هه‌واڵێکی ترسناک بۆ بیانیی و سه‌ر ڕه‌شه‌کانی ئه‌وروپا
Thursday, 21/10/2010, 12:00
ماوه‌یه‌ک له شاری مالمۆ که که‌وتۆته خوارووی سوید، که‌سێک په‌یدا بووه، تا ئیستا به ده‌مانچه‌ی لازه‌ر ته‌قه‌ی له 10 که‌س کردووه، ه کاتیی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌دا هه‌ر ئه‌مشه‌و ته‌قه‌ی له دووانی تریش کرد، هه‌موو ئه‌وانه‌ش قژڕه‌ش، یان به کوردییه‌که‌ی به ره‌گه‌ز بێگانه و سویدی نیین.
"بیاتریسێ ئه‌سک" وه‌زیری دادی سویدی (وه‌زیری عه‌داله‌ت)، ئه‌مڕۆ 21ی ئۆکۆبه‌ری 2010 گوتی: هه‌تا بڵێی که‌ش و هه‌وایه‌کی مه‌ترسیداره، ئه‌سک سه‌ر به پارتی مۆدێراته، سه‌رۆکی مۆدێراتیش ئێستا سه‌رۆک وه‌زیرانی سویده، ئه‌و ڕۆژێک پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی سوید، وه‌کو هه‌موو نازییه‌ک گووتی: ئێمه به‌رانبه‌ر بێگانه‌کان زۆر دڵفراوان بووین.
ئه‌و که‌سه‌ی که به چه‌کی لازه‌ر ته‌قه ده‌کات، پێی ده‌ڵێن (لازه‌رمان) شایانی باسه پێش ئه‌م که‌سه، زووتریش لازه‌رمانێکی دیکه په‌یدابوو، هه‌موو ئه‌مانه که‌سانی نازیسته‌کانن، له‌سه‌ره‌تای 90کانه‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی تر که ناوی یۆهان ئاوسۆنلوس خۆی له‌ناو پوش وپه‌لاشدا ده‌شارده‌وه، به خۆی و ده‌مانچه‌ی لاسه‌ره‌وه، هه‌ر سه‌ر ڕه‌شیکی بهاتایه‌ته سه‌ڕێگه‌که‌ی به‌مه‌به‌ستی کوشتن فیشه‌کی ده‌نا به مرۆڤه سه‌ر ڕه‌شه‌کانه‌وه، به‌ونیازه‌ی سه‌ر ڕه‌ش بترسێنێت و سوید چۆڵ بکه‌ن. لاسه‌رمان به‌مه‌به‌ستی کوشتن ته‌قه‌ی له 11 که‌سی سه‌ر ڕه‌شکرد، یه‌کێکیان گیانی له ده‌ستدا، زرۆیش له‌وانه که‌م ئه‌ندامکران، پاش ساڵێک لاسه‌رمان دۆزرایه‌وه و زیندانیکرا و ئێستا سزای ته‌واو بووه، داوای لێبوردن ده‌کات، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه، که پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سزای ته‌واو بوو، لاسه‌رمان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که داوای به‌زه‌یی بکات، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت، که به‌مزوانه داواکه‌ی بپه‌رژێندرێت.
لاسه‌رمانی دووه‌م نزیکه‌ی ساڵێکه ده‌ستی داوه‌ته ته‌قه‌کردن، له سه‌ر ڕه‌ش، تا ئێستا لاسه‌رمانی دوه‌م ته‌قه‌ی له 10 مرۆڤی سه‌ر ڕه‌شکردوه، به‌ڵام ته‌نها ئافره‌تێک کووشتووه. ئیستا پۆلیس به‌داوی لاسه‌رمانی دووه‌مدا ده‌گه‌ڕیت.
لاسه‌رمانی دهو‌ومیش، هه‌روه‌ک لاسه‌رمانی یه‌که‌م، ته‌قه له سه‌ر ڕه‌ش ده‌کات، ئه‌میش هه‌روه‌ک یه‌که‌م خۆی له‌ناو گژوگیاکاندا ده‌شارێته‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌کات، تا نێچیرێکی بۆ په‌یدا ده‌بێت، پاشان به‌نیازی کوشتن ته‌قه‌ی خۆی ده‌کات. لاسه‌رمانی یه‌که‌م و دووه‌م زۆرینه‌ی نێچیره‌کانی خۆیان له تاریک‌دا ده‌دۆزنه‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌و جێگا و شوێنانه‌ی که چۆڵبن، یا ڕێبواری که‌متری تێدابێت، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ناو خه‌ڵکدا کوشتنی ئه‌وانه گشتیان بیانین.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین قوربانی که‌مته‌رخه‌می سه‌ر ڕه‌شه‌کانی سویده، که له کاتی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان نه‌دا، یا ده‌نگیاندا به خودی نازییه‌کان، ئه‌وه‌ش وایکرد، که نازه‌ییه‌کان وره‌ی زیاتریان هه‌بێت و په‌لاماری خه‌ڵک بده‌ن.
ئێستا خودی پۆلیس له سوید، به نامه‌ی کورتی مۆبایل خه‌ڵک ئاگادار ده‌کاته‌وه، که شه‌و ده‌رنه‌چن، هه‌تا ده‌توانن وریابن، پۆلیس داواش ده‌کات، که ناتوانن نامه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌موو که‌س بنێرن، پۆلیس تکا ده‌کات، که سه‌ر ڕه‌شه‌کان ئه‌و نامه‌ی پۆلیسه به‌یه‌کتری بگه‌یه‌نن، تا هه‌موو که‌س ئاگادار بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست