بەڕێوەبەرى ناحیە ى سیروان ئێرە شوێنێكى گەشت وگوزارى یە تكایە
Monday, 14/01/2013, 12:00
نامەوێت بابەتێكى بەرفراوان وڕێپۆرتاژێكى قەبە لەسەرئەم دیاردە بنوسم چونكە جارێكى تریش لە ماڵپەڕەكان بابەتێكم لەژێرناوى (ژینگە بەدانانى سەلەیەك ناپارێزرێت) لە سەرئەم جێگایە بڵاوكردەوە بەسوپاسەوە بەڕێوەبەرى ناحیەى خورماڵ هەستا بەخاوێنكردنەوەى سەربارى ئەوەى سنورى دەسەڵاتى ئیداریشى نەبوو...بەڵام لەبەرئەوەى چاودێرى لەسەرنیە وەك خۆى وزیاتر بە شیاكەى ئاژەڵان وخۆڵ وخاشاك وشوشەوقوتوى مادە كحولیەكان بەتەواووى ژینگەى ئەم شوێنە گشتیە كە چەندمەترێك تەنیشتى (پردى زەڵم) ە كەڕۆژانە ژمارەیەكى زۆرلە گەشتیاران وئەووخێزانانەى بۆبەسەربردنى كاتێكى خۆش وهەڵمژینى هەوایەكى پاكژ ڕوولەم جێگایە دەكەن بەڵام ئەم شوێنە گەشت وگوزاریە سەربارى هەبونى سروشتێكى جوان ودڵڕفێن بەڵام هیچ مەرجێكى گەشت وگوزارى تێدانیە بەووهۆكارانەى كەگوتمان ...بۆیەداوالە سەرۆكى شارەوانى ویەكەى چاودێرى تەندروستى وبەڕێوەبەرى ناحیەى سیروان دەكەم وەك لایەنى پەیوەندى دار ولێى بەرپرسن كە گرنگیەكى پێویست بەپاكژكردنەوەى ئەم شوێنە گەشتیاریە بدەن وڕێگە لەدووبارە بونەوەى ڕشتنى خۆڵ وخاشاك وشیاكەى ئاژەڵان بگرن وڕێگەى ئیجرائات بگرنەبەر بەرانبەربەووكەسانەى كە ئەم كارەدەكەن...بەلاى كەم پێویستە لە هەفتەیەكدا جارێك هەڵمەتى پاككردنەوەى ئەم شوێنە بكرێت وئەركى گەشتیاران وئاژەڵدارەكانى ئەم سنورەیشە ڕێزلەسروشتى جوانى ئەم سەیرانگایە بگرن پیسى نەكەن وبەشێوە جوانەكەى بیهێڵنەوە ئەویش بەپاك ڕگرتنى...
لەگەڵ پیس وشەپڵۆخى ئەم شوێنە گەشتیارییە تاكوئێستە لایەنى پەیوەندى داربیرى لەوە نەكردوەتەوە كەهەرهیچ نەبێت ڕێگە لەووجوتیارانە بگرێت كەڕێگاى چونە ناووبەشى خواروى ئەم شوێنەگەشتیاریە بگرن كە ئێستە ڕێگەكەى گیراوە ..یان ئەگەر ئاوڕێك لە دونیاى پڕجوانى وسەوزى وسێبەرى دارەكانى ساڵانى ڕابوردوى بدەینەوەو سەیرێكى ئێستەیشى بكەین بە تەواوى سروشتى شێوێنراوە بەبڕینى دارەكانى لەیەن جوتیارەكانى دەڤەرەكەوە..یان هەرهیچ نەبێت بیرێك بكەنەوەودوو(w.c) لێدروست بكەن وئەم شوێنە بكەنە شوێنێكى گەشتیارى سەردەمیانەو ببێتە داهاتێكیش بۆئیدارەكەیان بەهیواى چارەسەرى پێویستین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست