کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


له‌یادی شاسواری شۆڕشــــــی نوێ دا

Friday, 06/02/2009, 12:00

1676 بینراوە


له ڕۆژی 01.02.2009 مه راسیمی 31 ساڵیادی کاک ئارام له شاری ئێسن ی ئه ڵمانیا به‌ڕێوه‌چو کۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ی دێرین وشه‌هید په‌روه‌ری یه‌کێتی نیشتیمانی کوردوستان.وه‌ک ڕێزو وه‌فاداری خۆیان بۆ ڕێبازی گه‌لپه‌رستی شه‌هید(ئارام) له‌یادێکی شایسته‌دا میوانداریی
به‌ڕێزکاک (ئاواتی شێخ جه‌ناب)یان کردوو ژماره‌یه‌‌کی به‌رچاو.کوردوســـــتانــیان و ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ خوله‌کێکدا بۆ شکۆمه‌ندیی شه‌هیدانی کوردستان سه‌ری ڕێزو وه‌فاداریان پڕکرد له‌ یادوبیره‌وه‌ریی و دوباره‌ په‌یمانبه‌ستن بۆڕێبازی شه‌هیدان.
کامه‌ران هه‌ڵه‌بجه‌یی..که‌ یه‌کێک بوو له‌و دڵسۆزانه‌ی ئاماده‌کارو هه‌ڵسوڕێنه‌ری سیمیناره‌که‌ش بوو،له‌هه‌مان کاتدا له‌وته‌یه‌کدا ئه‌وه‌ی ڕوونکرده‌وه‌ که‌شه‌هیدێکی خۆنه‌ویست وخاکیی سه‌رکرده‌و سه‌ربڵند شاسوارێکی داستانی سه‌ده‌ی شۆڕش و چاره‌نوس ئامێزی گه‌لی کوورد له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و بۆ هه‌میشه‌به‌رزڕاگرتنی و ناساندنی وه‌ک شه‌هیدێکی بێناز له‌ به‌رچاوی ڕه‌وه‌ندی کوردی وکوردوستانیانی تاراوگه‌ هه‌میشه‌ له‌بیرو یادماندا یادی زیندوو بێت. پاشان کاک ئاوات دوای مێژووی ژیانی شۆڕشگێڕانه‌ی ئارام باسی ڕۆڵی ئه‌م که‌ڵه‌ شه‌هیده‌ی کرد له‌ بزوتنه‌وه‌ی شۆڕسی نوێداو توانای بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران و هه‌ره‌می ڕێکخستن و شێوازی نویی خه‌باتکردن.
له‌ گۆشه‌نیگایه‌کیشه‌وه‌ باسی له‌خۆشه‌ویستی و ساده یی ‌ساکاریی وخێراناسین و بڵاوبونه‌وه‌ی بیری ئارامیی بۆ ئاماده‌بوان کرد.
کامه‌ران هه‌ڵه‌بجه‌یی ووتی له‌گه‌ڵ کاک (سه‌روه‌ری حاجی عه‌لی) هه‌مو ساڵێک دورله‌ هیچ مه‌رام و ته‌نها له‌وه‌فاداریی خۆمانه‌وه‌ به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت یادی شه‌هید(ئارام) ده‌که‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌دڵسۆزانی کورد ئاماده‌ی ئه‌م یاده‌ بوون.
به‌داخ و که‌سه‌رێکی زۆره‌وه‌ سه‌د حه‌یف و مه‌خابن له‌بری باڵ و باوه‌ش بۆکردنه‌وه‌ بۆمان، بۆ ئێمه‌ که‌ یادی ئه‌م که‌ڵه‌ شه‌هیده‌ی گه‌له‌که‌مان به‌رز راده‌گرین ده‌یان هاوڕێی هاوسه‌نگه‌رمان‌و ده‌یان هاوبیرو هاوخه‌ممان، ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دێرین که‌ بیریان به‌بیری ئارام ئاودراوه‌ سه‌د حه‌یف ومه‌خابن له‌ژیر کاریگه‌ری وچه‌رخی چه‌پگه‌ردی‌ سیاسه‌تی دژو دژایه‌تی کردن ماڵیان له‌گه‌ڵدا به‌شکردین و بۆ یادی ئارام نه‌هاتن. ئێمه‌ که‌ته‌نها ئارامێکمان هه‌یه‌ له‌ نێوانماندا خۆشه‌ویستان ودۆستان و عاشقانی ڕێبازی ئارامیان لێدابڕین. سه‌د حه‌یف و حه‌رام له‌مڕۆی بانگه‌شه‌ی دێمۆکراسیه‌ت وئازادیخوازیدا له‌بری پێشوازیکردنمان له‌بری پشتگیرکردن‌ و کۆمه‌ک کردنمان دۆست و هاوبیرو هاوسه‌نگه‌رانی دێرینمان بۆ ئاهه‌نگی شه‌هیدێک بۆچیرۆکی سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌می هێڵی سوور. ئێمه‌ له‌ ڕۆژی نێوه‌ڕۆدا یادی شه‌هیدئارام ده‌که‌ینه‌وه ده‌یان هێڵی سوور کۆڵمان پێنادات. بانگی ئارام بانگێکه‌ که‌پشتی ترسی کرد به‌ دوکه‌رته‌وه‌. ترس له‌ پله‌و پایه‌ له‌ ده‌ست چوون، ترس له‌سه‌روه‌ت و سامان له‌ده‌ست چوون، په‌یڕه‌ویکردنی مل که‌چیی، په‌یڕه‌ویکردنی فه‌رمان. به‌ڵام گه‌لۆ ئارام و خۆشه‌ویستانی په‌یامی ئارام له‌ گه‌له‌وه‌ هه‌ڵقوڵاون و هه‌رگیز له‌گه‌ل و له‌ پێشمه‌رگه‌و له‌ یه‌کێتیه‌که‌ی ئارام و له‌ڕه‌نجده‌رانی کوردستان دانابڕێن و له‌ یادی ئارام دواناکه‌ون. بانگی ئارام بانگێکه فوو ده‌کا به‌ڕۆحی بێگه‌ردی شه‌هیداندا وهه‌میشه‌ ئێمه‌ی زیندوو ئاسوده‌ وئارام ده‌کا‌‌‌‌ته‌وه‌. له یادی ئارامدا فێر ده‌بین فێری گفت وگۆ ده‌بین .له‌یادی ئارامدا باوه‌ڕدێنین به‌ئازادی و یه‌کسانی. یادی ئارام فێری خۆشه‌ویستیمان ده‌کات. خۆشه‌ویستی خه‌ڵک و خۆشه‌ویستی خاک و ڕۆحی ئارام وه‌فاداریمان فێرده‌کات

وه‌فاداریمان بۆ شه‌هیدان
ئه ڵمانیا / ئێسن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 1)