له هه‌ولێر پاراستن و هێزه ئه‌منیيه‌كانی خه‌ڵكيان چاوترسێن ده‌كرد
Friday, 17/02/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری (٢) هه‌ولێرله كاتژمێر ٦ به‌يانی ئه‌مرۆه‌وه هێزه‌كانی پاراستن و ئاسايش و زێره‌ڤانی و لق و ناوچه‌و رێكخراوه‌كانی لاوان و قوتابيان و به ئيعزای راسته‌و خۆی مه‌سعود بارزانی به چه‌ندين شێواز خۆيان ئاماده كردبوو بۆ چاوترساندن و تۆقاندن و ئازاردانی خه‌ڵكی ناڕه‌زايی كه به‌نياز بوون به بۆنه‌ی ١٧ی شوباته‌وه يادی ئه‌و كاره‌ساته بكه‌نه‌وه كه له سنوری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری چه‌ندين شه‌هيد و سه‌دان برينداری لێكه‌وته‌وه.
ئاسايشی هه‌ولێر زياتر له ٢٠٠٠ داری كلكه بێڵ و زياتر له ٥٠٠ چه‌قۆ و ئاسنی جۆراوجۆريان به جل و به‌رگی مه‌ده‌نيه‌وه ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گردبوونه‌وه‌يه‌ك رووبدات ئه‌وا به‌و شێوه‌يه به‌ناوی هه‌وادارنی پارتیيه‌وه په‌لاماری خه‌ڵكه‌كه بده‌ن به سه‌رپه‌رشتی بارزان قه‌ساب برای نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو گروپێكی ديكه‌ش به سه‌رپه‌رشتی دلشاد يوسف له دژه تيرۆر بۆ په‌لاماردانی باره‌گاكانی گۆران و يه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ دانرابوون و به چه‌ك و ده‌مانچه و سه‌ياره‌كانيان به ده‌وروبه‌ری ئه‌و باره‌گايانه‌دا ده‌سورانه‌وه، سه‌رچاوه‌يك له گۆرانخوازانی هه‌ولێر ئه‌وه‌يان ئاشكراكرد، كه كوره‌كانی عه‌ريف عه‌لی به‌ناوی هه‌ڤال و حه‌مه گۆله‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له پياوه‌كانی پاراستن خۆيان ئاماده كردبوو په‌لاماری ده‌نگه ناره‌زايه‌كان بده‌ن له سنوری ئيسكان و روناكی و ته‌يراوا، هه‌وروه‌ها هه‌مان گروپ بۆ سوتاندنی كه‌ناله‌كانی كه‌ی ئين ئين و ئين ئارتی و سپده و نووسينگه‌ی په‌يام ئاماده كرابوون، ئه‌وه‌ی شايانی باسه له كاتی رووداوه‌كانی پارسالدا حه‌مه گۆله و براكانی كه دوو سيخوری پاراستنن ئه‌وان به هاوكاری عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت و عه‌بدولستاری ناوچه‌و ئاسايشی باداوه نووسينگه‌ی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن يان سووتاندبوو.
دوار رۆژێكيش حه‌مه گوله‌و براكه‌ی و ٢٢ ئاسايش و كادری ريكخراوه‌كانی ئيسكان و ته‌يراوه‌و باداوا و وه‌ك پاداشت هه‌ريه‌كه ده‌مانچه‌يه‌كيان له پاراستن هه‌ولێر پێ به‌خشراوه.
هه‌ر ئه‌مرۆ عيسمه‌ت ئه‌رگووشی به‌ڕێوه‌بری ئاسايشی گشتی و عه‌زيز وه‌يسی فه‌رمانده‌ی زێره‌ڤانی و ليوا عه‌بدوڵڵا خه‌يلانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆليسی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی جولاندن و په‌لاماردان و گشت سيناريۆكانی هه‌ولێريان كردووه.
پاراستنی هه‌ولێر ٢٥ مزگه‌وتی شاری هه‌ولێريان خسته‌بووه ژێر چاودێری و برياری سوكايه‌تيان به ووتاربێژه‌كان پێ بووه له‌لايه‌ن خودی كه‌ريم سنجاری و مه‌سرۆر بارزانیيه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست