کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جامانەكەی مه‌سعودی خەزور و عەگالەكەی یاوەری زاوای بارزانی!

Monday, 03/05/2010, 12:00

5372 بینراوە


ڕاستییەكی نكۆلی لێنەكراوە جوانترین دیمەنی دانیشتنەكانی پەرلەمانە بێڕۆڵ و بێووزە و بێپڕێنسیبە دیموكراتییەكەی هەولێر و ژوانە سیاسییەكانی باشوری كوردستانی مەسعود بەرزانی (دیمەنی جامانە سوور و بەرگە كوردیی) كەیەتی .
جامانە و بەرگە كوردییەكەی كاك مەسعود لەو ژوانانەدا . ڕۆَڵی سەفیرێكی بێدەنگ . ئاڵایەكی بێ شەكاوە . زمانێكی پاراو . میژوویەكی ڕەسەن .سمبووڵی میللەتێكی خاوەن كولتورێكی تایبەت دەنوێنێ . مەسعود بەرزانی یەكەم سیاسی نیە بەرگی میللی نەتەوەكەی لە ژوانە سیاسیەكاندا دەپۆشێ .یاسر عرفات تا دوا سەفەری بۆ چارەسەر و گەڕانەوەی لاشەكەی لە پاریس.لە هەموو ژوانێكدا . لە هەموو هۆڵێكی سیاسیدا پێش دركاندنی یەكەم ووشەی سەر زاری , بەرگ وچەفتە و عەگالەكەی لەتەك سایكۆلۆجێتی سیاسیەكانی بەرامبەری و تەواوی دانیشتوانی ژوانەكەدا دەدوا . دوانێكی بێ ووشە وبێدەنگ . بە زمانێكی عەره‌بییەكی ڕەسەن .لە ساتی دروستبوونی مەمللەكەتی سعودییەوە تا ئیستا لە هەموو ژوانێكی سیاسی سەرانی عەرەب و جیهان و ئامادبوونیان لە مەزادخانەی پتڕۆڵفرۆشتنی ئۆپێك و ئاپێكدا چەفتەو عەگالەكەیان بە سەرەوەیە
سەرجەم سەرۆكی خیڵە عەربیەكانی كەنداوی فاریش هەروەها . غاندی رابەر و سمبۆڵی ئازادی نیوە دۆرگە برسییە پرچ ڕەشەكەی هندوستان ... كراسێكی ئاودامان وگۆچانێك و چووتی سەرپای و بەرگی هندییە سادەكەی . نەهرۆ و ئەندراغاندی ودواجار كورەكەی وبووكەكەی و سەرۆكی ئیستای هندستان بەرگی نەتەوەی هندیان لە ژوانە سیاسیەكاندا توڕنەداوە , كارزای ئەفغانستانیش سەڵتەیەكی سەوز و نیشانەی ئەفغانی لەسەر ناوە .ڕه‌فسەنجانی , خامەنەئی , خاتەمی عەمامەی ڕەش و سپیان لە هیچ ژوانیكدا توڕ نەداوە . بەرزترین پیاوی ئەم سەدەیە (مندیلا ) ی خواروی ئەفەریقای ڕەش و سپی خاوەن ئەڵماسدا . بەرگی نەتەوایەتی و خانەی دییە ئاساییەكەی خۆی وەلانەناوە . قەزافی سیاسیەكی سەربازییە . ئاشكرایە و كودەتاچیە سەربازییەكان سەر بەهەر ووڵات و ڕەگەزێك بن . شەیدای ڕیزە ئەستیرەی سەرشان و نیشانەی ئافەرینی فرەی سەرسنگیانن . كەچی قەزافی لە چاوپێكەوتن و ژووانە سیاسیەكاندا زووربەی جار بە بەرگی خێڵەكی و لە ناو خێوەتی كولتورێكی بیاباندا ئەنجامی دەدا .

یاوەری زاواش لەو ڕۆژەوەی پۆستی سەرۆك كۆماری كاتی عیراقی پیسپیراوە بۆ ئەوەی بە بێدەنگی بە مسعود بەرزانی و جەلال تالەبانی بڵی هەموو گەلانی سنوری زیندانی عیراق بە باشووری كوردستان و هەردوو حكومەتۆكەكەشەوە بەشێكی دانەبڕاوە لە (عیراقی عروبە) . سەرۆكی ووڵاتی عەرەبیش دەبێ بەرگی نەتەوەی عەرەب بپۆشێ . بۆیە عاگەلەكەی كردووە بە سمبۆڵی بە عەرەببوونی سەرجەم خاكی عیراق .

بۆچی كاك مەسعود : هەر ئەوەندەی باشووری كوردستانی بەجێهێشت سەردانی بەغدا , تاران , ئەنقەرە , دیمەشقی كرد جامانە سوورەكەی و بەرگە كوردیەكەی تووڕدەدا؟ دەبێت بە مەسعودی مۆدیڕن و سیاسەتمەدارێكی بە ئەمەكی عیراقی عروبە نەك كوردی! كاك مەسعود دەڵێ من لە ژیر سیبەری ئاڵا ڕەنگدارەكەی كۆماری مهاباددا لە دایك بووم ... خەوی دەوڵەتی كوردی گەورەی كردوم كەچی چەند مەترێك لە كوردستان بترازێت پێیشەرمە بڵی كوردم .

بڕوانن داگیركەرانی باشوری كوردستان چۆن دەڕواننە بەرگ و كولتوری كوردی . لە سەردانێكی شیخ مەحمودی نەمر بۆ بەغدا وچاوپێكەوتنی مەلیك فه‌یسه‌ل لە كۆشكی زوهردا . مەلیك فیێل داوای لە شیخی نەمركرد كە بەرگە كوردیەكەی توڕ بدا .
گفتوگۆی شیخی نەمر و مەلیك فه‌یسه‌ل

ملك فه‌یسه‌ل : بۆچی باباعلی نایەتە ( قه‌سر الزهور ) لەگەڵ غازی پێكەوە ڕابوێرن خۆشت ئەم پشتێنەفڕێ دە گەرمایە پێویست نیە .

شیخ مەحمود : بابا علی فێری ژیانی ناو چیا و بەردە . با كوردیش ببێت بە خاوەن ئاڵا . ئەو كاتە ئەویش فێری ژیانی كۆشك ئەبێت . ئیستای باشترە بەڵام ئەم پشتێنەش بۆژێر فیشەكلیغە بە بینینی ئاڵای كورد ئەمیش ئەكرێتەوە .

ملك فه‌یسه‌ڵ : تۆ ئامۆزای منی و عەرەبی چیت داوە لە ئاڵای كورد؟ *

ئەمە داخوازیی مەلیكی ساڵانی دروستبوونی عیراق بوو لە شێخی نەمر

فریدانی جامانە و بەرگە كوردییەكەی كاك مەسعود ڕێكەوت نییە بەڵكو بەرنامەیەكی كرۆك بۆگەنی ناسیونالیستی عەرەبی عیراقیە كاك مەسعود بە هوشیارییەوە لە بەر خاتری یاوەری زاوای پێادەی دەكات .

* چیم دی .... بەرگی دووهەم لاپەڕە 160 ئەحمەد خواجە

سانپیترس بۆڕگ

07/12/2004

ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ ده‌قی گفتوگۆیه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ نه‌سرین به‌روارییدا کراوه‌، ده‌ڵێ من به‌زۆری مه‌سحود و نێچێره‌ڤان له‌گه‌ڵ یاوه‌ردا مامه‌ته‌وه‌ و ئه‌وان داوایان لێکردووم که‌ هه‌رچۆنێک بیت تا ئه‌و سه‌رۆک کۆماره‌ له‌گه‌ڵیدا بم، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت من له‌به‌ر ئه‌وه‌ سووم پێکرد که‌ قوربانییه‌ک بوو بۆ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ... هتد
-----------------------------------------------------------------------------

نسرين برواري:البرزاني زوجني من الياور لاسباب سياسية
بواسطة: admin
بتاريخ : الإثنين 03-05-2010 01:59 صباحا



بوابة الناصرية :
اعلنت وزيرة الاشغال السابقة نسرين برواري ان زواجها من رئيس العراق السابق غازي عجيل الياور لاسباب سياسية في تضحية من اجل عشيرة البرزانيين
وقالت السيدة نسرين برواري بمكالمة هاتفية معها"

لقد قام السيد مسعود برزاني بتزويجي من السيد غازي عجيل ألياور لاسباب سياسية. وأنا قبلت ذلك لا عن حب، ولكن، لآكون صريحة معكم، لقد كان السيد ألياور غنيا ومشهورا وأنا كنت أنسة، فقد كانت مجرد نزوة، وكان السيد ألياور يغدق عليه بالهدايا والاموال والرحلات وهي الأمور التي لم اكن استطيع ان اقوم بها على حسابي الخاص.وبعد أن أنتهت النزوة؛ أصبح السيد ألياور متعسفا جدا
وجرى الطلاق بيننا، لذلك تركته بعد بضعة أشهر، ولكن نيجرفان البرزاني ومسعود البرزاني الحوا عليه بالبقاء معه رسميا وشكليا على الاقل ألى حين انتهاء فترة رئاسة السيد ألياور، ولذلك بقيت في هذا الزواج التعسفي من اجل عشيرة البرزانيين. ولكن لم اكن اعيش مع الياور ولكن كنت اعيش في بيتي في بغداد، وبعد تسعة أشهر تمت اجراءات الطلاق رسميا. وقد حصلت منه على 1،5 مليون ( لم تحدد دينار عراقي أم عملة اخرى ) وبيت وقطعة أرض وبعدها رحلت إلى كندا. عشت في فانكوفر لسنتين. بعدها تقدم احد أفراد عشيرة البرزانيين للزواج مني ووافقت على الزواج منه وانتقلنا إلى الولايات المتحدة حيث كان يعيش هناك. ولكن لم يكن هذا الزواج بأحسن من سابقه وأنا كنت اعلم بان هذا الزواج لن ينجح، ولكن قبلت بالزواج من أحد البرزانيين من أجل أسمي وعسى أن يكف الناس الكورد البسطاء عن الكلام عني ويتركوني لشأني. وعشت في الولايات المتحدة لسنة واحدة ولم استطع ان احتمل الحياة هناك لذلك أنا اعيش الآن في دهوك

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)