کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چ هۆكارێك لە پشت دەركردنو لەناوبردنى مەسییحیەكان دا بوو؟

Friday, 06/02/2009, 12:00

1782 بینراوە


دەوڵەتى عیراق لەوەتەى دروست بووە هەمیشە كێشە و ململانێى تیایدا نەبڕاوەتەوە، ئەمەش بەهۆى ئەوەى چەندین نەتەوە و ئایین تیایدا بێ ویستى خۆیان لە چوارچێوەى ئەو دەوڵەتە زیندانى كراون. بەڵام لەسەرەتاوە گەورەترین كێشە لە عێراق كێشەى نەتەوەیى بووە، لەبەرئەوە نەتەوەكانى كورد و توركمان هەمیشە تیایدا چەوسێنراونەتەوە لەلایەن عەرەبى دەسەڵاتدار. بەڵام ئایا دواى ئازادكردنى عێراق لە 2003ەوە ئەو چەوساندنەوەو زوڵمو زۆردارییە كۆتایى پێهاتووە؟ بێگومان بەسەیركردنو دیراسەكردنى واقیعى سیاسى دواى بەعس، وەڵامى پرسیارەكەمان بەڕاستى دەستدەكەوێت!
هەر لەدواى پرۆسەى ئازادییەوە، مەسیحیەكانى عیراق رووبەرووى كوشتن و تۆقاندن بوونەتەوە وەك تۆ ڵەسەندنەوەیەك لەهێزە فرەرەگەزەكان كە هاوئایینى یەكترن لەشارەكانى بەسرە و بەغدا و موسڵ، بەڵام ئەوگرژیەى دوایى وەك چەند ساڵەى رابردوو نیە ئەمجارەیان بەپیلانێكى رێك پێك و بەرنامە بۆ دارێژراو كەوا چەند ووڵاتێكى هەرێیمایەتى و هاوكارى چەند لایەنێكى عیراقى بۆ ئەوەى مەسیحیە كان بێدەنگ بكەن لەبەرامبەر داواكانیان كەوا ناوچەیەكىئۆتۆنۆمى بوو بۆ مەسیحیەكانى عیراق لەشارى موسڵ و دەوروبەرى كوژران و دەربەدەركردنى مەسیحیەكان دەستى پێكرد كە گوایە هیزە تەكفیریەكان لە پشت ئەم كارەوەن بێشك پشكى شێر لەم تاوانە بەر ئەوان دەكەوێ ، بەڵام تۆ بڵێى حكومەتى عیراق كەوا لافى ئەوە لێدەدا هێزەكان دەتوانن ئەمنیەتى عیراق بپارێزن و ئیتر پێویستیان بە هێزە بیانیەكان نەماوە، نەتوانن چەند گەڕەكێك و شارەدێیەك بپارێزن بۆ ئەوەى مەسیحیەكان بتوانن تیایدا بژین؟! یاخود لەپشت پەردەكانەوە چاو نوقانێك هەیە بۆ ئەوەى مەرامەكانیان بچێتە سەر و هەموو نەتەوە بچووكەكانى تر لەئاست سڕینەوەى ماددەى(50) بێدەنگ بن و مەسیحیەكانیش چیتر داواى ناوچەى ئۆتۆنۆمى نەكەن؟!
ئەى رۆلى كورد چیە لەم هاوكێشەیە؟ ئایا ئیدانە كردن بەسە یاخود پێویستە رۆلى ئیجابى ترى هەبێت ئەگینا نەك هەر فیدرالى بگرە جارێكى تر بۆ ئۆتۆنۆمیەكەى (1974) یش گەر داوا بكەین جینوسایدو كیمیا باران و ئەنفالێكى ترمان بۆ دوبارە دەكەنەوە. ئەوە سیاسەتى حكومەتە یەك لە دواى یەكەكانى عیراق بوە هەر كاتێ هەستى بە بە هێزبونى خۆى كردبێت بەرامبەرەكەى قبوڵ نەكردوەو ناكات و بە ئاگرو ئاسن بێدەنگى دەكات ...دواى ئەو پیلانە گڵاوەى دژى مەسیحییەكانى موسڵ لەلایەن تیرۆریستە شۆڤێنییەكانەوە ئەنجامدرا، بەرپرسە عێراقییە عەرەبەكان لە بەغدا لێرەو لەوێ دەنگۆى ئەوەیان بڵاودەكردەوە كە گوایە كورد لە پشت پیلانى شاربەدەركردنو كوشتنى مەسیحییەكان دایە....؟ دیارە ئەمەش درێژكردنەوەى هەمان سیاسەتى شۆڤێنیانەى رژێمى بەعسە، ئەمجارەشیان دەمارگیرییە ئایینییەكەشى هاتووەتە سەر.....! دواتر كە تیرۆریستانو تاوانبارانى بكوژانى مەسیحییەكان لە موسڵ گیران، دەركەوت كە كێ بكەرى ئەو كارەیەو بەچ مەرامێكیش كراوە...ئەوە دەركەوت كە تیرۆریستانى سەر بە بەناو "دەوڵەتى عێراقى ئیسلامى" بوون نەك كورد....؟!
بۆیە پێویستە هەرچى زووە كورد چاوێك بە سیاسەتى خۆى دا بگێڕێتەوەو دەرس لە ڕابردوو وەربگرێ......
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)