کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چەند کەس بەشداری خۆپیشاندانەکەی ٢١ی مانگ بەرامبەر بارزانی دەکات !؟

Saturday, 18/01/2014, 12:00

1564 بینراوە


بریار وایە ريکخراوی کوردستان فۆروم بەهاریکار چەند کوردێک لەهەندەران خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی دەربرین بەرامبەر سەردانی مەسعود بارزانی  بۆ پەرلەمانی ئەورپا لەرۆژی ٢١ی ئەم مانگە کاتژمێر ٣ بۆ ٥ی ئیوارە ساز بکرێ.
ئەم خۆپیشاندان و نارەزایەتیەش ، هەنگاوێکی نوییە لەخەباتی نارەزایەتی و فشار دروست کردن بەرامەر بەبەرپرسانی پارتی ویەکێتی بۆ وەستانی تاوانەکانیان و ناساندنیان بەمیدیا و ناوەندە سیاسیەکانی ئەورپی و هەول بدات دەرگای قسەی بریقەدارەکانیان لەناوەندە سیاسیەکان لێ تەسک بکاتەوە . هاوکات ئەمە پیویست بەتۆمەت و پیلان ناسین ناکات ، بەلکو دیاردەیەکی زۆر مۆدیرنانەی خەباتی جەماوەریە لەنێو هەموو گەل و پارتە ئازادیخوازەکان وەک شێوەیەک لەنارەزایەتی ساز دەکرێ ،وەئەم شیوە نارەزایەتیە زو یان درەنگ لەناو کۆمەلگای کوردی لەناوەوەی نیشتمانیش هەر دەست پێدەکات ، جونکە رەوەروەی مێژوو ، وادەخوازێ نارەزایەتیەکان گۆرانکاری بەسەردا دێ بەتایبەتی کاتێ بەرپرسان گوێ لەنارەزایەتیەکانی پێشوی خەلک ناگرن و بەردەوام دەبن لەتاوان و تالانی و تیرۆر، بەلام ئایا کێ بەشداری دەکات ؟ بەتایبەتی، کە ئیمە هەر دەسەلات نەبۆتەبەڵابەسەر ئەم میللەتەوە کەبەچەپ و راستی کەوتۆتە زەلیل و تالان و تیرۆرو دۆراندنی خاکی کوردستان لەپێناو بەرژەوەندی ‌‌حزبی و کەسیتی و بنەمالەکانیان ، بەئاستی ئەوەش دەیان پارتی کارتۆن و هەلپەرست و بێ سودی هەیە یان کلکی دەسەلاتن ، یان سبەی خۆشیان هەلبوەشيینە هیج بۆشایەکی سیاسی جێ ناهيیلێن ، بەپيجەوانەوە بودجەیەکی باشی ئەم میللەتەش دەگەرێتەوە

هاوکات یەک نەوەی فشەکەر ، هەلپەرست و ترسنۆک لەنوسەر و ڕٶشنبیران پەیدابونە ، ئەوانیش کەوتونەتە گیانی ئەو میللەتە لە چەواشەکردنی و بەکارهينانی میزاجی کەسێتیان لەململانی سیاسی و دەبل مۆرالی لەنيوان کردار و نوسینەکانیاندا کەداوای روخان و گۆرینی ئەم دەسەلاتە دەکەن یان ئەم دەسەلاتەیان پێ فاشیزمە بەلام ئامادە نین لەیەک کارو چالاکی ریفۆرمخوازانەش بەشدار بن ،نەوەک لەفیرعون بونیان بێتە خوارەوە و دەسەلات بەتەواوی لێیان تورە بێ . ئاخر رەخنەگرتنی گشتگیری لەپارتی ویەکیتی لەرۆژگاری ئەمرۆ سودی ٥ فلسی کۆنی نماوە . ئەگەر راشکاوانە خاڵ لەسەر وشە دانەنێی ؟ ، هاوکات بەسەدان کەسیشمان لێ پەیدا بوە لەمیدیاکان بە خوێن و شەونخونی ئەو خەلکە دێتە سەر تێڤێکان ،بەس پێشنیاز دەدات ، یان دو دير دەنوسێ لە دەولەتی کوردی ، پيک هینانی کۆمەلگای سۆسیالیزم ، بەدەستهينانی ئازادی و دیموکراسیی هاوشێوەی ئەورپی کەمتری ناوێ ، بەلام خۆی ئامادەیی تیا نیە بچوکترین قوربانی لەکات و مادە و مۆرەی دەسەلات بەرامبەری ئەنجام بدرێ !؟ نازانم چۆن شەرم لەخۆیان ناکەنەوە ئەوەندە ترسنۆک و پۆل پەرستن و خۆ بەفێرعەون دەزانن !؟ بۆیە ئەو کۆمەلگایە وێران بوە بەدەست ئەو سوپایە چاودیر و لیکۆلەر و ئەدیب و رۆناکبیرەی وەک مریشک دوقە دوق دەکات بێ ئەوەی هیلکەیەکی پێ بکری یان چاوی لەوەیە بە قودرەتێکی ئیلاهی ئازادی نەتەوەیی و کەسیتی بۆخەلک دابین بکرێ
بۆیەئێمە پێویستمان بەخەلکی خاوەن کردار و هەناسە دريژ و بوير هەیە نەوەک ئەو سوپایە قسە زلە.

ئەو خۆپیشاندانەی برۆکسل ئەزمونيیکی تری هەلسەنگاندنی هەموو ئەو دەنگ ورەنگانە دەبێ کە لە فەیسبوک و تيڤێ و پالتالک و مالپەرەکان سەدان پيشنیاز و داخوازی روخانی ئەو رژێمە بە خەڵک دەدەن، بەلام بابزانین چەند کەس ئامادەییان تێدایە لە کات و خەرجی گیرفانی خۆیان ببورن، تنها بە قسە نەبێت، بەڵکو بە کرداریش بێن و هاوبەشی بکەن!؟ یان بەرەو رووی دەسەڵات بوێرانە بوەستنەوە، ئاخر ئیمە بيزاربوین لە کەسانی قسەزل و فشەکەر و پێشنیاز دەر، بەتایبەتی ئەوانەی بە فەلسەفە نووسین،  سەرمان دەئێشێنن و لە کرداریشدا هیچیان لەباردا نییە! ئەوکۆمەلگایە پێویستی بەخەلکانیکە کردار لەپای قسەو قوربانی لەباتی وەرگرتن دابنێ
من دەزانم هەموو کەس بەو پەلە پەلەیە ناتوانێت بەشداری بکات، بەلام ئەگەر بێتە سەر پاساوهێنانەوەی بێ کاتی، مادی، کيشە دروستبون، بۆ هەریەکێک نەتوانی بەشداری بکات ئەوا. ئیمەش هەریەکەی بەشێوەیەک لەشێوەکان هەمانە، بەلام ئەگەر مرۆڤ بیەوێ گۆرانکاری رووبدات و فشارەکان بگۆرێ و راستگۆ بێ لەگەل قسە ونوسین و باوەرەکانی خۆی دەبێ قوربانیش بدات، بۆیە شەرمە بۆ ئەندامانی گۆران و کۆمننستی کارگەری و دەیان نووسەر و خۆبەکەسایەتی رەخنەگری ئەم دەسەلاتە بەشداری نەکەن!؟  بروکسل یەک دنیا ولات دروسێیەتی رەنگە بۆ من دورترین شوێن بێت لەچاو هۆلەندا، بەریتانیا، ئەلمانیا، فەرەنسا ...... کە بۆهەریەکەیان کاتژمێر بۆ دوانە بە ئۆتۆمۆبیل ....نەوەک بەفرۆکە .
دیارە گرنگ نیە چەند کەس بەشدار دەبێ بەئاستی هەنگاونانی ئەو جولە و نارەزایەتیە گرنگە، چونکە هەموو مەسەلەیەک لەسەرەتاکەی بەناریکی و ژمارەیەکی کەمەوە دەست پێدەکات، بەلام دواتر ئەم هەنگاوە، دەبێتە سەروەریی بۆیان. بۆیە ئیمە بۆ سەدان کار و چالاکی هەروا دەستمان پێکردوە بەنمونە لە ئەنفال بەچەند کەسێکی کەم دەستمان پێکرد تا سەرکەوتین بۆ ناسینی لەپەرلەمانی سوید بە چەند کەسێک و ١٣٠٠ دۆلار . بۆ خۆپیشاندانیش دژی٣٠ سال زیندانی کردنی کەمالی سەید قادر لەسوید ١١ کەس بوین بەلام ئیستا بوینەتە سەدان!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)