کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عومه‌ر فه‌تاح‌و عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ له‌سه‌یدسادق له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نگرانی‌ گۆڕان رووبه‌ڕووی‌ یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

Monday, 13/07/2009, 12:00


به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگێك له‌شارۆچكه‌ی‌ سه‌یدسادق، عومه‌ر فه‌تاح‌و عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ سه‌ردانی‌ شارۆچكه‌كه‌یان كردووه‌‌و له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نگرانی‌ لیستی‌ گۆڕان رووبه‌ڕووی‌ یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌.
سه‌یدسادق، ئاوێنه‌: سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌شارۆچكه‌ی‌ سه‌یدسادقه‌وه‌ به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌، عومه‌ر فه‌تاح له‌گه‌ڵ‌ هونه‌رمه‌ند عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ئاهه‌نگێكدا سه‌ردانی‌ شارۆچكه‌كه‌یان كردووه‌‌و دواتر خه‌ڵكه‌كه‌ ویستویانه‌ هێرشیان بكه‌نه‌ سه‌ریان، به‌ڵام دوای‌ ته‌واوبوونی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ سه‌یدسادقیان جێهێشتووه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی‌ سه‌یدسادق روونیكرده‌وه‌ كه‌ رووداوه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بووه‌، به‌ڵكو كاتێك عومه‌ر فه‌تاح‌و عه‌زیزی‌ وه‌یسی‌ به‌ناو بازاڕدا هاتووچۆیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نگرانی‌ لیستی‌ گۆڕان كه‌مێك رووبه‌ڕووی‌ یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌‌و دواتر هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و ئاسایش كۆنتڕۆڵی‌ بارودۆخه‌كه‌یان كردووه‌‌و ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌ چووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە