کەسێک دەوڵەتی کوردی بە خەون بزانێت، چۆن دەکرێتە سیمبوڵی نەتەوەیەک؟
Saturday, 07/01/2012, 12:00
تایبەت بۆ نەوشیروان مستەفا:
كەی گۆڕان گێڕی دەگۆڕێ؟ كورد گەوجە یان گەوجی دەكەن؟ هەموو بزوتنەوەیەك بنەمایەكی ئایدۆلۆژی هەیە. ئایدۆلۆژی دەبێتە بناغەی ئیستراتیجیی. دەكرێ ئیستراتیجیی راپەڕین یان شۆرشێك بە پێی قۆناغ و رەچاوكردنی گۆپۆلتیك بە سێ ئیستراتجیتی سێ قۆناغەوە دابەش بکرێت:
ئیستراتیجییی سەرەتایی ئیستراتیجییی نێوەن ئیستراتیجییی كۆتایی مەرجی سەركەوتنی پرۆژەی ئیستراتیجییەكانی قۆناغە جوداكان (تێگەیشتن و كاركردنە) لە سەرگرفتی قۆناغە سیاسییەكان. میكانیزمی گەیشتن بە قۆناغی سێیەمی ئیستراتیجیی لە قۆناغی یەكەمدا دەبێت كار بۆ قۆناغی نێوەند بكرێت، لەكاتی گەیشتن بە قۆناغی نێوەند كار لەسەر گەیشتن بە قۆناغی سێهەم دەكرێت.
ئیستراتیجییی سەرەتایی گۆڕان: كۆكردنەوەی دەنگە نارەزاییەكان.
ئیستراتجیتی نێوەن: دروستبوونی ڕیكخراوێك و تا ببیتە لەمپەر وسەنگێكی سیاسی بۆ بەڵانسی سیاسەتی مافیا كوردی.
ئیستراتجیی كۆتایی: كۆتایهێنان بەدەسەڵاتی تاكە حیزبی وخیزانی و بنیاتنانی دەسەڵاتێكی پەرلەمانی. سیستەم ودەستورێكی یاساگەریی یانی دەسەڵاتی یاسا ودادگا لەسەر و گشت دەسەڵاتێكەوە بێت.
گۆران تەنیا بە ئیستراتجیتی سەرەتایی و نێوەن گەیشتن لە جیاتی ئەوەی كار بۆ گەیشتن بە ئیستراتجیتی سیهەم بكەن ڕۆژ بە ڕۆژلێی دوردەكەونەوە. ئەویش بەهۆی زاڵبوونی دەسەڵاتی سەنترالیزم بەسەر دەسەڵاتی كۆی ریكخراوەكەدا. بوونی چەند كەسایەتێەكی نزم وكاڵفامی سیاسی وەك بریاردەر لە پەرلەمانی بەغدا و هەولێر.
دەستێك نەتوانم كاری پێبكەم. تەوقەشی پێناكەم! ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بۆگەناوی زەلكاوی سیاسیدا تاساوە. بەهاری عەرەبیش مژدەبەخشی ئاسودەی و بەختیاریی نەوەكانی داهاتوو نابێت.ئەم قۆناغەش گێمیكی تری ئاژاوە و كۆیلەكردنی مرۆڤەكانی ناوچەكەیە. تەنیا خاوەن بەرژەوەندییەكان كەڵكی لێوەردەگرن. بێنرخترین بوون لەم ناوچەیەدا نرخی مرۆڤە. تاوانبارترین توێژ سیاسەتمەدار و نووسەرانی بێهەڵویست وپەت لە ملی دەسەڵاتن.
بە بەراورد لە نێو كیشەكانی ناوچەكەدا زەلكاوی سیاسی كوردی لەگشت زەلكاوەكانی تری رۆژهەڵاتی نیوەراست بۆگەنترە. گەر كولتوری سیاسی وسیستەمی بیركردنەوە وكارمان نەگۆڕین تەمەنی ئەم زەلكاوە ساڵ لەدوای ساڵ بۆگەنتر وفراوانتردەبێت .ئەمە ڕاستی ئەو مێژووەیە كە دەڵێ:
سەردەمانێك كە شۆڕشی چەكداری باوبوو.كورد تاوانەكانیان ڕووبەڕوی رژیمی سەدام وهاوشێوەكانی دەكردەوە. دوعای سیاسی كورد ڕمانی رژێم بوو. سەدام وچەند ڕژێمێك رووخا كێشەكان خاونەبوونەوە گرژترو بۆگەنتربوون.
کاتێک چەكدارەكانی شاخ بازرگانەکانی شەڕ، هاتنە ناوشار تاوانەكانی سەدامیان بە زمان و بە بەرگی كورییەوە سەدبارە پیستركردەوە.
كە جامی توڕەی كۆمەڵێ نووسەر و رۆژنامەنووسانێكی جەربەزەی كوردستانپۆست پڕبوو لە توڕە. بوونە چەپكە دەنگێك زمانی ئۆپوزیسوینیان پژان.كەهەڵبژاردن كرا گشتمان سڵاواتمان لە دەوری نەوەیەكی نۆی وئۆرگانیكی مۆدیرنی سیاسی (گۆڕان)دا.
گەل تینوی دەنگیكی نۆی جەربەزە بوو. ئۆپۆسیزیۆنمان خۆشویست . دەنگمان پێدان. كە ئەوانیش بوون بەدەسەڵات، بوون بەمشەخۆری سیاسی پاشقولیان لە ئێمە کرد و پشتیان تێکردنین و تفیان لەمۆراڵ و شەرەف ومیژوی خۆیان كرد، ئەو خۆشەویستییە نەما، ئەو متمانەیەیان دۆڕاند.
لە دونیای سیاسەتدا گرفتەكان گشتیان یەك كەسایەتی و یەك قورسایی و یەك ڕۆڵیان نییە، جیاوازانیان هەیە. جیاوازی ئێمە لەگەڵ ئەوان ئێمە ویڵی شەرفێكی و نبووین. شەرفێیك كەهیچ كوردێك لەم جیهانەدا نییەتی ئەویش بوونی (دەوڵەتی كوردی).گەلێك هێندە سیاسییەكانی بێ مۆڕاڵ بن، نیشتمانی خۆیان بكەن بە بەشێك لە نیشتمانی داگیرکەر و گەلێكی پڕیمتیف، دەبێ ڕۆشنبیران و سیاسییەپاكەكانی زۆر(ڕادیكاڵ) بەرامبەر بە كیشەكان بوەستنەوە.
مەسعود وجەلال پیناسەیان تەنیا ووشەی (پیسە)، چونكە تا ئیستا خاوەنی كارێكی(خاوێن)نین.
ئەی دەبێ ئەڵتەرناتیفی ئەوان چۆن بیربكاتەوە؟ لە ووتارێكدا بە ناونیشانی (جیاوازی نێوان ڕیفۆرم و ئەڵتەرناتیف زۆرە). نووسیم، کە ئەگەر ئێوە وەك تاكتیك (ڕیفۆڕم بۆ گەیشتن بە ئەڵتەرناتیف) بەكاردەهێنن ئەوا ئەم پڕۆسێسەش پرینسیبی خۆی هەیە. گۆڕان كە دروستبووە بۆ ڕیفۆرمی دەسەڵات لە دیكتاتۆرەوە بۆ دیموكراتی بوو.
دیالۆگ و تەلەفوون لەتەك نەیاری سیاسیدا ئەگەر بە(پرەنسیبی) ئیستراتجیتیەوە گریدراو بێ، ئەوە تابۆ نییە، لێ لە سیاسەتدا بڕینی سنوری پڕینسیب و ئیستراتیجیی تابۆیە.
كورد گەوجە یان گەوجیدەكەن؟ پێنچ پەرلەمانتاری بەرێزی گۆڕان وازیان لە پۆستەكیان لە هەولێرهێنا، چونكە شەرەفی كارەكەیان، درۆكانی ئەوانی پێ هەرس نەدەكرا. ووتەبیژی گۆڕان ووتی: (ئەوە هەڵویستی خۆیانە نەك گۆڕان) ئەمە كفری سیاسییە. تابۆیە، بەڵام مشەخۆرەكانی لیستی گۆڕان لە بەغداد دەنگیان بە هەڵبژاردنی جەلال دا بۆ سەرۆككۆمار، ئێمە ووتمان هەڵەتان كرد. ئێوە گۆیتان لێنەگرتین .دوای ئەوسوكایەتییە. ئەوهەرەشەی سوتاندنی مەكۆی گۆڕانی كرد.
ئەم جارەش، كە داوای یاسایی لە سەر جەلال كرا. بەناوی سمبوڵی كوردەوە كۆمەكتان پێكرد.نەك سوكایەتیتان بەخۆتان كرد، بەڵكو بە بەهای میللەتێكەوە کرد. پیرۆزترین (بەها) لە هەموو دونیادا و لەناوگشت نەتەوەكاندا(ڕێزی كەسایەتی نەتەوەیە، كە شناسنامەكەی دەوڵەتە) جەلال ووتی: (دەوڵەتی كوردی) خەونی شاعیرانەیە. دەكرێ ئێوەی گۆرٍان سەرۆك جاشێك . سیخوڕێك . تیرۆرستێك . دزێك .ئەندازیاریی شەڕی درێژی نێوان كوردەكان بە سمبۆڵی كورد دابنین؟ (ئەمە كارەساتە) .
ڕەنگە بە دەستخۆم بوایە دوور لەسیاسەت ریگەیەكی دیكەم هەڵدەبژارد (نەوشیروان مستەفا)
پەشیمانی چارەسەری هەڵەكان ناكات .كاری پڕ بەرهەم وچاك هەتوانی زامەكانە هەوتوانی سیاسی ئەو هەڵوێستە ڕادیكاڵەیە كە گشت هەڵەكانی میژوو ڕادەماڵی . چۆن خۆت ووتەنی (بە مجامەلە چارەسەری گرفتەكان ناكرێت. ئاواش لە شۆڕش و لەڕاپەڕیندا دوعای سیاسی و ڕەخنەی شەرمنانە دەسەڵاتی دیكتاتۆر راناماڵێ)
بێ تۆ گۆڕان بوونی وەك ئۆرگان نییە.! ئەگەر خۆشت ئەو رابەرییەت نەوستبێت ئەوە بزووتنەوەکەی کە دروستان کردووە، لە تەك میژووی سیاسیییدا ئەو ڕۆڵەی بە تۆ بەخشیوە، بۆیە گشت هەڵەكانی پەرلەمانتارەكانی گۆڕان لە میژوی تۆدا تۆماردەكرێ.ئەوان موچەخۆرن تۆ سیاسی .ئەوان شەیدای ناو و پلە وپ ارەن. تۆش بوویت بە پردێک و ئەوان باری بەرژەوەندی خۆیان بە سەرتدا دەپەڕێننەوە.
جیاوازییەكی زۆر لە نێوان لێدوانەكانی تۆ و هەڵویستی پەرلەمانتارانی بەغدادا وەك جیاوازی پیرەمەگرون و بیابان وایە . ئەم جیاوازیە بازیە یان ئیستراتجیتی گەوجكردنی كوردە. ئەگەر ئەوانەی تۆ دەیڵێت بڕوات پێیە بۆ پەرلەمارتاران ئەو دیكتاتۆرە بە سمبۆڵی گەلێك دەشوبهێنن ئەم دوفاقیە نەك ناشیرینە تاوانە پاشقولە .زوڵمە .
یاسا سەروەرە . دادگا ئازادە! ئەمە بنێشتە خۆشەی گشت رێكخراوە سیاسییەكانی باشورە و كەسیش بڕوای پێناكات. تۆ چوویتە بەر دادگا . بۆ دەبێت بۆ سەرۆك جاشێكی وەك جەلال ئەگەر سەرپێچی یاسایی كردبێ حەرام بێت و نەچێتە بەردەم دادگا؟ مادەی 4.B مادەیەكی یاساییە. بۆ هەمووكەسێك بەكاردەهێنرێ. بۆچی دەبێ حوكمی یاسا جەلال نەگرێتەوە؟ هەرپارتێك رێزی جەماوەری دۆڕان بەتایبەتی ڕۆشنبیرانی ڕەسەن ئەو پارتە جەنگی خۆكوژی دەكات. بزووتنەوەی گۆڕان ئەمەی دۆڕان، بیدەنگی و بێهەڵویستی نەوشیروانیش بەرامبەر بە پەرلەمانتارە ساختەچییەكانی بەغدا، پاڵپشتیەكی بێدەنگییە.
ژیان و گوزەرانی مرۆڤەكانی ناو نیشتمانی پیتڕۆل
د. بەرهەم (10 بیلۆین دۆلار داهاتی پیتڕۆڵی ساڵی 2011) سبەی 18.12.2011
هەر كەسێك بۆ سزا بۆ تۆڵە پەنای بردە بەر یاسا .ئەو كەسە كەسێكی دیموكراتی خواز و مۆدیرنە بەشانازییەوە تا ئیستا دووجار داوام لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ دادگایكردنی مەسعود و جەلال وەك كۆمەڵكوژی كوردان تۆمارکردووە.
چەند ناشیرینە ئێوە باسی سەروەریی یاسا و ئازادیی دادگا دەكەن، كەچی یاساناسێکتان کە ناوی (شیخ لەتیف)ە، یاسا دەكاتە قوربانی دكتاتۆرێك . ئەم كارەتان ساویلكانە و ناسیاسی و نامۆراڵە هەلسوکەوت دەکەن. ماوەیەك داوای وەزارەتان كرد. شانستان نەبوو. ئیمڕۆ لە چاوپیكەوتنێكدا ووتتان (كاربەدەستانی كورد لەبەغداد) تەنیا دەستكەوتی خۆیان هەبوو، بستێ لە خاكی داگیركراوی كوردیان ئازاد نەكردوە. لە كاتێكدا ئەو قسەیە دەكەیت، ئەو كەسەی ئێوە وەك سمبۆڵی كورد دەنگی بۆ دەدەن سەرۆكی عیراقەوە تا ئیستا پۆستەكەی بۆ بچوكترین دەستكەوتی كورد بەكار نەهیناوە. ئەو سمبوڵی بێڕێزی كوردە. ئەوەندەی جەلال ناماقوڵی سیاسی بەرامبەر بە كورد كردوە. سەدام نەیكردووە.
بەراورد لە نێوان باری ئابوری (ئەندامانی لیستی گۆڕان) لە بەغداد و دەستكەوتی سیاسیاندا چییە؟ ئەوان هیچ جیاوازییەكیان لەتەك ئەوانی تردا نییە. بۆیە خاوەنی یەك دەنگ بوون بۆ پێناسەی جەلال . دەمێك لەمەوپێش نووسیم مەسعود وجەلال پارەدارن زۆر ئاساییە دەنگی ئەندامانی گۆران لە بەغدا بكڕن. بەدڵنییایەوە دوای ئەو هەڵویستەی ئەندامانی گۆران كۆمەڵێک دەفتەرە دۆلاریان وەرگرتووە . لە دونیای سیاسیدا جگە لە تاكتیكیی دیالۆگ تاكتیكی تریش هەیە ئەویش (هیزی پارە و سیكسە)، گۆڕان داوای دەزگایەكی چاودێریی ئابوریی دەكات . تا ئیستا ئێوە . من دەپرسم ئایا ئێوە چاودێری سامانەكانی ئەندامانی گۆڕانتان کردووە، تەنانەت ئەندام پەرلەمانتارەکانتان لە بەغداد و هەولێركردووە، تا بیر لە دەزگای چاودێریی ئابوریی هەموو هەرێم بکەن؟
كارەسات لێرەوە دەستپێدەكات . قسە زۆر دەكەن و بە كرداریش هیچ.
ئۆپۆزیسیۆن چییە؟ ئۆپۆزیسیۆن بۆچی؟ ڕۆڵی ئۆپۆزیسۆن چییە؟ شێوەی ئۆپۆزیسیۆن؟ سەیری ئەم كۆمیدایە . هەر سێ بە ناو ئۆپۆزیسیۆنكە لە ڕۆژی 31.12.2011 علی باپیر ووتی ئێمە ئامادەنین دانیشتنی پینچ قۆڵی بكەین . ڕۆژی 02,01,2012 ووتی بڕوام بە دانیشتن هەیە (هاووڵاتی 04.01.2012) ئەم بیچمە سیاسییە ئۆپۆزیسیۆنە (هیڵی خواری) نیو ئۆپۆزیسیۆنە. ماوەیەك لەمەوبەر علی باپیر سەردانیكی بەغدادی كرد و لەتەك جەلالدا گفتوگۆی نیهیناین ئەنجامدا، كە گەڕایەوە خیرا بەناوی نەخۆشی خیزانەكەیەوە چوو بۆ ئیران، باشە نێهنی ئەم سەردانەتان بۆ ئاشكرا نەكرد؟ ئەو سەردانەی بەغدا و چوونی بۆ ئیران بۆ گەیاندنی نامەیەكی نهێنی جەلال بوو بۆ پیلانێكی هاوبەشی دژی (پژاك)، ئا ئەمەیە كارەسات (دەسەڵاتی مافیا و ئۆپۆزیسیۆن) پێكەوە كورد گەوج دەكەن.
ناوماڵی كوردی بە موجامەلە رێك ناخرێت . ئەمە بڕوای نەوشیروان مستەفایە، ئیدی ئەی كوا هەڵوێستی رادیكاالنەت بەرامبەر بە موجامەلەی دەسەڵات. موجامەلە ووشەیەكی عەرەبیە كرۆكی (گاڵتجاڕییە) بە بەرامبەر.
دەستی دزیی ئەندام پەرلەمانەكانی گۆڕان لە بەغدا
ئەو هەموو سینارۆ ئاڵوزكاوە سیاسیی و بێ چارەسەرە كۆنە، چەندیین ساڵە قورساییەكی دەرونی ومۆراڵی لەسەر ئەستۆی تاكی كورد داناوە. گەلی باشوری كوردستان لە چاوەڕوانی ئایندەیەكدایە، هەموو رەنگێكی توخی تیدایە تەنیا رەنگی سپی و ئاشتی نەبێ. مرۆڤ كە بنەمایەكی هزری روونی نەبوو بۆ چارەسەریی گرفتەكان، ناتوانی نەخشەی ئایندەیەكی جوان بۆ نەوەكانی بكێشێت. گرفتی عیراق گرفتێكی هێندە ئاڵۆز و گرژە. چارەسەری تەنیا بەو ئاوزانە دەكرێ كە خویان پیان خۆشە.
سیاسەتی كوردیی و سیاسەتی عیراقیی دوو پرەنسیبی سیاسی جودان. ئەوەی تیكەڵاویان بكات، نەكوردە، نە عیراقیی، نەسیاسییە بەڵكو بازرگان و قاچاخچی پیتڕۆڵ و خوینی داماوەكانی كوردە. تائیستا كورد بە هێزی ئۆپۆزیسیۆنیشەوە بەرنامە و ئیستراتجیتیكی دیاركراویان بۆ دیالۆگی نیوان بەغداو هەولیر نییە . گشت پرسیارەكان بە هەڵواسروێتی ماوەتەوە . لە هەردوو حاڵەتەکەیشدا گەلی کورد زیان بەخشە.
دۆخی دوای كشانەوەی هیزی ئەمەریكی دۆخیكی چاوەروانكراوبوو.ئیستا لە سەرەتادایە.كۆمەڵێک سیناروییە.هەندیكیان لە دەرەوەی سنوری عێراق داڕێژراوە .هەندێكان لە ووڵاتانی ناوچەكە، لێ ئەو دوو سناریۆیە دەتوانن هاوئاهەنگی بن لەتەك سینارێوی كورد. ئەگەر سیناریۆی كوردی بنەماكەی لەسەر شەرەفی سیاسی جەلالی ومەلایی بنیات بنرێ ئەوە هیچ ئامانجیكی جوانی نابێت. بۆیە پێویست بوو، کە گۆڕان بەهەڵەكانی تەمەنی لاویدا بچێتەوە.تا ئەو سوپا هوشیارەی دەرەوەی گۆڕان.لەدەست نەدات.
دەستێك نەتوانم كاری پێبكەم. تەوقەشی پێناكەم!
پێچەوانە ئەوسیستەمە ناشیرینەی گۆڕانە تا ئیستا پیادەی كردووە، ئەگەر بەردەوام بێت لە سەری، بیكاتە پرینسیبی كاری داهاتووی .ئەوە پێویستە بیر لە گۆڕینی گۆڕان بكرێتەوە. یەكەم قوربانیش كەسایەتی و میژوویی سیاسیی نەوشیروان خۆیەتیی، نەك کەسێکی وەک شۆرشی حاجی و هەڤاڵ کوێستانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست