەدەنییەت وپێشكەوتن دەبێت ببێت بە عورف ویاسا لەكوردستان.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە