ڕاپەڕینى جەماوەرى ئۆردوگاى بنگرد
Sunday, 08/08/2010, 12:00
لەساڵى 1978دا بەعس گوندەكانى سەرتەنگ و دۆڵەگۆم و سەرچیا و خانەڵە لەخێڵى شیلانەو یاخیان و گۆمەزەڵ و خوڕخوڕە لەخێڵى جافى كاول كردن و لەئۆردگاى زۆرەملێى بنگرددا جێگیرى كردن دوور لەهەر خزمەتگوزاریەك وەك جادەو كۆڵانەكان و ئاوو كارەباو كار دابین كردن بۆ خەڵك لەرۆژى 15/6/1986 دا ڕاپەڕینى جەماوەرى 7 گوندەكە دەستى پێكرد بە فەرماندەى محەمەد و یاسین یاخیانى و هەموو دام و دەزگاكانى بەعس سوتێنران بەئاڵاى عیراقى سەدامیشەوە بەعس بەسوپاو فرۆكەو تانكو تۆپ گەمارۆى جەماوەرەكەى داو خانوەكانیانى لەگەڵ زەویدا تەخت كردن و شارۆچكەى بنگردو گوندە نزیكەكانیشى هەر تەخت كردن لەگەڵ زەوى داو خەڵكى سێ گوندەكەى جافى گواستنەوە بۆ ئۆردوگاى زۆرەملێى پیرەمەگرونى نزیك شارى سلیمانى و چوار گوندو گوندەكان و شارۆچكەى بنگردى خیڵى شیلانەشى گواستنەوە ئۆردوگاى نزیك شارۆچكەى چوارقوڕنە و شارى ڕانیە بە دەیان لەخێڵى جافى دوورخستنەوە بۆ خوارووى عیراق لەناو بەندیخانەكانى دا زیندانى كردن و پورە بەڵكیس یاخیانى و والید عەبدولرەحمان یاخیانى لەبەندیخانەى عەممارەى پارێزگاى عەرەباندا بەئەشكەنجە كوژران و هەردوو فەرماندەى جەماوەرى و (7) كەس لەهاوڕێ كانیشیان لەشارى كەركوكدا ڕەشە كوژ كران وەك : 1- محەمەد ساڵح مەحمود 2- یاسین حەمەڕەشید 3- حامید عەلى ئیسماعیل 4- ڕەسول ێالح 5- عوسمان محمد عەلى خەڵكى گوندى یاخیان و 6- عەلى ئیسماعیل 7- عومەر حەمە عەلى خەڵكى گوندى خوڕخوڕە 8- بەكر حاجى خەڵكى گوندى گۆمەزەڵ محەمەد و یاسین خاوەنى سەدان چەكدار بوون و سەر بە ی.ن.ك بوون دواى راپەرینى گەلى ساڵى 1991 ئۆردوگاكان كرانە شارۆچكەو هەركەسەش خاوەنى خانووى خۆى مایەوەو خەڵكیش گەڕایەوە سەر جێ خانوە ڕووخاوەكانیان و سەر ڕەزو باخەكانیان بەڵام كەس لە خەڵكى 7 گوندەكە نەگەڕایەوە سەر جێ خانوەكانیان بۆ شارۆچكەى بنگرد وە زۆرایەتى خەڵكەكەش نەگەڕایەوە گوندەكانیان لەبەر هەژارى و نەبوونى رێگاو بانى ئۆتۆمبیل كە ساڵى 1988 كاتێ هێزى پێشمەرگە لەناوچەكەدا نەما سوپاى بەعس كوێرە رێگایەكى ئۆتۆمبیلى سەربازى برد بۆ گوندەكانى خانەڵەو دۆڵەگۆم و خوڕخوڕە و گۆمەزەڵ ساڵى 2007خەڵكى 7 گوندەكە نوێنەرایەتى خۆیان دیارى كردن بۆ گەرانەوەیان بۆ سەر جێ خانوەكانیان بۆ بنگرد كە كاك عارف یاخیانى و مەلا عەبدوڵڵا خوڕخوڕەیى دیارى كران بە نوێنەرانى تایبەتى بۆلاى سەرانى سێ باڵى (ی.ن.ك) گەرچى هەموویان بە گشتى و سەرانى خێڵى شیلانەو جافى دەسەڵاتدار لە یەكێتى دا بەتایبەتى رێگریان كردو هەوڵیان داوە هەتا ئێستاش كە (540) جێ خانووى خەڵكى 7 گوندەكە بەسەر خۆیان و نۆكەرانیاندا دابەش بكەن بەڵام بەهۆى بویرى و دلێرى نوینەران و پشتیوانى جەماوەرەكە سەران ئەوەیان بۆ نەچۆتە سەر سەران بۆ چەواشە كردنى راستى یەكان و مافى خەڵك سەرانى باڵاى یەكێتى یان بە گشتى و عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد و بەرهەم ئەحمەد ساڵحیان وەك سەرۆك حوكومەتەكانى یەكێتى و دانانى ئەحمەد مەجید وەك پارێزگارى سلیمانى وا حاڵى كردبوون كە شەڕى خێڵى جاف و شیلانە دروست دەبێ وە خەڵكى چوار گوندەكەى خێڵى شیلانە ناگەڕێنەوە سەر جێ خانوە كانیان و قەرەبوشیان وەكو پارەو پارچە زەوى نیشتەجێ بوون لە رانیەو دوكان ناوێت ،هەر بۆیەشە نوێنەرى چوارگوندەكەى سەرتەنگ و دۆڵەگۆم و سەرچیاو خانەڵە لەگەڵ كاك عارف و مەلا عەبدوڵڵادا نوینەرانى سێ گوندەكەى خێڵى جافدا نین ، عومەر فەتاح بڕیارى دابوو واژۆى كردبوو كە 540 ماڵى خەڵكى گوندەكە بچنەوە سەر جێ خانوەكانیان بەڵام بەهاندان و داڵدەدان و پشتیوانى سەران حوسین بەردەشانى بەرپرسى شارۆچكەى بنگردو هەمزە سوارە بەرپرسى شارە وانى بنگرد بێ منەتانە گوتیان بڕیارو واژۆى عومەر فەتاح بەهیچ نازانین سەرانى سێ باڵى یەكێتى بەگشتى و خێڵى شیلانەش بە تایبەتى هەر كەسێكى 4 گوندەكەیان توقاندبوو كە لەگەڵ كاك عارف و مەلا عەبدوڵڵادا نەچنە لاى سەرانى باڵەكانى یەكێتى بە تایبەتیش بۆلاى حامیدى حاجى غالى بەرپرسى كۆمەڵایەتى یەكێتى و داناى ئەحمەد مەجید و عومەر فەتاح بەڵام من بە هیچم هەر نەزانین و لەگەڵ دوو نوێنەرەكەى جاماوەردا چوومە لاى ئەو سێ دەسەڵاتدارە و گوتم من نوێنەرى خەڵكى چوارگوندم و سەران لەسەدا سەد درۆ دەكەن من نوێنەرى چوار گوندەكەم لەلاى عومەر فەتاحیش گوتم ئەوە حوسین و حەمزەن و لەلات دانیشتوون و گوتیان ئێمە بڕیارو واژۆى عومەر فەتاح بە هیچ نازانین وەك ئەوە وایە ئەوان سەرۆك حوكومەت بن و تۆش هیچ نەبى و كاك عارف و مەلا عەبدوڵڵاش هەروایان گوت پێشتر سەران هەرەشەیان كردبوو كە وەكو بەعس هێزى سەربازى دەنێرنە سەر جەماوەرەكە ئەگەر بچنەوە سەر جێ خانوەكانیان ساڵى 2009 رێژەیەكى كەمى جەماوەرى 7 گوندەكە بە پاچ و بێڵەوە خۆنواندنیان نیشاندا و چوونەوە سەر جێ خانوەكانیان جێگرى مەڵبەندى 8ى راپەرین ئەحمەد زرار بنگردى هێزى چەكدارى هێنایە سەر گردەكانى نێوان گوندى بەردەشان و شارۆچكەى بنگرد و سەرانى جافیش هاتن بەناوى ناوبژى كردن و شەڕ نەبوون ، ئەحمەد لەگەڵ هەردوو نوێنەرو پۆلێك لە نوێنەراندا دانیشتنى كرد لەگەڵ سەرانى جافیشدا و سەرنجم دا ئەحمەد لە ترسان وەك گەچى سەر دیوار سپى ببوو زۆر هەوڵم دا شەقتڕێنى بكەم رێگام پێ نەدرا لەوكاتەوە ناویم لێى نا ئەحە كەرەو چەتەى "ئەرگەنەكۆن" ئەحمەد سەرۆكى باڵى كۆسرەتیانەو ئەو باڵەش لەگەڵ سەرانى گۆڕانى دەرەوەى یەكێتى و ناو یەكێتى دا وەك گوێ كەر جووتن و سەرانى باڵى مام جەلالى هێندە كەمن كە شایەنى باس كردنیش نین كە بەناو بەرگرى یان لە مافى خەڵك كردو لە كرداریشدا هاو هەڵوێست بوون لەگەڵ سەرانى دوو باڵە بەناو دژەكانیان دا ، لەلاى هەموو سەران مام جەلال بۆ دادۆشین جەناب و بەڕێزە بۆ سەیارات و دەفتەر دۆلارات و دەمانچات و زەوى و خانوو سامان و دەسەڵاتى تریان و بەیەكەوەش بەشى دەكەنەوە مام جەلالیش پیشەى خۆى بووە فێرى كردون و بێ دڵیشى نەكردوون چۆن مام جەلال و كۆسرەت رەسوڵ بەهۆى كارو كردەوەى سەرانیانەوە تەواو لاى جەماوەر ناشیرین بوون نەوشیروان مستەفاش واى بەسەرهات و جێگاى رێزو خۆشەویستى و باوەڕ و متمانەیى زۆرایەتى جەماوەرى ستەم لێكراو نەما سەرانى پارتیش هەر لە دژى مافى خەڵكى 7 گوندەكەى بوون بەڵام وا ئاشكراو راستەوخۆ خۆیان نەنواند كە زۆرایەتى جەماوەرەكە لە خۆیان تیژ بكەن ، سەرانى یەكێتیش گوتەنى خۆیان نوێ خوازو هاوچەرخن و پارتیش خێڵەكى چەواشەن كە نەزانترین خەڵك باوەڕیان بەو وەستا درۆزنانە نەماوە ئێمەش جێ خانوومان هەیە لە ناو ئەو ئۆردوگایەدا لە ساڵى 1978 هەتا ساڵى 1986 هەر جاش تێیدا نیشتەجێبوون كە ڕووخاش قەرەبوو نەكراینەوەو من و ئامینەى خوشكم هەرمان وێرا بڵێین ئێمە خاوەنى ئەو خانوەیین ئێستاش سەرانى سێ باڵى یەكێتى ئەوەندەشمان بەڕەوا نابینن ئەگەر بەراوردى سەرانى بەعس و سەرانى دەسەڵاتدارى كوردو كوردستان خۆر بكەیین لە خۆ پڕكردن و گەل قڕكردندا تەنیا ناویان جیاوازە لە كردەوەشدا سەرانى بەعس هێندەى ئەوانە دزو تاڵانكەرى چاو چنۆك نەبوون و بۆ خودى حیزبى بەعس و دەسەڵاتەكەى ئەمەگدارو دڵسۆزبوون بەڵام ئەوانە هیچ دڵسۆزى و ئەمگدارى و سەنگینیەكیان تێدا نى یە تەنانەت هێندەى سەرۆك تیرەو هۆزو خێڵە كانیش خاوەنى شەرم كردن نین لە پاراستنى كەسایەتى خۆیاندا بە درێژایى مێژووى دەسەڵاتى دەرەبەگایەتى لە كوردستاندا دەرەبەگەكان هێندەى ئەوانە ستەمكارو چاو چنۆك و بێ چاوو ڕوو بێ ئابڕوو نەبوون وەك لایەنى دەسەڵاتى خێڵایەتى كۆمەڵایەتى و كە دەكرێ بڵیین تەواو هاوشێوەى سەرۆك جاشەكانى بەعس بوون لە قڕكردنى كوردو كوردستاندا لە كۆمەڵگاى كوردەوارى دا چینێك یان توێژێكى گەندەڵى مشەخۆرى دزو تاڵانكەر دەستى بەسەر سامانى گەل و وڵات دا گرتووە تێر نابێت لەبەر چاو چنۆكیانى و ناشگۆڕێ و گەلیش تەواو هەژارو برسى و بێكارو بێ بەشە لە هەرە مافە سەرەتایى یەكانى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست