کێن ئه‌وانه‌ی شه‌رعیه‌تیان هه‌یه ...؟
Saturday, 16/05/2009, 12:00
2174 بینراوە
زۆر جارشتگه‌لێک ده‌خوێنمه‌وه له ڕۆژنامه و گۆڤار و سایته‌کاندا که به ڕاستی تاکی کورد سه‌ری سووڕده‌مێنێت له هه‌ندێ لێدوانی نا به‌ر پرسه‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته‌ی خۆمان.ئه‌مڕۆ خوله‌ی سمێڵ فش سه‌ره‌ی ئه‌و بوو ده‌ستی کردبوو به فڵته فڵت له سایته چاوگێره‌که‌ی مه‌لای ئاش،،وه‌کو ئه‌وه‌ی بڵێی که هه‌رگیز ڕۆژێک له ڕۆژان له‌گه‌ڵ کاک ئاسۆ عه‌لی یه‌کتریان نه‌دیووه و ئه‌ندامێک نه‌بووینه له‌و ڕێکخراوه‌دا؟! خوله ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له یه‌کێتی بچێته ده‌ره‌وه هیچ مافێکیان به‌سه‌ر یه‌کێتیه‌وه نامێنێت، ،بۆیان نیه ڕێگه پیشانی یه‌کێتیه‌کان بده‌ن ،!! سمێڵ فش خۆی له شوێنی پلنیۆم و کۆنگره بڕیار ده‌دات ته‌نانه‌ت له جێگای مامی عه‌ره‌ب په‌روه‌ریشی.
باشه پلینیۆم و کۆنگره نه‌به‌ستراوه تا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی سه‌ر به لیستی گۆڕانن ده‌ربکرێن له یه‌کێتی ؟ خوله چۆن ده‌توانی ئه‌و مافه به‌خۆی بدات له جێگه‌ی ئه‌وان لێدوان بدات؟،له لایه‌کی تره‌وه خۆی به یه‌کێتی ده‌داته قه‌ڵه‌م وا ده‌زانێ که‌س یه‌کێتی نیه سمێڵ فش نه‌بێ،! وه‌کو ده‌ڵێ:ئه‌و که‌سانه‌ی که یه‌کێتی نین ناتوانن ته‌ده‌خولی په‌یڕه‌وی یه‌کێتی بکه‌ن ، سه‌یره ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ی که ئه‌و باسی ده‌کات ، لای وایه که خۆی هه‌موو به‌ند و خاڵ به خاڵی جێ به جێ کردووه ؟!
خۆی دووه‌م که‌سه له دوای مامی عه‌ره‌ب په‌روه‌ردا په‌یڕه‌وی پێشێل کردووه،چونکه له په‌یڕه‌ودا ده‌لێت : پلینیۆم و کۆنگره ده‌توانن هه‌موو کێشه کان چاره‌سه‌ر بکات و وه لادان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی له هه‌ر یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاتی کۆنگره‌یه،چونکه به‌رزترین پله‌یه له ناو یه‌كێتیدا، نه‌خاسمه ئه‌و که‌سه له پله به‌رزه‌کانی ئه‌م رێکخراوه بێت .چونکه بۆ ئه‌ندامانی تر واته سه‌ره‌تاییه‌کان ،له کۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ند و مه‌کته‌بی ڕێکخستن ده‌توانن ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن ،به‌ڵام بۆ ئه‌وانی تر نا..
به‌ڵام خوله حسابی بۆ ئه‌وه نه‌کردووه،وه له به‌ندێکی تری په‌یره‌ودا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاشووب و دووبه‌ره‌کی بدات ئیجرائاتی پێویستی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو ئه‌وا مافی ئه‌ندامێتی لێده‌سه‌ندرێته‌وه.
خوله له‌گه‌ڵ مه‌لای ئاش هه‌ر ڕۆژه‌ی ئاژاوه و كێشه بۆ یه‌کێک دروست ده‌که‌ن و تۆمه‌ت بۆ یه‌کێک ده‌دۆزنه‌وه،رۆژێک نه‌وشێروان ،رۆژێک عمری سه‌ید عه‌لی ،جارێک ئاسۆ عه‌لی،،،،،هتد
له پێشی هه‌موویانه‌وه ده‌بێت خوله و مه‌لای ئاش مافی ئه‌ندامێتیان لێوه‌ربگیرێته‌وه و تڕ‌ۆ بکرێن.
ئه‌وانه له دوا هه‌ناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانن بۆیه نازانن چی بکه‌ن و چی بڵێن ، وه په‌نا به‌خوا و به پاڵپشتی میلله‌ت هه‌موویان ده‌گه‌ن به سزای گه‌ل ، له دادگای ئه‌م گه‌له خێرله‌خۆ نه‌دیوه‌ی باشوور ،دادگاییه‌کی عادیلانه ده‌کرێن، ئه‌م بارودۆخه‌ش به سه‌ر ده‌چێت.