بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەموو ترسنۆک و درۆزنین

Tuesday, 18/02/2014, 12:00


١٧ی شوبات لە نێوان بەرداشی زاڵمانەی دەسەڵات و بێ موڕاڵی بەناو ئۆپۆزسیۆندا!
گەر هەڵەبجە و ئەنفال دوو دوکانی سیاسی بن هەموو ساڵێک دەسەڵات بۆ مەرامی خۆیی و کۆمەڵێ وادە و بەڵینی بێ کردەوە بۆ قوربانیان بیکاتەوە...
ئەوا قوربانیەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی هەمان سیناریۆی ئۆپۆزسیۆنن...
ئەمڕۆ دروشمێکی زەقی کەناڵی (knn) زۆر سەرنجی ڕاکێشام کە نوسرا بوو

دوای تەقەکردنی چەکدارەکانی دەسەڵات لەخۆپێشاندەران گوایە ئەم دەسەڵاتە هیچ شەرعیەتێکی نەماوە...
گەر بپرسین..ئەی کێن ئەوانەی هەر دوای (١٧)ی شوبات سەرو سەودای پێکهێنانی حکومەتی بنکە فراوان هاتە گۆڕێ و دەیان کۆبوونەوە لە پێناو کۆبوونەوەدا بەسترا...
ئەوسا دەسەڵات بەجۆرێک ترسی لێنیشتبوو..دەستی ماچ دەکردن بۆ چوونە ناو حکومەت..

ئێستا ئێوە دەستیان ماچ دەکەن وا (٥) دانە مانگە دەستی دەستیتان پێ دەکەن..
لە کۆتاییدا هەر ئەوە ماوە بڵێـم: ناو زەند کردنی قوربانیەکانی ١٧ی شوباتو ڕۆژانی دوایی بە شەهیدی چاکسازی گەورەترین سوکایەتی بوو پێیان..چونکە ئەو گەنجانە بەردەفرکێی چاکسازیان نەدەکرد.. بەڵکو دروشمی پاکسازیان بەرز کردبۆوە....

بەبێ دەنگی لە دایک بووین
کەسمان سۆران و سەردەشت و کاوە نەبووین...
کەسمان شەهیدانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی نەبووین..
ئێمە تەنیا پاڵەوانی بەردەم مایک و شاشەکانی تەلەفزیۆنین
کە سۆرانیان کوشت...هیچمان نەووت...
لەیادی یەک ساڵەی شەهید بوونیدا.
هاوپیشەو هاوسەنگەرانی..
خەڵاتی سۆرانیان دایە بەرپرسێکی باڵای دەسەڵات
ئەمە کارەسات بوو...کارەسات
کە سەردەشتیان فڕاند..
دیسان هیچی وامان نەکرد..
سەردەشتیان کوشت، سەردەشتیان کردە
تیرۆریست....بێ دەنگ بووین..

لە ١٧ی شوباتا..
کاتێک لولەی بیکەیسیەکانی لقی چوار
سەرو سنگی ڕیژوانەکانیان کردە بێژەنگ
کاتێک بنەماڵەی بارزانی لەخەمی شکانی
شوشەی چەند پەنجەرەیەکی بیناکەیان بوون..
کاتیك بەرد تێگرتن لە تاوانی کوشتن گەورەتر بوو..
بە گەنجە توڕەو بەرد هاوێژەکانمان ووت
ئاژاوە گێڕ..
هیشتا خوێنی ڕیژوان و هاوڕێکانی
سوور سوور دەچۆوە لەسەر شەقامەکانی شار
سەرانی دەسەڵاتوو..سەرانی ئۆپۆسزیۆن
خەریکی دیشلەمە خواردنەوە بوون..
ئاخر تۆ بەدەسەڵات بڵێت..
گۆمەڵیک گێرە شێوێن.. بەبێ ئاگایی ئێمە
هاتوون بەردیان گرتۆتە بیناکەتان..
خۆمان بۆتانیان تەمێ دەکەین!!
ئەوانیش تا بینە قاقا..
نقومی خوێنمان دەکەن..
نوقمی خوێن..
ئێمە مێژوومان نوقمی خوێنە..
بەردە فرکێی دوای ١٧ی شوبات بەردەوام بوو
ئێمە چەند بەردێکمان شک دەبرد
بیانگرینە..بکوژی ڕۆڵەکانمان
کەچی سەلیەی فیشەکی ئەوان...
هەر زیادی دەکرد..
تا شێرزا د و سورکێویش..
گەیشنتە لای کاکە ڕێژوان...
گەرمیان لە چەمچەماڵ
هاواری کرد..
حەزم لە شیعریکی مامە سۆرانمە
من گەورە بووم..چی حەزم لە یاری کۆڵان نیە...
گەرمیانیش چوو...بیلالیش چوو...
ئێمەش هەر بێ دەنگ و هەر بێ دەنگ بووین..
ساڵ هاتوو چوو...
بەشەرمەوە..یادییان دەکەینەوە...
تا لە کاوە لە گەرمیانەوە...
قەڵەمە چەکوش ئاساکەی بەرز کردەوە
کاوە هەموومانی خەبەر کردەوە..
دیسان..دیسا...
خێرا.. خێرا
هەر لە چاو ترکانێکا..
وێنەی پرۆفایلی فەیسبوکەکەنمان کردە کاوە
هاوارمان کرد..هەموومان کاوەین
هاوارمان کرد..بێ دەنگ نابین..
کەچی ئەفسوس...
وێنەی پڕۆفایلەکان..کاڵ بوونەوە
هاوارەکەمان کپ بۆوە
دیسانەو بێدەنگ بووینەوە..
ئێمە بەبێ دەنگی لە دایک بوون
بەشەرمە وە دەژین و
بەبێ دەنگیش دەمرین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە