کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە شکستەوە بۆ هەستانەوە

Sunday, 25/05/2014, 12:00

2094 بینراوە


هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی پێهات ، بە باوەڕی من یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک براوەی هەرە سەرەکی وابوو لەسەر ئاستی باشووری کوردستان و تەنانەت عێراقیش ، چونکە ڕێژەی دەنگەکانی بە بەراوردکردن بە هەڵبژاردنەکانی 2010ی عێراق زیاتر 08%(لە سەدا هەشت)ی دەرباز کرد ، ئەم ڕێژەیەش کەم نییە بۆ دوو جێگەی وەک عێراق و باشووری کوردستان .
ئەگەرچی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەنگەکانی کەمی نەکرد بەڵام زیادکردنێکی ئەوتۆشی بە خۆیەوە نەبینی کە شایانی باس بێت و دەکرێت وەک چەقبەستوویەک ناوی لێ بنرێت ، چەق بەستنی بزوتنەوەی گۆڕان لەو ڕەوشە ناهەموار و گەندەڵکارییەی باشووری کوردستاندا دەکرێت بە دۆڕاندن لێک بدرێتەوە . ئەنجامی ئەو دۆڕاندنەش پەیوەست نەبوو بە ناکارایی کاندیدەکانی بزوتنەوەکەوە ، بەڵکو پەیوەست بوو بە لێک نزیکبوونەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کە حەفتەیەک بەر لە هەڵبژاردنەکان ئەنجامی‌دا .
خۆ ئەگەر بێتو ڕێکەوتنەکە لەو کاتەدا نەبوویایە و بکەوتایەتە دوای هەڵبژاردنەکان ئەوا بە دڵنیاییەوە دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕانیش زیاتر دەبوو لە ئێستا و دەکرا وەک لایەنێکی براوە دەربکەوتایە . چونکە لە ڕابردوودا ئەو ڕێگەیە تاقی کرابوویەوە لەلایەن یەکێتیەوە و ئەنجامەکەشی گەیشتنە سەر لێواری مەرگی یەکێتی بە دواوە بوو . لەبەرئەوە نزیکبوونەوە لە پارتی و بارزانی مەرگی لەسەرخۆ بە دوای خۆیدا دێنێت .
مەبەستی من لەوە نییە بڵێم نابێت نزیکبوونەوە لە نێوان لایەنەکاندا ئەنجام بدرێت بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر نزیکبوونەوەیەک لە پارتی ماڵوێرانی بە دوادا دێت ، هۆکارەکەشی تەنها پەیوەستە بە پیسێتی پارتیەوە ، چونکە باوەڕ ناکەم لە هەموو جیهاندا لایەنێک سەری هەڵدابێت هێندەی پارتی دیموکراتی کوردستان عێراق پیس بێت و هەر لایەنێکیش لێی نزیک بێتەوە پیس دەبێت و بەشێک لەو پیسیانە وەردەگرێت . واتە هەر نزیک ڕێکەوتنێک لەگەڵ پارتیدا لە قازانجی پارتییە چونکە پارتی بەو نزیکبوونەوەیە بەشێک لە پیسیەکانی خۆی دەخاتە سەر لایەنی بەرامبەر و خۆی کەمێک پێ پاک دەکاتەوە .
سەرکەوتنەکانی یەکێتیش بۆ دوو هۆکار دەگەڕایەوە :- یەکەمیان پەیوەستبوو بە دوورکەوتنەوەی لە پارتی و بارزانی ، دووەمیشیان پەیوەست بوو بەو هەڵوێستە ئەرێنیانە کە لە بەرامبەر ڕۆژاوای کوردستاندا پیادەی کرد ، چونکە دوورکەوتنەوەیان لە پارتی هەنگاونان بوو بۆ پاکبوونەوە و پشتگیریکردنیشیان لە ڕۆژاوای کوردستان گەڕاندنەوە بوو بۆ هێڵی نیشتمانپەروەری .
ئەگەرچی زۆربەی لایەنەکان باسیان لە ساختەکاری کرد لە هەڵبژاردنەکاندا ، بەڵام باوەڕناکەم بە هەموو لایەنەکان توانیبێتیان بە تۆزی دوای پارتی ببن لە ساختەکاری‌دا ، چونکە پارتی و بارزانی واتە ساختەکاری و چەواشەکاری ، خۆ ئەگەر ساختەکاری نەبێت ئەوا بە دڵنیایەوە هیچ کاتێک پارتی ناتوانێت دەنگی دووەمیش مسۆگەر بکات لە باشووری کوردستاندا .
یەکێتی نیشتمانی کوردستان زۆر ڕێگەی تاقی کردەوە بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا ، بەڵام هیچ ڕێگەیەکیان هێندەی ڕێگەی ئەم جارەیان سەرکەوتوو نەبوو ، ئەو ڕێگەیەش دوورکەوتنەوە لە پارتی و نزیکبوونەوە لە ڕۆژاوای کوردستان بوو . خۆ ئەگەر بێتو لەسەر هەمان ڕێگە بەردەوام بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە شکستەکانی ڕابردووی بە هەستانەوەی داهاتوو قەرەبوو دەکاتەوە ، ئەم بۆچوونە بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیش ڕاستە ، واتە ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر خۆی لە پارتی نزیک بکاتەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە چارەنووسی لە چارەنووسی حیزبی شیوعی باشتر نابێت کە بەهۆی نزیکبوونەوەیان لە پارتی زۆر لە کاروان دوا کەوتن .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)