میكانیزمی خۆ كاندید كردن لە مەكۆی كەلاری بزووتنەوەی كۆران
Tuesday, 25/06/2013, 12:00
1821 بینراوە
خۆكاندید كردن بۆ بەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی باریزكاكان بە پڕكردنەوەی فۆرمی خۆكادید كردن دەستی پێ كرد.دوای پركردنەوەی فۆرم ئەبێت فۆرمەكان ڕەوانەی ژووری هەلبژاردن بكرێت, بە گوێرەی یاساو ریساكانی بزووتنەوەی گۆران لە ژووری هەلبژاردن لیژنەیەكی پسپۆر تاوتوێی فۆرمەكان دەكات و هەركەسێك خاڵی زیاتری هێنا ئەوە دەبێت بە كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان. ئەو كەسانەی كە لە هەندەرانن ئەوا ئەبیت لە بازنەی دەرەوە خویان كاندید بكەن. بە نیسبەت هەریمەوە ئەوا یەك بازنەیە ئەبیت لە دهوك بو گەرمیان كەسەكان بواری خۆكاندید كردنیان هەیە. یەكیك لەو مەرجانەی كە كاندید ئەبیت دانیشتووی هەرێم بێت و شارەزایی و پسپۆری هەبیت بۆ ئەوەی بتوانێت لە لیژنەیەك لە لیژنەكانی نیو پەرلەمان ئەركەكانی خۆی راپەرێنێت.بەلام ئەوەی لە مەكۆی بزووتنەوەی گۆڕانی كەلار دەگوزرێت پێچەوانەی ئەو رێنماییانەی سەرەوەیە. ئەو كەسەی كە مەكۆی كەلار دیاری كردووە ببێت بە نوێنەری خەڵكی گۆڕانخوازی كەلار لە پەرلەمان محموودی حاجی عومەرە كەماوە ماوە سەردانی كەلار دەكات و دانیشتووی وڵاتی سویدە ئیستا باژیروانی كەلارە. ئەم كابرایە پروپاگەندەی ئەوە دەكات كە كاك نەوشیروان بە شەخسی كاندیدی كردووە لە سەر حیسابی گەرمیانیەكان ئەمە پێچەوانەی یاساو ریساكانی ژووری هەلبژاردنە,چونكە كاندید ئەبێت لە لایەن ئەو لیژنەوە دیاری بكرێت نەك لە لایەن كاك نەوشیروانەوە یان مەكۆكەوە. دووەم ئەم كابرایە دانیشتووی ولاتی سویدە ناكرێت لە كەلار حۆی كاندید بكات. سێیەم كاندیدكردنی كادیرو بەرپرسانی مەكۆكان بە واتای سڕینەوەی ئەو لایەنگرانە دێت كە وەكو گورانخوازێك فۆرمیان پركردۆتەوەو لە دەرەوەی مەكۆكان. خاڵێكی تریش كە لە ناو مەكۆی بزووتنەوەی كەلار باسی دەكرێت گوایە لە كۆبونەوەیەكی نهینیدا لە مەكوی كەلار كاندیدەكانیان بە ریكەوتن لە نیوان جاف و زەنگەندا دابەش كراون .بە راستی ئەم جورە دابەشكردنەوەو ئەم جۆرەمیكانیزمە بۆ دیاری كردنی كاندید سەرەتایەكی مەترسیدارە بۆ درێژەدان بەو تیرگەریەی كە لە ناو یەكیتی نیشتمانیدا باوبوو بە تایبەتی لە نێوان جاف وزەنگەنەدا لە مەلبەندی گەرمیان. خاڵێكی تریش كە پێویستە ئاماژەی پێ بكەین ئەویش ئەوەی پێویستە بزووتنەوەی گۆڕان پابەند بێت بەو بەڵێنانەی كە لە سەرەتای دامەزراندنی داویەتی بە تۆژی گەنجان, چونكە بزووتنەوەكە بە بەشداری فراوانی لاوان و گەنجانی سەركەوتنی بە دەستهێنا لە هەلبژاردنەكانی 2007دا ئیهمالكردنی گەنجان و بەشداری پینەكردنیان بە شێوەیەكی بەرچاو لەم پرۆسە دیموكراسیەدا بە واتای پەراویزخستنی داینەمۆی بزووتنەوەكە دێت كە ئەكاتە كوژانەوەی مۆمی ئومیدەكانمان.