کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌وه‌ى چوو، چوو، بۆ له‌مه‌ودوا وامه‌كه‌ن

Friday, 31/01/2014, 12:00

1700 بینراوە


نه‌بوونى پلانى دروست و تۆكمه‌ بۆ هه‌ر كارو پرِۆژه‌يه‌ك كاره‌سات به‌دواي خۆي دێنێ و له‌ ئه‌نجامه‌كانيشدا هه‌ر يه‌كه‌ له‌ئاشێك لێ ده‌كات، ئه‌م په‌نجه‌ى تۆمه‌ت و كه‌مته‌رخه‌مى بۆ ئه‌و درێژ ده‌كات و ئه‌و به‌هۆكارێكى سياسي ده‌داته‌ قه‌لَه‌م و هه‌ريه‌كه‌ له‌گۆشه‌نيگايه‌وه‌ ته‌ماشاي رِووداوه‌كه‌ ده‌كات.
ئه‌وه‌ى له‌چه‌ند رِۆژي رِابردوو به‌هۆي هه‌لَسانى لافاوه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك رِوويدا، قوربانيه‌كان بووه‌ مايه‌ى نيگه‌رانى و دلَته‌نگى هه‌موو لايه‌ك، رِاسته‌ لايه‌نى ماددى به‌هه‌ر شێوه‌يه‌كبێ قه‌ره‌بۆ ده‌كرێته‌وه‌، وه‌لێ هه‌موو مولَك و سامانى دونيا ناگاته‌ په‌نجه‌ و گيانله‌ده‌ستانى مرۆڤێك،بۆيه‌ هه‌ستانى ئاو له‌بارانێكى شه‌ستير و به‌خورِي ته‌نها بيست و چوار سه‌عات گيان له‌ده‌ستدانى نۆ كه‌سي لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌فسووس ئه‌گه‌ر ئه‌و بارانه‌ درێژه‌ى هه‌بوايه‌ ئاخۆ چاره‌نووسي شار و گه‌رِه‌كانمان چي لێ به‌سه‌ر ده‌هات؟
نه‌گبه‌تى ئه‌م هه‌رێمه‌ هه‌ميشه‌ له‌وه‌دايه‌ تا شته‌كان رِوو نه‌ده‌ن ناكه‌ونه‌ خۆ و خۆي بۆ ئاماده‌ ناكه‌ن..(باژۆ ده‌شته‌) زاراوه‌يه‌كه‌ بۆ پينه‌ و په‌رِۆ و تێكه‌ و لێكه‌ى ئه‌و شتانه‌ به‌كار دێت كه‌ به‌بايه‌خه‌وه‌ بۆي نه‌رِوانيت و به‌هه‌ندي هه‌لَنه‌گري.
مه‌جراكانى هه‌ولێر ئه‌وه‌نده‌ بچووك دروست كراون، ته‌نانه‌ت سه‌ره‌كونه‌كانيش هێنده‌ به‌رته‌سك كراونه‌ته‌وه‌ به‌چه‌ند تيلمه‌ په‌رِۆ و مقه‌با و نايلۆن و كاغه‌زێك ده‌گيرێ و ئاوه‌كه‌ ده‌په‌نگێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ ئه‌و رِووداوه‌ى له‌چه‌ند رِۆژي رابردوو رِوويدا.
سه‌يره‌.. ئه‌گه‌ر پلانمان بۆ ئاو و ئاوه‌رِۆكان هه‌بێ قه‌ت نابێ بير له‌وه‌ بكه‌ينه‌وه‌ پرِۆژه‌كان به‌سه‌قه‌تى جێ به‌جێ بكه‌ين به‌تايبه‌ت ئاوه‌رِۆ هي ئه‌وه‌ نيه‌ هه‌ر له‌كۆلَي بكه‌يته‌وه‌ و پاره‌يه‌كى باشي پێ وه‌ربگري و بيخه‌يته‌ ته‌نگه‌ى باخه‌لَته‌وه‌.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشاي ولاَته‌ پێشكه‌وتووه‌كان بكه‌ين به‌به‌راورد له‌گه‌لَ مه‌جراكانى لاي خۆمان، هه‌لَبه‌ته‌ مه‌جراكانى لاي ئێمه‌ به‌شێكى زۆري له‌ناوقه‌دي مرۆڤ گه‌وره‌تر نيه‌ و هه‌يشمانه‌ به‌قه‌د به‌ژن و بالاَي مرۆڤێ به‌سه‌ره‌وه‌يه‌ كه‌ ده‌كمه‌نيش هه‌مانه‌ له‌وه‌ زياتر بێ، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ى ئێمه‌ به‌حه‌ياتى خۆيان خاوێن ناكرێنه‌، ناهه‌قيش نيه‌ چونكه‌ به‌چي خاوێن بكرێته‌وه‌ كه‌مرۆڤ نه‌توانێ بچێته‌ ناويه‌وه‌ يان پێوه‌ى نه‌چێ، كه‌چي له‌ولاَته‌ پێشكه‌وتووه‌كان به‌جۆرێ ئاو و ئاوه‌رِۆكان دروست ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ياره‌ له‌ناوى بسوورِێته‌وه‌ ئه‌مه‌يش جگه‌ له‌وه‌ى هۆكارێكه‌ بۆ زوو خاوێن كردنه‌وه‌ي و هيچ له‌مپه‌رێك دروست ناكات، له‌هه‌مان كات بوونى لافاو كارێگه‌ري كه‌متر به‌سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت، پياو سه‌رسام ده‌بێ ئه‌و بارانه‌ زۆره‌ى له‌ ئه‌وروپا و شوێنه‌كانى تر به‌لێشاو ده‌بارێ ئه‌گه‌ر ئه‌و بارانه‌ به‌م شێوه‌يه‌ له‌هه‌رێمه‌كه‌مان بباريبايه‌، ئه‌وه‌ زوو زوو گه‌رِه‌كه‌كانمان به‌ته‌واوى نقومى ژێر ئاو ده‌بوو، هيوادارين ئه‌وه‌ى چوو، چوو، به‌لاَم بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌گه‌ر ئاوه‌رِۆتان دروست كرد به‌جۆرێ دروستى بكه‌ن نه‌ ئه‌و خه‌لَكه‌ تووشي سه‌رگه‌رداني بكه‌ن، ناكارێكى وابكه‌ن تا به‌و هۆيه‌وه‌ قوربانى لێ بكه‌وێته‌وه‌، ئه‌وه‌ه‌يش به‌وه‌ ده‌بێ چاو له‌ ولاَته‌ پێشكه‌وتووه‌كان بكه‌ين بزانين ئه‌وان چۆن مه‌جراكانيان بنيات ناوه‌ با چاويان لێ بكه‌ين، ئه‌وه‌ش خزمه‌تێكه‌ له‌ته‌ك خزمه‌ته‌كانى ديكه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)