کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕزگار عەلی و عەبدلرەحمان مستەفای پارێزگای كەركوك دەستیاندایە یەخەی یەك

Monday, 08/11/2010, 12:00


لەكۆبونەوەی رۆژی 7-11لەنێو پارێزگای كەركوك كاتێك عەبدورەحمان مستەفا پارێزگاری كەركوك و عەمید خەتاب بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتن و لیوا جەمال تاهیر و رزگار عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكە كە ئەوانەش احمد عەسكەری و رێبوار تاڵەبانی بووە، لەوكاتەی كە موناقەشەی بارودۆخی ئەمنی كراوە، عەبدولرەحمان مستەفا وتویەتی كە من دەسەڵاتم بەسەر ئەم شارەدا نەماوە بەهۆی ململانێ ی نێوان پارتی و یەكێتی و هەر ئەمەیشە بۆتە هۆی ئەوەی شارەكە بێ ساحێب بێ و تەقینەوە روبدا و ئارامی و ئاسایشی كەركوك بشێوێ و تیرۆریستان تەقینەوە بكەن، لەو ساتەدا رزگار عەلی وەك پیشەی هەمیشەی یەكێتی و بێمنەتانە داوای كردوە بۆ دەست لەكار ناكێشیتەوە، ئەویش وتویەتی نە تۆ و نە حزبەكەی تۆ دایناوم تا دەست لەكار بكێشمەوە بۆیە دەنگیان لەیەك هەڵبڕیوەو تێر قسەیان بەیەك وتوە و رزگار دەستی كردوە بەهەڕەشە لەپارێزگار.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە