کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ تاڵەبانى سەرۆك كۆمارى و بۆ مەسعودیش نەوتى خاو

Thursday, 15/07/2010, 12:00


:بە كفر نەبێت خەڵكینە ئەم ئەمریكایەش زاڵمە , هەست پێ ئەكەن غەدریكى گەورە لەو جوتە سەركردەیەمان ئەكات , كە غەدریشیان لەوان كرد واتە ئەو ئەمریكا زالمَە غەدرى بەرچاو لە میللەت ئەكات , كەى ڕەوایە ناهێڵێ َ جارێكى تر ئەو تاڵەبانیە داماوە ,ببێتەوە بە سەرۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵى ئەو عێراقەى كە داڕوخابوو تاڵەبانى خوا تەمەن دریژى نەكات كردیەوە بە عێراق و ئێستا زۆر لە كورد باشتر و پێشكەوتو ترن , ئەمە غەدرێكى گەورەیە , بێ بەش كردنى تاڵەبانى لە و نازو نیعمەتە ماناى بێ بەش كردنى هەمومانە لەو نازو نیعمەتەى چەندین ساڵە تاڵەبانى كوردایەتى كرد بە قوربانى عروبەى عێراقى فیدراڵى ,ئەمە تاڵەبانى زۆر نیگەران كردوە كە لەوانەیە جارێكى تر داماوە و بەشەلە شەل نەتوانى یان نەهێڵن ڕووى ناشیرینى , وورگى زلى , ئەقلى سوكى , پێى لەرزۆكى بخاتەوە سەر كورسیەكەى ,بۆیە تاڵەبانى بێ سەرۆك كۆمارى سفرى دوا ى فاریزەش نابى و لەمەودوا كێ حساب بۆ داماوى وا دەكات ,وام بیستوە ئەڵین بۆیە تا ئێستا نەیهیشتوە پۆستى جیگرى سەرۆكى هەرێم بدریت بە كۆسرەت لە ترسى ئەم ڕۆژە بوە , ترساوە جارێكى تر بەغداى عروبە نەبێنى,دەمێَكە ئوستاز جەلال ئەو ترسەى هەیە كە ئیتر كەس بە سەرۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵى باسى نەكات ,بۆیە واى بۆ دەچم پۆستى جیگرى مەسعود وەربگرێ چونكە تاڵەبانى هەر ئەبیت بە سەرۆكى بمرێ , فەرمودەى پیاو چاكانى لە سەرە هەر كەسێك لە پلەو پۆستى سیادیدا بمرێ ئەوە بۆ قیامەتى باشە , ئەمە تاڵەبانى , لەو لاشەوە هەر ئەو ئەمریكا زاڵمە چۆلەكانى بۆیان گێڕاوەتەوە كە خوا پێم نەگرێ ئەم جوتە سەردارو سەركردەیەى كورد خوا تۆبە بە دزیەوە نەوت ئاودیوى ئێران ئەكەن , ئەمەش ناخۆشە , دوژمنانى كورد بۆ ئەوەى سەرۆكەكانمان بشكێنن ئەم جۆرە ئیدیعا خراپانە بۆ سەرۆكەكانمان ئەكەن , كەى بوە , كێ بیستویەتى ئەو سەرۆكانە شتى وا بكەن , ئەوان ڕۆرحیان بە سەر دینارێكى ئەم میللەتەوە دەرئەچێ هەزار سواڵ و سایەقە ئەكەن , لە پێناوى میللەتا بۆ ئەوەى ئەم میللەتە داماوە خاوەن ئەنفالە بە ئاسودەیى بژین , ئێستا هیچ ناكەن ئەچن دزیمان لێ دەكەن , هەر لە خۆیانەوە هاتون ئەو تەنكەرە نەوتانەى ئەچوو بۆ براكانمان لە ئێرانى ئیسلامى ,وەستاندویانە , ئەى ئاخر ئەمریكا بیر ناكاتەوە ئەو جوتە پەپولەیەمان كە سەرۆكن بەچى بژین , خۆ هیچیان ناتوانن كرێكارى بكەن , ئەگەر ئەو دوو دڵۆپ نەوتە ڕەوانەى ئێران نەكەن ئەى چى بكەن ؟ ئەم دوانەش دەمێكە خەڵك , سایت و ڕۆژنامەكان هاواریانە و داوا ئەكەن ئەو نەوتە بوەستێنن , چونكە چاوتان لە سەرە بە قسەیان نەكردین تا ئەمریكا كەتنى خۆى كرد , چەندین مانگە هاوارمانە و ئەڵێین سەركردە دزەكانى كورد , واز لەو دزیەبهێنن , كەچى ئەوەتا هەموو سەرانى كورد ئینكارى ئەوە دەكەن , چەندین ساڵە هاوارمانە , مەسعودى گەورە دز هەتا لێى تێر بوون هەر باسیشیان نەكرد , كەچى تازە ئەڵێ ئەو نەوتە ڕابگرن , نابێت بڕوات , ئەوە چەندین ساڵە ڕۆژانە سەدان تانكەر نەوتى ڕەش , لەو نەوتەى مافى تاك بەتاكى خەڵكى ئەم ووڵاتەیە ئاودیو ئەكرێ , پارەكەشى كەس نازانێ دەچێتە كاك گیرفانەوە , كەس بێجگە لەو جوتە سەركردەیە نازانێ ئەخرێتە چ بانكێكەوە , لەوەتى كورد هەیە بێجگە لە سەركردە دزەكانى نەوت بۆتە مایەى نەگبەتى بۆى , ئەوا دواى ڕوخانى سەدامیش جارێكى تر هەر بوە بە نەگبەتى بۆمان , بەڵام ئەمجارە بە دەستى زۆڵە كوردەكان , جاران سەدام نەوتى ئەم ووڵاتەى ئەفرۆشت و بە پارەكەى كیمیایى ئەكرى و ئەیكرد بە سەرماندا , وا ئێستا دوو سەدامەكەى كوردیش داهاتى نەوتەكە ئەنێرن بۆ بانكەكانى ئەوروپا , ئەمانە حەیا چونیان بەلاوە گرنگ نیە , خۆیان بۆى دەرئەچن , بەڵام ئەوە میللەتەكەیە تیاى سەرگەردان ئەبێت , ڕۆژانە سەدان تەنكەر بەبەر چاوى هەموو دنیاوە ئاودیو ئەكرێ , كەچى ئینكارى لێ دەكەن , ئەڵێن شتى وانیە , ئەگەر تاڵەبانى كورسیەكەى وەربگرێتەوە و مەسعودیش شتێكى بەربكەوێت , كەس گوێ بە میللەت نادات , گرنگ میللەت نیە , گرنگ ئەوەیە سەرۆكەكانمان تێرو پڕ بن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە