هاواری خه‌ڵکێکی قه‌ده‌غه‌کراو لهلادێکهی..بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته داگیریکردووه.
Friday, 08/04/2011, 12:00
په‌یوه‌ست بوون به‌زێده و سه‌رزه‌مینه که‌مانه‌وه، بنه‌مای ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی ئێمه‌یه،بینینی ئاسه‌واره‌کانی باغچهو گۆڕستانه‌که‌ی هه‌ستی من ده‌جولێنێت، من، به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی په‌یوه‌ستم به ته‌واوی لایه‌نه سروشتیه کانی کوردستان و لادێکه‌ی خۆمه‌وه، ئه‌و ههواوخاک و بۆنه‌ی له باغچه‌که شنهدهکات ودێت، مرۆڤ ناچارده‌کات که بیخوات، ئهوباڵندانهی که له شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و ده‌فڕن ، هێنده جوان و دڵرفێنن که دڵی مرۆڤ داگیر ده‌که‌ن ، من له‌م باره‌یه‌وه گه‌یشتومه‌ته پله‌ی نیشتیمان په‌رستی ، کاتێک که له لادێکه‌م جیاده‌بمه‌وه چاوه‌کانم پڕده‌بن له فرمێسک،که شوێنی له‌دایک بونمه، ئێمه‌مانان،به‌هیوابووین ڕۆژێک کوردستان ئازا د بکرێت ،که‌چی کوردستان ئازاد کرا،به‌ڵام به‌داخه‌وه ، گونده که‌مان داگیرکرا له‌لایه‌ن ،حزبی ده‌سه‌ڵات داری پارتی دیموکراتی کوردستان، گونده‌که‌مان ناوی(دونگزاوه)یه که ده‌که‌وێته دۆڵی به‌ستۆڕه له بناری چیای (سه‌ری ڕه‌ش)،که له‌سه‌ر خاکی ئه‌م گونده، چه‌ن گه‌وره پیاوێکی ناوداری لێ نێژراوه، (سهیدێحمد)و (شێخ حسن)و(شێخ قادر)، که ئه‌م گونده له شۆڕشه کانی(ئه‌یلول ونوێ) چه‌ند شه‌هیدێکی داوه وچه‌ند جارێکیش سوتێندراوه، له شۆڕشی ئه‌یلول(2)شه‌هید،(شه‌هید عه‌ریف فه‌تاح)،(شههیدقادر)له شۆڕشی نوێش(6)شه‌هید،له‌شه‌ڕی ناوخۆیان بڵێن شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی (1)شه‌هید، ئه‌م گونده له‌ساڵه‌کانی (1961_1962)ز ،،دووجار سوتێندراوه، له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌وکاتی عێراق، له ساڵی (1970)ز،، ئاوه‌دان کرایه‌وه، (1974)ز ،، دیسان تێک درایه‌وه ،له‌لایه‌ن داگیرکه‌ری به‌عس،و ئاواره بوونی خه‌لکی ئه‌م گونده به‌ره‌و ئیران پاش ساڵ و نیوێک، گه‌ڕانه‌وه بۆکوردستان و گواستنه‌وه یان بۆ خواروی عێراق و، مانه‌وه‌ی ساڵ و نیوێکی تر له دیوانیه‌و قه‌زای شامیه و نه جه ف دیسان گه‌ڕانه‌وه بۆ کوردستان و پاشان ئاوه‌دان کرنه‌وه‌ی گونده‌که،، تا ساڵی(1986)ز، که تێک درایه‌وه، دیسان خه‌ڵکه که گونده‌که‌یان ئاوه‌دان کرده‌وه ،تا، ساڵی(1988)ز،، له‌لایه‌ن جاش و عه سکه‌ر سوتێندرایهوه،، ئێمه له‌وساته ناخۆشانه وچهرمهسهریه توانیمان به‌رده‌وام گونده‌که‌مان ئاوه‌دان که‌ینه‌وه تیایدا دانیشین،به‌داخه‌وه ،به هۆی شه‌ڕی ناوخۆ له‌ساڵی(1995)ز، له‌لایه‌ن پارتیه‌وه داگیرکراوه، که‌چی ئێستا پارتی و یه‌کێتی ڕێکه‌وتن و ستراتیجیه‌ت له نێوانیان هه‌یه بۆ ڕێگه‌مان نادن بچنه‌وه گونده‌که‌مان؟!،، ئێمه سالی(2008) چهندماڵێک گه‌ڕاینه‌وه گونده‌که‌مان که‌لوپه‌لمان کڕی و چه‌ن ژوورێکمان دروست کرد ،پاش (3)ڕۆژ مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتی هاتنه لامان پێیان گووتین ئێوه بۆهاتوونه ئێره ئێمه‌ش گوتمان خه‌لکی ئه‌م گونده‌ین شوێنی باوک و باپیرنمانه ،هاتووین ئاوه‌دانی که‌ینه‌وه و کشتوکاڵی لێ بکه‌ین ، به‌رپرسی مه‌فره‌زه‌که ووتی ئێرحهوشی ماڵی سه‌رۆکه تابه‌یانی لێره بمێنن ،پاشان بانگی ئاسایشیان کردین دوو ڕێگایان بۆداناین یان سجن یان تێک دان،ئێمه‌ش ناچاربوێن تێکماندایهوه ، وه تائێستاش گونده‌که‌مان چۆڵه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست