کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامه‌يه‌ك بۆ ره‌نج سه‌نگاوي

Wednesday, 11/06/2014, 12:00

1139 بینراوە


له‌ پاشكۆي ناوه‌كه‌تانه‌وه‌ هه‌نگاو هه‌لَنێين ئه‌وا هاوسنووري كۆمه‌ڵايه‌تي پێكمانه‌وه‌ گرێ ده‌دا، له‌ چۆمي باسه‌رِه‌ي لاي شاره‌دێكه‌تانه‌وه‌ به‌ رۆحێكي پاك و ده‌ستنوێژێكي برسي ده‌مودووه‌وه‌ دێمه‌ حزووري ره‌هێلَه‌ي هێلَي راست و خوار و خێچي ته‌مه‌نتان ئه‌وه‌ى لاي ئێمه‌ ئاشنايه‌، كه‌ زه‌مه‌ن ده‌مانێك ده‌مانكاته‌ مرۆڤێكي ساغله‌م و له‌ نێو چه‌چلَه‌ و ده‌ست له‌ سنگگرتن نوقممان ده‌كا و ده‌مانێكي دي له‌ نێو ده‌ريايه‌ك رك و كينه‌دا ده‌فته‌ري بيره‌وه‌ري پاكيمان لێخن و شلوێ ده‌كا، ئاي زه‌مه‌ن چ كاره‌ساتێكت بۆ له‌ پارووي گه‌رم ناوين .
دوێنێ زۆرمان خۆشده‌ويست بۆيه‌ گه‌ر ده‌ست و مه‌چه‌ك و په‌نجه‌كانمان به‌ چه‌پلَه‌لێدان بۆ شيعره‌كانتان ماندوو نه‌بووبن ئه‌وا له‌ ناخه‌وه‌ سه‌دان هه‌زارجار ئافه‌رين و ده‌ستخۆشانه‌مان بۆ ناردوون، ئيدي قه‌ده‌ر واي لێكردووين هه‌ردوو دوور به‌ دوور يه‌كدي بناسين ده‌نا به‌ يه‌ك غه‌واره‌ و نامۆ .
دوێنێ هه‌ستمان ده‌كرد ئێوه‌ هينده‌ جوان بوون نيشتيمانيشتان جوان كردبوو ، له‌ ده‌قي شيعرييه‌وه‌ ئه‌م خاكه‌ رۆحي لێخني خۆي پاك ده‌كرده‌وه‌، ئێوه‌ له‌ كليبي شيعرييه‌وه‌ جواني و پاكي و ئه‌وين و به‌رائه‌ت و جورئه‌تان له‌ له‌ره‌ي ئه‌وكتانه‌وه‌ ده‌باران، راستگۆيي و متمانه‌ به‌ خۆبوونتان ده‌به‌شييه‌وه‌، ناسكبوون هێنده‌ي بالَه‌ جوان و ره‌نگاوره‌گه‌كاني په‌پووله‌، هه‌ركێ ئاماده‌ببوو حه‌زيان ده‌كرد له‌ جواني و پاكيتانه‌وه‌ له‌ ناو دلَياندا حه‌شارتان بده‌ن، ئاوازچرِي وشه‌ ته‌رِه‌كاني شيعر، خۆشه‌ويستي باران و هۆگري دلَ و ئامێزي ئيشق، ژێي مۆزيكێكي نوێتان بۆ نه‌وه‌ي دادێ خسته‌ سه‌ر هێلَي شه‌مه‌ندۆفه‌ري ژيان و به‌ بارته‌قاي ئه‌ستێره‌ خۆشيانويستي، ژوانێكي جواني پايزي و زستانه‌ي په‌يڤي شيعرتان هێنايه‌ گۆرِێ، ده‌زانن هه‌موو ئه‌وانه‌ي زه‌مانێك پێش ئێوه‌ رێچكه‌ي شيعريان گرت و ناون و وه‌ك ئێوه‌يان پێ نه‌كرا و ئيره‌ييان پێده‌بردن، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ شيعر و ناسكي وشه‌ گه‌يشتبوون، به‌ رووخسارێكي ساده‌وه‌ خۆرِه‌ي شيعرتان لێده‌هات و بوون به‌ هاژه‌ي تاڤگه‌ و نمه‌ي باران دلَۆپ دلَۆپ كێش و سه‌رواتان ده‌باران، له‌ ئێواره‌ خه‌ماوييه‌كانه‌وه‌ گه‌ر گوێبيستي سه‌داي ئێوه‌باين به‌ هه‌ق خه‌مه‌كانتان ده‌رِه‌وانده‌وه‌، جۆش و خرۆشي به‌ ئولفه‌تداراني حه‌زحه‌زێنه‌تان ده‌به‌خشي و گۆراني ژيانتان ده‌وته‌وه‌ .
دوێنێ گريانه‌كاني نيوه‌ شه‌وتان ده‌تاراند، بۆ ئاشقبوون وه‌ك ئه‌ستێره‌ راتانده‌كشاندين، لرفه‌ي شه‌پۆله‌كاني شيعرو وشه‌تان ده‌كرده‌ ملوانكه‌ و له‌ گه‌ردني دولبه‌رانمان ده‌ئاڵان، رووني و پاكي سپێده‌تان له‌ هزرماندا ده‌چه‌قاند، له‌ سه‌ر رووپه‌رِي گۆناي كچه‌ ناسكه‌كاني شار و نيشتيمان ئاونگمان ده‌دي له‌ ده‌فته‌ري ئێوه‌وه‌ ئيحامان وه‌رده‌گرت و به‌ نێو رێژنه‌باراني تێكئاڵان بالَه‌فرِه‌مان پێده‌كرد .
دوێنێ بۆ پاكي ژيان بووين به‌ نه‌مام، بووين به‌ دره‌ختي به‌رده‌رگاي ياران، ماناي هه‌ناسه‌دانمان به‌ مرۆڤێكي دي هاوته‌ريبي رێچكه‌ي ژين به‌خشي، وه‌ك مۆم تواينه‌وه‌ و رووناكيمان په‌رژيني چاوه‌كانيان كرد .
ئيمرِۆ به‌ ناوى ده‌فته‌ري شكۆمه‌ندييه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ رێزي لێنانێين و بۆ مه‌رامه‌كانمان هه‌ر جاره‌ و به‌لايه‌كيدا ده‌به‌ين و په‌لكێش ده‌كه‌ين پێمانوايه‌ ئێمه‌ رۆلَه‌ي هه‌ساره‌يه‌كي دي بين و نازانين به‌ بارته‌قاي خۆي كاڵاي به‌ باڵادا ببرِين، بمانبه‌خشه‌ ديموكراسي لێتان تێناگه‌ين وا هه‌روا له‌ پرۆڤه‌داين كه‌چي خۆمان بۆتان سووتاندووه‌ و كه‌وايش نييه‌، ديموكراسي و ئازادي دوو رووي دراوێكن هاوكات له‌ بنه‌چه‌دا ده‌فته‌رێكي شكۆمه‌ندي مرۆڤايه‌تين، به‌ داخه‌وه‌ ئێمه‌يش به‌ نه‌زانيني خۆمانه‌وه‌ تێكه‌وتووين و هه‌رچۆنێكمان بوێت بۆ خۆمان واي شرۆڤه‌ بۆ ده‌كه‌ين بۆ كه‌س و لايه‌ناني دي به‌ نارِه‌واي دێنينه‌ هه‌ژماركردن، لێره‌وه‌ دێينه‌گۆ دبێژين هيچ شتێك له‌م نيشتيمانه‌دا قودسييه‌تي نه‌ماوه‌ شتێك نييه‌ ناوي پيرۆزي و هێلَي سووري له‌ خۆ ئاڵاندبێ هه‌ر هه‌موويمان ئه‌تك كردووه‌، له‌ گرێژنه‌وه‌ رۆحي نيشتيمانمان هه‌لَته‌كاندووه‌ و به‌ربووينه‌ته‌ وێزه‌ي ئه‌وانه‌ي ئه‌ركي پاراستني ئه‌م وڵاته‌يش ده‌گرن كه‌وتنه‌ به‌ر قه‌له‌مه‌ ره‌خنه‌ئامێزه‌كاني به‌ناو ميدياي ئازاد، نازانين له‌ كام وڵاتي دونيادا سوپا و پاسه‌وان و پارێزه‌ري خاك كه‌ چه‌ند گه‌نده‌لَيش بووبێت، عه‌يب و عاره‌كاني خرابنه‌ سه‌ر شاشه‌ي تيڤييه‌كاني وڵاتانيان، له‌ هه‌موو وڵاتاني دونيادا سوپا و دامودوزگا پارێزه‌كاني خاك و نيشتيمان قودسييه‌تي خۆي هه‌يه‌ و هه‌ر له‌كه‌يه‌كيشي هه‌بێت له‌ رێگاي تايبه‌تييه‌وه‌ چاره‌ ده‌كرێن، له‌ ته‌واوي ده‌رگاكان ده‌درێ بۆ رێگيري له‌ هه‌ر گه‌نده‌لَييه‌ك نه‌ك ميدياكان، خودان وشه‌ پيرۆزه‌كاني شيعر پێمان نالَێن بۆ واتان به‌ پيرۆزي پێشمه‌رگه‌ كردووه‌، ئێوه‌ چتانداوه‌ له‌ سياسه‌ت و چه‌ك و تفه‌نگ و تۆپ و تۆپخانه‌ و ئامرازه‌كاني كاولكاري، هه‌لَگري په‌يامي مه‌حوو كردنه‌وه‌ي ئه‌و ئامرازه‌نه‌ن چونكه‌ مرۆڤايه‌تي له‌ دژين، ئێوه‌ خاوه‌ن ئه‌و چه‌پلَه‌ گه‌رمانه‌ي هۆلَه‌كانن كه‌ ئيستاتيكاي شيعر بۆي خولقاندن، ئێمه‌يش ده‌زانين بۆ ئێوه‌ غه‌واره‌شار بوون، ئه‌مه‌يان چي ناون ده‌نێن، گه‌رِان به‌ دووي قووتي ژيان، ئه‌دي نه‌مانگۆت : زه‌مه‌ن ده‌مانێك ساغله‌ممان ده‌كا ئاوها زه‌مانێكيش به‌ر له‌ سيغناغكردني گرێكانمان په‌رده‌ي له‌ سه‌ر هه‌لَده‌مالَدرێ، ئێمه‌ومانان دلَمان بۆ په‌يڤه‌ شيرينه‌ هه‌نگوينييه‌كاني دوێنێتان دێشێ، پێشتريش سه‌دان هه‌زارجار ئافه‌رينمان كردوون، بۆ ئيمرِۆ ئه‌وانه‌ دووباره‌ نابنه‌وه‌ ده‌بنه‌ ديوي دووه‌مي جواني هه‌ن، نازانين ئه‌و كاره‌تان بۆ كرد گه‌ره‌كه‌ حالَي بن ئه‌وه‌ كاري ئێوه‌ نييه‌ ني، ئه‌وه‌ لێگه‌رِي بۆ خودي ناوخۆي ئه‌و دامه‌زراوه‌ي په‌يوه‌سته‌، ره‌نگه‌ زۆربن ئه‌وانه‌ي شاباش و نوقلَبارانتان بكه‌ن، لێ كورد واده‌لَێ ئه‌و كه‌سه‌ دۆستته‌ ده‌تگرێنێ، ئه‌م نيشتيمانه‌ هێشتان ئاڵاكه‌ي به‌ سه‌ر ته‌لاري نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان خۆي نه‌ديوه‌ته‌وه‌ تا ئێمه‌ واي پێبكه‌ين نهايش ره‌قيبان له‌ بۆسه‌ و سه‌نگه‌ردان بۆ ئه‌وه‌ي به‌ره‌و پاشمان بگه‌رِێننه‌وه‌ .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)