بۆ بەڕیزان / سەرۆك و ئەندامانى پەرلەمانى كوردستان
Saturday, 14/06/2014, 12:00
1511 بینراوە
كەناڵى KNN لە بەرنامەى ڕاستەوخۆى 7/3/2014 دا باوەڕیان كردوو سەلماندیان ڕاپەڕینە مێژوویە جەماوەریەكەى 7/3 /1991 ى سلێمانى ڕاپەڕینى خەڵكى كوردستان بوو ... دەستیان خۆش .
زۆر دەپرسرێت ئەگەر لە 992 یا 993 دا وەك ئێستا باوەڕیان بەو ڕاپەڕینە بێوێنەى هەموو خەڵكى كورستان بكردایە كە بە درێژایى مێژوو شۆڕش و سەركەوتنى واى بۆ نەڕەخساوەو دەست كەوتى واشى بەدەست نەهێناوە ، ئایا بەو یەك ڕیزیە بە كردار دەیان ساڵ پێش ئێستا دەوڵەتى سەركەوتومان بە ئیرادەو خواستى ڕەواى سەرجەم كوردستانیەكان دوور لە دوو بەرەكى و یەكتر قبوڵ نەكردن و كولانەوەى ناكۆكیە نادروستە قڕكەرەكان دروست نەدەكردو ڕادەستى تێكۆشەرە ویژدان دۆست و بزانە لە خۆبوردوەكانى ناو پارتەكان و خەڵكە پسپۆڕە نیشتمان پەروەرو دڵسۆزەكانى كوردستان نەدەكرا ؟
نەك ئەوانەى بەردەوام بە ناڕەوا یەكترو هەموو كەسێكى تر سفر دەكەنەوەو دەبنە چەترى سازشكەران و كۆكەرەوەى گەندەڵ خوازان لەگەڵ هەموو ئەو ئازارانەى دەبینرا .
بەڕێزان:- ئەگەر بەكردار دوور لە هەموو سانسۆرێك دەیسەلمێنن نوێنەرى خەڵكى كوردستانن دواى تێگەیشتن دەچنە ئەو قەناعەتە ئەم نامە زۆر مێژووییەو كورد پەروەران بەهەند وەرى دەگرن و من بەرپرسم لە هەموو ناوەڕۆكەكەى لە هەموو ئاستەكاندا .
بۆ خۆناسین بەو بەڕێزانەى یەكتر ناناسین .
1- وەك خۆم ڕەنگە كەمێك سەرنج ڕاكێش بێت لاتان كە دەڵێم لە شەشى بنەڕەتییەوە بە بەڵگە دەیسەلمێنم وەك و تێكۆشەرێك بۆ سەربەخۆیى كوردستان هەتا ساڵى2002 كە دەكاتە زیاتر لە 40 ساڵ پارتى بووم بێ ئەوەى بە تاكە كەسێَكم وتبێت ببە بە پارتى .
دواتر بە وازهێنانى فەرمى لەسەر ئەو هۆكارانەى زووتر وەكو نوسەرێك لە نوسینەكانمدا ئاماژەم بۆ كردووە وازم هێناو هەموو ئەرزەى هەڵوێستى نەتەوەیى و مامۆستایى و موچەكان و ئیمتیازەكانى تر لە ڕۆژنامەو بەنامەش پێشكەش بە دەزگاى شەهیدانم كردووە لەگەڵ دەست بەسەرا گرتنى هەشت نۆ ملیۆن دینارى سویسرى ئۆتۆمبێل بە پسوڵەى بەرەى كوردستانى و مۆركراو و ڕێكخستنى حیزبێك و لامن و گەڕاندومەتەوە بۆ فەرمانگەكان . هەل و مەرجى دەست كەوتنى دەیان ملیۆن دۆلارم بۆ ڕەخساوە ئامادە كارەكەیان لە ژیاندا ماون .
لە ژیانى سیاسى و پێشمەرگایەتیمدا سەدان پێشمەرگە هاتۆتە لامان و هەشیانە ڕۆیشتووە دواى ئەوەى وتویانە پارتیم پاشان لێم پرسیون ئامادەى ئەگەر ماڵە كوردێك ڕووخا دوو بەرد یا دوو خشت یا دوو بلۆكى لەگەڵدا دابنێن بە كردار ؟! وەیا هەچ كوردستانیەك ئەگەر لێى قەوما ئایا بە كردەوە بە پێى توانا هاوكارى یا ڕێنمایى یا كار ئاسانیەكى بۆ بكەى؟! كە وەڵامیان بەڵێى ڕاستەقینە بووە دڵنیام كردوون ئەگەر وا بكەین سەربەخۆیى بەدەست دێنین و دەوڵەت دروستن دەكەین . لە ڕووى ڕێخستنى سیاسیەوە هەمان ڕێنمایم كردوون و لە ژیانمدا بە كەسم نەوتوە حیزبى بەو دواى تێگەیشتنى كردارەكانمان خۆیان هاتون , بۆ زیاتر تێگەیشتن لامان چاك بووە نیوەى كوردستان پارتى بێت بە مەرجێ نەك بە قسە بەڵكو بە كردەوە كوردایەتى ڕێبازى بێت و لە خزمەتى هەموو كوردستانیەكدا بێت, بەڵگەى سەلماندنیان زۆرن .
دواى واز هێنانم :
دوو جار ئەندامى شاندى بەرەى جەماوەرى كوردستان بووم لە 19 /11 /2004 و 22/12/2004 بۆ گەیاندنى پەیامى شەقامى كوردى بە ئیدارەى ئەمریكى كە بریتى بوو لە:-
1- دەوڵەتى كوردى و حكومەتى قانون .
2- بەكاراكردنى دیموكراسى لە باشورى كوردستاندا .
3- سنورى جوگرافى باشورى كوردستان بە پێى بەڵگە مێژوویى و جوگرافیەكان .
4- پەرلەمانى نیشتمانى ڕاستقینەى سەرانسەرى .
دواى ناردنى نامەیەكى كراوەى كەمێك توندم بۆ سەرۆكى ئەمریكاو كۆنگرێسى ئەمریكا دەربارەى فەشەلى سیاسى ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عێراق و كوردستانداو چۆنێتى دروست بوونى دەوڵەتى كوردى لە ژمارە 289 و 290 ى ڕۆژنامەى میدیادا, لە دڵسۆزیەوە ڕوناكبیران دەیان ووت بە دوو كۆپتەر دە تفڕێنن لە باتى فڕاندن وەڵام دراینەوە چەند كونسوڵێكى تریان لە ئیم بۆ دینەوە ....هتد.. داواى بینین و زیاتریان دەكرد لەسەر ڕەوشى كوردستان. دوو بارە لە باتى رفاندن دووجار بە ئیمێل داوەتى پەرلەمانى ئەروپى كراین و (دوو لۆردى بەریتانى دانرا بۆ كار ئاسانى و لەگەڵمان بن تا دواى خوێدنەوەى ڕاپۆرتەكەمان لە پەرلەمانى ئەوروپادا .داوەتەكانم ڕام گرت، پاشان داوا كراین بۆ بینینى بەرپرسانى ئەمریكى لە بەغداو كوردستان و دواتر بینینى جوزیف بایدنى ئەو كاتە بەرپرسى پەیوەندیەكانى دەرەوەى ئەنجومونى پیرانى كۆنگرێسى ئەمریكا بوو دواى ئەمان بینینى (نانسى پیلۆسى)سەرۆكى كۆنگرێسى ئەمریكا لە بەغداد و بە ووتەى دروستى خۆیان دواتر داوەتى كۆنگرێسى ئەمریكاو پاشان سەرۆكى ئەمریكا دەكراین، بۆ ئەوەى زیاتر پاڵە پەستۆ نەخەنە سەر ئیدارەى كوردستان بۆ جێبە جێكردنى داوانادروستەكانى ئەمریكا هەموویانم مەرجدار كردبوو بە دۆكۆمێنتكردنى پرسى كورد لە ئەجندەى ئەمریكاداو پاشان لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم چین و توێژەكانى نەتەوەكەمان ئەو سەردانانە دەكەین نەك بەتەنیا .
دواى ئەوانە لە ئەمریكاوە ئاگادار كراین لەسەر نامەكەى ئەربەتى و نامەیكى كورتى تر جۆزیف بایدن پرۆژەیەكى پێشكەش كردووە بە دابەشكردنى عێراق بۆ سێ هەرێمى فیدراڵى ئەگەر بەرپرسان بە جدى بەرەو پیرى ئەو پرۆژە بچونایە لانى كەم ئێستا سیستەمەكە كۆنفیدڕاڵى بوو .
دواى ئەوانە لە 2010 دا نامەیەكى ئەلكترۆنیم بۆ هات لامەو پارێزراوە دەڵێن بەم زوانە ئۆباما لە كوردستان دەبێت ئایا ئامادەى وەك ئۆپۆزسیۆنێكى نیشتمانى ڕاستەقینە ڕاستیەكانى بۆ باس بكەیت بەبێ مەرج دانانى پێش وەخت تكایە ئەم هەلەش لە دەست نەدەیت ...... هتد
بۆ دیدارەكانى پێشترو ئەمەش لەسەر ئاستى بەرژەوەندى گەورەو ڕەواى گەلى كورد وەڵامم دانەوە ئامادەم و مەرجیشمان هەیە ... ئەوە بوو ئۆباما ى سەرۆكى ئەمریكا نەهات بۆ كوردستان.... بۆ ..... ! یا چۆن پەشیمان كرایەوە...؟!!
ڕێزداران : بابزانین چى ڕوویداوەومێژووە ڕاستیەكەش چۆن بووە .
دواى داگیر كردنى كوەیت لەلایەن ئێراقەوە دیاربوو ئەو ڕووداوە سەرەتاى گۆڕانكارى لەنەخسشەى سیاسى كەنداوو ئێراقدا دەبەخشى، وەئەو ڕووداوە گەورە بووبەمەترسى ى بۆسەر بەرژەوەندیە گەورەكانى ئەمریكاو زلهێزەكانى ترو دەیان ووڵاتى ترى هاوپەیمانى ئەمریكاو هاوبەشەكانى بۆلەباربردنى ڕژێمە دیكتاتۆریە شۆڤێنیستە فاشى گەراكەى ئێراقى عەرەبى ،وە زانستە سیاسیە كانیش ئاماژەى بەڕوودانى گۆڕانكارى نەخشەى سیاسى دەڤەرەكەى دەكرد .
بەزانینەوە دەڵێم سیاسەتمەدارانى گەلەكەمان و نوسەران و ڕوناكبیرە نیشتیمان پەروەرە بوێرەكان و پێشمەرگەو كادرە مەبدەئیەكانى هەڵگرى ئاڵاى كوردایەتى بەكردار لە شۆڕشى ئەیلولى نمونەیى وو تازەداو
نوینەرە ووشیارەكانى چین و توێژەكانمان و زۆرینەى ڕێكخستنى حیزبەكان بەپێ ى قەوارەوتواناو بوێرى خۆیان بەردەوام لەتەتەڵەو گێژكردنى ڕەوشە سیاسیەكەو ئامادەكردنى جەماوەرى كوردستاندابوون بۆڕاپەڕینى سەرتاسەرى لەكاتى پێویستدا هەركەسێك یان چینو كۆمەڵێك بەپێ ى تواناى خۆیان هەستن بەو كارانەى پێیان دەكرێت لەئامادەكردن وهاندانى ڕۆڵەكانى نەتەوەكەمان و هاوكاریكردنیان و دەستەبەركردنى چەك و پێویستیەكان یا پەنادان و چارەسەركردنیان لەكاتى لێقەوماندا ........هتد. بۆبەئەنجام گەیاندنى خواستى ڕەواى گەلەكەمان كەبریتى بوو لە تەفروتوناكردنى هێزەكانى ڕژێمى داگیر كەر .ئەو ئاواتەش هاتە دى.
5 / 3 / 91 دواى كردنەوەى دەروازەى ڕاپەڕین لە قەزاو شارى ڕانییەى سەر بڵندەوە كە یەكێكە لە چواردە قەزاكەى سنورى ئیدارەى شارى سلێمانى دەوڵمەند لە خەسڵەتە زۆرەكانى ڕۆشنبیرى و هەڵوێستە نەتەوەیى و نیشتیمانى و خۆپیشاندانەكان و ڕاپەڕین و كۆڵنەدانەكان بۆ ڕزگاركردنى خاك و گەڕانەوەى مافە زەوتكراوەكانى نەتەوەكەمان لەكاتى ڕەخسان و قۆستنەوەى تروسكەى هەل ومەرجى لەبار كە هەرگیز كەمتەرخەمى تیا نەكردوەو لە ئایندەشدا نایكات .
بینرا لە 7/3/1991 دا پێشەكى لە چەقى سەنتەرى 14 قەزاكە كە شارى سلێمانى خاوەن هەڵوێستى بوێرانەو هەمیشە سەرسوڕهێنەرانە بە شێوەیەكى گشتى لە لایەن جەماوەرى ئامادە بۆ ڕاپەڕین لە كورترین كاتدا دەست گیرا بەسەر بنكەكانى پۆلیس و فەرمانگەكانى ناو شاردا.
بەڵام تایبەت و گرنگ ئەوەیە شكاندنى لوتى بەعس لە سلێمانیدا كە پرشنگدارە بۆ سەرانسەرى كوردستان دەكاتە دەست بەسەراگرتنى فەرمانگە گرنگەكانى و بارەگاكانى لە نزیك و لەسەر شەقامى سالم وەك پارێزگا پاشان كرا بە سەرۆكایەتى زانكۆو فەرعى بەعس كە لقى چوارى پارتى یە, ئەمنى ناو شار ئێستا بەڕێوەبەرێتى چالاكى قوتابخانەكانەو (ئەمنە سوورەكە) لە عەقاریە و شوعبەى حگین ئێستا مەڵبەندى یەكێتى یە شوعبەى ئەنفال سەنتەرى گەنجانەو ..... هتد
دواى كاتژمێر 10 ى بەیانى 7/3/1991 تا دوانیوەڕۆى درەنگ لەلایەن خەڵكى ڕاپەڕیوەوە و هەوادارە بوێرەكانى هێزە سیاسیەكانەوە هەموو بارەگاكانى سەرەوەى ئاماژە بۆكراوى بەعس پاكتاو كرا جگە لە ئەمنە سوورەكە لە ئێوارەى 8 /3 دا لەو كاتەدا چەند مەفرەزەیەكى پێشمەرگەى پارتە سیاسیەكانیش فریاى هاوكارى كردنى پاكتاوى ئەمنە سوورەكە كەوتن ، لەسەر ئەوە زۆر وتراوەو تا ئێرەبەسە .
بە كورتى ئەوەى پێویستە بوترێت كەوتنى بەعس لە شەقامى سالمدا كلیلى كەوتنى هێزەكانى بەعسە لە هەموو قەزاكانى ترى ئیدارەى سلێمانیدا وە ئەمەش دەكاتە پاكتاوكردنى هێزەكانى دوژمن لەسەر جەم شارەكانى ترى باشورى كوردستاندا .
بەڕێزان : بۆ ئەوەى بزانرێت خەڵكى كوردستان لە كاتى شكستە سیاسیەكان یان سەربازیەكاندا خاوەنى ڕۆڵەى بوێرى نەتەوەیىو بەئەمەكى خۆى بووە لە ڕۆژانى سەخت و ڕەش و ئەو كاولكارى و مەینەتیانەى كەبەسەرى دا هاتووە ، لە سلێمانیەوە بۆ دهۆك بە شێوەیەك بەرپەرچى كردارە قێزەونەكانى دەزگا سیاسى و جاسوسیەكانى داگیركەرى داوەتەوە هەرگیز لە ئەجندەى ئەو دوژمنە سەرسەختەدا چاوەڕوان كراو نەبووە بۆنمونە:- دواى ململانێى درێژخایەن و ناڕەواو نادروستى هێزە ساسیەكان كەبوە هۆى ئەنفال كردنى باشورى كوردستان بێ هیواییەكى زۆر لە دەرونى بەشێك لە خەڵكى كوردستاندا دروست بوو, دەبیسترا ئەفسەرەكانى موخابەراتى ڕژێم لەهەوڵى بێ حورمەتى دابوون بەكەرامەتى خەڵكى سلێمانى , بینرا ئەفسەرى موخابەراتى فیرقەى حەوتى دوژمن پاش ماوەیەك دوانى تریان لەچەند ڕۆژێكدا لە شەقامى كاوەدابەشێوەیەك بەر سزاى گەل و شۆڕشى جەماوەرى كەوتن . بۆتۆلِە سەندنەوە هێزەكانى دوژمن لە شەودا قەیسەرى نەقیب و دواتر بازاڕى وەسمان پاشایان سوتاند ,لەدوورەوە ڕادوێكانى حیزبەكان دەیان ووت ئەو شتانە ڕویداوە , دیارە نەیان دەزانى كێ و كێ بەو ئەركە شۆڕشگێرییە هەستاون , ئەگەر ڕێكخستنەكانى خۆیان ئەو سزادانەیان بەئەفسەرەكانى دوژمن بگەیەندایە , دەبیسرا زۆر بە شانازیەوە بڵاویان دەكردەوە و جێگاى ڕێزو بەرز نرخاندنیش بوو لەو كاتە مەترسیدارو بێ هیواییەدا .
هەروەها دواى ئەنفال كردنى گوندە نەروخاوەكانى پارێزگاى دهۆك , هەزاران خەڵكى ئەو گوندانەیان ڕاپێچى قەڵاى دەربەندى دهۆك زاوێتەى بەرەو سۆلاڤ و سوارە توكە كردبوو منداڵ و ژنى ئەو پێشمەرگانەى كەزووتر لە چیاى سەرووى بەنداوى دهۆكەوە بەهاوەن لە ئەمنى دهۆكیان دابوو لە ئەنفالدا دەستى ڕژێم كەوتبون، ووتیان هێزەكانى ئەوكاتەى بەعس بە بلۆك و پارچە كۆنكرێتى گەورە لەبەرچاوى ئەو هەزاران بەند كراوانە سەریان پان كردبوونەوە , دەوترا بانگ و قیژەو هاوارى ئەو خەڵكە زۆرە بەرى ئاسمانى گرتبوو
دواى ئەوە بیسترا لە كورتترین ماوەدالەلایەن كرمانجە گیان بەخشە نەتەوەییە بەئەمەكەكانى باكورى كوردستان چەند ڕەفیق حیزبیەكى بەشدار بووى ئەو تاوانانە لەسەر شەقامەكانى دهۆك و لەشەودا بەشێوەیەك بەسزاى گەل و شۆڕشیان گەیاندبوون و دواتر بە ئوتۆمبێل سەریان پان كردبوونەوە بەرپرسانى دەزگا ئەمنیەكانى دهۆكى بەتەواوى سست كردبوو .
بە دڵنیاییەوە ڕۆڵەكانى نەتەوەكەمان و خەڵكە بەهەڵوێستەكانى هەولێرو كەركوك و موسڵ خاوەنى ئەركى خۆیان بوون بالەمە زیاتر نوێنەرایەتى ئەو خەڵكە بەخۆمان، ڕەوا نەبینین , ڕەنگە ئەگەر پێویست بكات ئەوانیش بێنە گۆ؟
هەرچەندە یەكێەتى و دواتریش بزوتنەوەى گۆڕان لەسەرەتاوە خۆیان بە خاوەنى داڕشتنى پلانى ڕاپەڕین و جێ بە جێ كردنى پلانەكەنیشیان ئەداو كاك نەوشیروانیشیان بە ئەندازیارى ڕاپەڕین دەناساند , لە هەمان كاتدا جەماوەر و حیزبەكانى تریش لە شیوعیە كانەوە ...... هتدبۆزانین ئەوە بوو ئەمساڵ لە دیدارێكى 7/ 3 ى 2014ى ڕووداودا نوێنەرى شویعیەكانى كوردستان ووتى (لە كۆتایدا من پەیامەكەم بە دەنگى بە رز بە عەرەبى نارد بۆ تەسلیم بوونى ئەمنە سورەكە)
بە واتا حیزبیەكان و جەماوەریش بە پێى قەوارە و تواناكانیان خۆیان بە خاوەنى پشكى شێر دەزانى و سورن لەسەرئەوەى خەڵكى كوردستان لە كاتى بەسەرهاتە ڕەشەكاندا ڕۆڵە نەتەوەیى و نیشتمانیەكانى هەرگیز كەمتەرخەمى نەكردووە لە خۆپیشاندان و ڕووبە ڕووبونەوە و كەلە تەزاندنى داگیر كەرانى كوردستاندا وەك لە سەرەوە ئاماژەمان بۆ چەند نمونەیەك كرد، وە خۆیان بە خاوەنى ڕەسەنى ئەو ڕاپەڕینە مەزنەى 7/3/1991 دەزانن ، وەك خۆم پێم وایە هەوادارە بوێرەكانى حیزبەكانیش بەشێكى ئەوان بوون .
دواى ئەوەى بەردەوام ناڕەزایى جەماوەر لە دەسەڵات لە بەرزبونەوەدا بوو ڕایەڵەكانى نێوان خەڵكى كوردستان و دەسەڵات بەردەوام لە پچڕاندا بوون و بچڕان و نەمان و بینرا خەڵكە هاوكار بوەكەى جەماوەرى ڕاپەڕیوى لە ڕەگهێنانى دەزگاكانى سیستەمە دیكتاتۆریەكەى بەعس لە كوردستاندا پەراوێزخراو هەموو جومگەكانى دەسەڵات لەلایەن حیزبەوە قۆرخ كرا .
هەرچەند لە ساڵانى ڕابردوى نزیكدا دەبینرا چەند ئەندامێكى كۆن و تازەى (سەركردایەتى و م . س) یەكێتى لە بۆنەكاندا ئاماژەیان بەوە دەكرد ئێمە لەگەڵ جەماوەرى خۆمان و گەلەكەمان یا جەماوەردا ڕاپەڕینمان كرد . دیارە ئەو شتانە نەگەیشتە ئەوە بتوانرێ بە كردەوە جەماوەرى كوردستان ئاشتبكەنەوە و بەشێكى دروستى مافى ڕەواى شۆڕشە جەماوەریەكەى خەڵكى كوردستان ڕادەستى خاوەن تواناو پسپۆڕە پیشەییە تایبەتمەندەكانى جێگەى متمانەى خەڵكى كوردستان لە هەموو بوارەكاندا بكەن .
ئەوەتا رق ئەستورى جەماوەر لەسەر مافى ڕەوایان و سەرجەم گەندەڵیەكانى و كەمتەرخەمى و بێ دادى و پشتگوێ خستنى گەڕانەوەى خاكى داگیركراومان و دەمە زەردكردنەوەى ململانێى نادروستى سێ هێزە سیاسیەكەى ئێستاو بە ڕونى لەم كاتەدا ململانێى كاتى نێوان یەكێتى و گۆڕان گەیشتە ئەوە بزوتنەوەى گۆڕان بە پێى ئەو بەڵگە و دۆكۆمێنتانە كە لاى ئەوان و هێزە سیاسیەكانى ترو لە ماڵپەڕەكان و لە میدیاكاندایە ڕاست و دروستن دەیسەلمێنن خەڵكى كوردستان بەگشتى و سلێمانى بەتایبەتى لە 7/3/991 دا هێزى لەڕەگكێشانى هەموو بارەگاكانى بەعس بوو لە شەقامى سالمدا و دواتر بوو بە بۆمبى مەبدەئى لە ڕەگكێشانى بەعسى داگیر كەر لە سەرانسەرى كوردستاندا .
لەگەڵ بەردەوامى پەیوەندیەكانمان لە هەموو كوردستاندا لەگەڵ خۆبەخشە چاونەترسەكانى نەتەوەكەماندا، وە دواى ئەوەى قەناعەتمان بە خەڵكانێكى زۆر كرد ڕاپەڕینێكى سەرانسەرى جەماوەرىو نەوەتازە پێگەیشتوەكان دروست دەبێ و ئەو خەڵكەى كە ئامادەى خۆبەختكردنە لەگەڵ پێشمەرگەو سەربازە ونبوەكانى شۆڕشى ئەیلول و تازەدا و پلان و بەرنامەى سیاسى و سەربازیمان بەم شێوە بوو لە 7/3/991 لەگەڵ جەماوەرى ڕاپەڕیوى خەڵكى شارى سلێمانى هەمیشە شكۆمەندا :-
1- پێشەكى هەتا بتوانرێ كەس نەكوژن جگە لەوانەى ئاگرەكانیان بۆ دەم و چاومانە .
2- بەرنامەى سیاسیمان بەو شێوەیەیە دەبێت هەر تاكێك تاكێكى تر بناسێ نەك ڕاپەڕین توشى شكست بێت دواتر یەكى سەدانى تر بە سێدارە نەگەیەنین .
3- وەك كارى سەربازى یەكى دووسەد یا سێ سەد مەتر لە یەكەوە دوور بین لەبەرئەوەى زیانمان كەم بێت و لە كاتى پەلاماردا ئەگەر ئاگرلە زۆر لاوە ڕووبەڕووى دوژمن بكرێتەوە دەپەشۆكێ و ڕادەكاو یا خۆى ڕادەست دەكا .
4- بە هیچ شێوەیەك یەك تاكى ئێمە ڕوو لە بانكەكان ناكات نەیانكرد تائێستاش لەم خاڵە بەرپرسم.
5- دواى تێگەیشتنى سەر لە بەیانى زوو لە چۆنێتى پەلاماردانى بارەگاكانى شەقامى سالم دەڕۆنە ناو شار بێ ئەوەى بە یەك ووشە ناوى هیچ حیزبێك بێنن وەكو براى بچوكى ڕاستەقینەى هەموو خوشك و برایەكى كوردستانى لەگەڵ ئامادەبواندا پێشەنگ دەبن و ئاوێتەى خوێن گەرمەكان دەبن ، لە كورتترین كاتدا بنكە پۆلیسیەكان و فەرمانگەكان دەگیرێن و ڕادەست دەبن ، دواتر بە بەرنامە بەرەو شەقامى سالم هەموومان لە خاڵە لەبارو گونجاوەكانەوە دەست پێ دەكەین .
6- لە كاتى گرتنى بارەگاكانى ڕژێمى داگیركەر با دۆسیەو بەڵگەكان بدرێت بە هەموو پەلاماردەرێك بۆ سەلماندنى هیچ نەویستن وە بۆ ئەوەى سوور بن بۆ پەلاماردانى بارەگاكانى تر .
7- بۆ مێژوو وەك نەتەوەیەكى مرۆڤ دۆستى ڕاستەقینەو خاوەن پەنا مامەڵە لەگەڵ رادەستبووەكانى دوژمن بكرێت. چونكە بۆ ئایندە وەك كورد لەم خاڵە زۆر سودمەند دەبین .
سەرنج :- سەرلەبەیانى 8/3/1991 دەیان كۆمەڵى 500 و بەرەو ژوور سەربازو ئەفسەرى ڕادەست بوانمان لەنێوان سلێمانى و تاسڵوجەداڕاگرت، دواى داننان بەو تاوانانەى فاشستەكان پێیان كردوون ئاگادارمان كردن لێرەوە تا چیاى حەمرین ئاگادارى هەموو ماڵە كوردێكمان كردووە كە نان و خواردنتان دەدەنێو بەڕێشتان دەكەن ، هەزاران دوعاى خێریان دەكرد .
لە 7 و 8 / 3/ 991 دا بێ وێنە ترین سەركەوتن لە مێژووى ئەم میللەتەدا بەدەستهات لەلایەن لێزانەكانى جەماوەرو خەڵكى ڕاپەڕیوى سلیمانیەوە سەرتاپا هێزەكانى ڕژێمە شۆڤێنیستە فاشیگەراكەى بەغداد تەفروتونا كراو پرشنگى ئەو سەركەوتنە مەزنە سەرتاپاى كوردستانى پێ پا ك كرایەوە لەپاش ماوەى هێزە داگیر كەرەكە.
دواى 8/3 /991 سەرقاڵى كردنەوەى دەیان بارەگا بوین بۆكۆكردنەوەى خەڵك و ئامادەكردنیان بۆ ڕزگار كردنى كەركوك لە ئاسایشى ئێستاوە (ماڵى ڕەحمەتى عوسمانى قادر منەوەر)ەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتى سلێمانى تا حاجى ئاوا .
لە پڕ چەند پێشمەرگەیەكى بارزانى هاتن و ووتیان كاك ئەحمەد كاك نێچیرو برادەران هاتوون لەو مزگەوتەن و بە جێگاتان نازانن, زەحمەت نەبێ , كە چووین كاك نێچیر لەگەڵ كاك دەروێش عبدالرحمنو ئیمامى مزگەوت و قەرە باڵغییەكى سەدان كەسى لە مزگەوتى عەلى كمال بوون .
زۆربەكورتى:- ئاگادارم كردن بەیەك ووشەو یەك ڕستە باسى پارتى و هیچ حیزبێك مەكەن لەبەر ئەوەى لە 95% ى ئەم ڕاپەڕینە ڕاپەڕینى دراسەكراوى هەموو خەڵكە بیرمەندە نەتەوەییە كان و لێهاتووە كان و ڕۆڵە خۆبەخشەكانى دڵپڕ لە ناسۆرەكانى میللەتەكەمانن ..... هتد . (سەرنج : هیچ مەبەستێكم لەم نووسینەدا نیە جگە لەزانینى ڕاستیەكان وەكو خۆى )
چونكە لە 2002 ەو بە فەرمى ئەوانم بەجێهێشتووە ئەوەبوو كاك نێچیر لەبەردەم مزگەت و لە بەردەم سەكۆكە بە حەماسەوە قسەى بۆ كردن و پاشان ووتى كاك فڵان باش بووم ؟! وەڵامم دایەوە بەڵى َ و ووتم ئەگەر هەموو بەرپرسێكى ئەم گەلە لە بۆنەكاندا ئەم ڕاپەڕینە جەماوەریە بەمافى بەرخودانى خەڵكى كوردستان بەرز نەنرخێنێت ئازارى ویژدانى خۆى دەدات و زەرەرمەندى ئایندەش دەبێت ، وە لە 2009 دا كاك مەسعود لە بەریتانیا بە جالیەى كوردى ووت ڕاپەرَِین خەڵكى كوردستان كردى و .... هتد .
پاش چەند ڕۆژێك كاك سالارى مستەفاى مەلا حەكیمى زاوایان هات و دواى سڵاوو ڕێزى گەرمى كاك نێچیر ووتى میوانى زۆرى لایەو دەڵێَ بیستوومە فایلەكەى خاڵم كاك سەردارى حەمەى ئەڕەحمان ئاغا دەستى ئەوان كەوتووە ..... دواتر كە چوین ئەو فایلە و كۆمەڵێ فایلى ترو بەشێك لە سجیلاتى گیراوى ڕێكخستنەكانى بەعسم ڕادەست كردن بە پسوڵەیەك.
بەكورتى لە نوسراوێكى ئەمنى عامدا بۆ ئەمنى سلێمانى دەڵێ بە ووردى ئاگادارى پەیوەندیەكانىو ئەو جێگەیانەى سەردانى دەكات بنو ئاگادارمان بكەن لە ...هتد.
ڕێزداران :- گەر بەووردى بزوتنەوەى ڕزگاریخوازەكانى دنیا سەرنج بدەن بەروونى دەبینن هیچ شۆڕش گێڕێكو نیشتمان پەروەرێكى راستەقینە هەرگیز ئینكارى مافى مەعنەوى و ماددى هیچ شورشگێریكو نیشتیمان پەروەرێكى تریان نەكردووە
بەڵام مەخابن بێ ویژدانانە لەلایەن هەل پەرستانەوە بە نەرمى دەویسترا جگە لەسفركردنى مافى مادى و بەرپرسیارێتى مافى مەعنەوى و ڕۆڵى ئەو جەماوەرە مەردو مەزنەش سست بكرێت و پەراوێز بخرێت بە سەربازە لەخۆبوردووە وونبوەكانى قاڵبووى دوو شۆڕشى هیچ نەویستەوە .
دواى سەركەوتن قناعەتمان بەزۆریان كرد ئەوەى كردووتانە ویژدانى شۆڕشگێریتان باشترین تەكریمە بۆ هەڵسەنگاندنى هەموو خاوەن هەڵوێستەكان .
دواى ئەوەو بەردەوام نوسەران و ڕوناكبیرە نیشتمانیەكان لە میدیاكاندا بە ڕۆڵى مەزن و لێهاتویى تەواو ڕاست و ڕەواى هاوبەشەكانى ڕاپەڕینى 7/3 /91 ئاشنا بوون و ڕونیان كردەوە ، وەك خۆشم چەند جارێك داواى ڕەواى ئەو خۆبختكەرانەو نوسەرانیش ناچاریان كردین وەكو خۆى جارو بار كورتەیەكى بەڵگەدارى ئەو ڕاپەڕینەى كە دەیكردە سەركەوتنى گەورەتین شۆڕشى چاوەڕوان نەكراوى مێژوویى گەلە مەزنە كۆڵنەدەرەكەمان بەسەر دڕندەترین ڕژێمى دیكتاتۆرى دژ بە هەموو یاسایەكى مافى مرۆڤ ، لەگەڵ ناساندنى میدیا نیمچە ئازادەكاندا بە ناڕەحەتى لە هەندێ ماڵپەڕى وەك كوردستان نێت و كوردستان پۆست و ڕۆژنامە كەمێك ئازادەكان و نەتەوەیەكاندا وەك هاوڵاتى و ئاوێنەو میدیاو ..... هتد زۆر بە كورتى پشكێكى گەورەى شەرەفى ئەو هاوبەشیەى پێمان سپێرابوو كە ئەركى سەرشانى بێبەرامبەرى خۆم و خەڵكە نەتەوەییە قاڵبووەكانى بەرخودان و تێكۆشان بوون بۆ ڕاپەڕین لەگەڵ خەڵكى كوردستاندا لە 7/3/991 دا وە دواتر وەك ئەركى ئەخلاقى لە چەند میدیایەكدا ڕوونمان كردەوە لەوانە چەند نمونەیەكى كەمى ئەو بابەتانە بە بیرى ئێوەى ڕێزداردا نەهێنینەوە، كە ئەمانەن :
1- ڕۆژنامى هەواڵ لە ژمارە 67ى 10 ى شوباتى 2004 دا دەڵێت لە كوردستان نێتەوە وەرمان گرتووە نوسینێكى منى بڵاو كردۆتەوە لە ژێر ناوى :
با نوێنەرى كورد دەنگى هەموو كوردبێت .... بەڵێ بۆدەوڵە تى كوردى , نەخێر بۆ پاوەنگیرى , بۆزانین ڕاپەڕینى 7/3 /991 كۆڵەكەیەكى ئەم بابەتەیە .
2- 5/7/ 2009 لە ماڵپەڕى دەنگەكانداdengekan.info بابەتێكم دابەزیوە بەناوى هاتنەوەى نامەكراوەكەم بۆسەرۆكى ئەمەریكاو كۆنگرێسى ئەمریكاو زیاتر لە بیست لاپەڕەیە و نزیكەى سێ لاپەڕە ى شەرحى ڕاپەڕینى (7 /3 /991) ە
3- بابەتێكم بەناونیشانى بەڕێز سەرەك وەزیرانى ئیدارەى سلێمانى بۆوەڵامت نەبوو؟
لە 6/6/2012 لە ماڵپەڕى dengekan.info دەنگەكاندا بڵاو كراوەتەوە بەكورتى ئەم خاڵە زیاتر لە سێ لاپەڕە ى لەسەر ڕاپەڕینى 7/3/ 991) ە ڕونكردنەوەم لەسەر داوە لەبەر ئەوەى دەكاتە بەشێكى بەرچاوى زۆر دروستى ڕاپەڕینى جەماوەرو ڕێكخستنى بەشێك لە ڕۆڵە نەتەوەییەكانى هەردوو شۆڕش و نەوەروناكبیرەكان و ئازیزو وابەستەكانى ئێستایان لەگەڵ خەڵكى سلێمانیدا بۆڕاپەڕینى 7/3/ 91 كە پێشتر ڕێنمایمان كردبوون بە پلانى سیاسى و سەربازى و چۆنیەتى مامەڵە كردنى مرۆڤایەتى لەگەڵ خۆبەدەست دانەوەكانى دوژمن وپەلاماردانى سەركەوتوانە لەگەڵ ئەو خۆبەختكەرانەى شارى قەڵاى سەربڵندى بەرخودانى هەمیشەیى كەمێكى زۆر بەكورتى ئەمەى خوارەوەیە :-
دەپرسین ودەڵێین بە ڕێز سەرەك وەزیرانى ئیدارەى سلێمانى با بەڕێزان بارزانى و تاڵەبانى نەوشیروان لەسەرخەتبن و دادوەرى دەستنیشانكردنى هەڵوێستەئەرینیەكان و نەرینیەكان .... هتد بن، ئاماژەم بەوە كردووە لە 7/3 داو لە شەقامى سالمدا ئەگەر سەدام سەركردەیەكى بوێربوایە ڕەنگە بیتوانییە لە سێ كاژێرى دواى شەش و نیوى بەیانى كەرامەت و ئایندەى كوردى لە گۆڕبنایە و دواتر بە ئاسانى دەگەڕایەوە بۆ ڕانیە... ....
وە پرسیومانە لە 7/3 دا لە 306: تا 30: 9 كام مەفرەزەى پێشمەرگەى هەموو حیزبەكان لە سەر شەقامى سالم و سەر سوچەكان بوون ؟ ئەگەر هەبوون تەنها یەك بەڕێوەبەرى گشتى هاتە سەر شەقامى سالم و دەیان ڕەفیق حیزبى بە چەكەوە لەگەڵدا بو لە سەر شەقامە كەو چییان لێهات، بۆزانین ئەوبەرپرسە . چاكەیەكى لەسەر حیزبێكى ترى كوردى هەبوو .... بۆ دواتر پرسیومانە جەیش شەعبیەكانى فەرمانگەى كشتوكاڵى سەروى ماڵى پارێزگار زۆربون كە هاتنە خوارەوە بۆ سەر شەقامى سالم كێ پێ ى ووتن ئەمڕۆ بەعس قڕانە یا لەگەڵمان بن یا چەكەكانمان بدەنێ یا بڕۆنەوە ماڵى خۆتان و پاشان هەندێكیان بە كێدا تەقینەوە . دواى ئەوان هەندێك لە ئەمنەكانى ئەمنە سوورەكە بە كێدا تەقینەوەو چۆن ڕزگار بوون ؟ ووتومانە دواى گرتنى فەرعى بەعس كێ یەك پیكاب ئارشێفى باركردو دواى سەركەتن ناردى بۆ كام بارەگاى پارتى ؟ (گەر دەپرسن ژوورەكەشتان پێَََ دەڵێین) ؟
لەو دەیان بارەگاى كە خۆمان كردبومانەوە بۆ كۆكردنەوەى خەڵك بۆ ڕزگاركردنى كەركوك .وە دواتر ووتومانە كێ یەكەم ئاربیجى لە دەستاڕەكەوە بەرەو شوقەكانى جەیش شەعبیەكانى لاى ئاشى شێخ جلال تەقاند؟ لەگەڵ بەیانكردنى بەشێك لە بەڵگەو ڕاستیەكانى تر بۆ خەڵكى كوردستان وەكو خۆى و ئاماژەمان بەوە كردوە فڵانە كەسى (ینك) ناڕەحەت كرابوو بە كێى ووت لە دواى كاژێر 7 ى ئەوەندەى بەیانى لە فڵانە جێگا ئەوەیان لێ سەندم (تەمەننا دەكەم لە ژیاندا ما بێت ) ، دواتر فڵانە كەسى یەكێتى دەیووت فڵانە چەكدارى بەعس لەگەڵ چەندچەكدارێكى زۆر ئاوا بەرهەڵستى ڕاپەڕیوەكان دەكات ؟ كێ پێى ووت ئێستا ئێرە (شەقامى سالم) زۆر گرنگە نابێ چۆڵى كەین و خەڵكى تر دێن بڕۆن بەناوى منەوە ئاگادارى بكەن و ئاواو ئاوا بڵێن با بڕوا ئەگینا ئەكوژرێت ؟ وە كێ لەو كاتەدا بە شەهیدێكى ئایندەى ووت تا دوو كاژێرى تر دەبێ ئەو دۆشكە عەجولە بگیرێ و گیرا .
پرسیومە كە لە شەقامەكەوە داخڵى بارەگایەك بوین كام ڕۆڵەى تاقانە لەگەڵ داخڵبوندا شتێكى زۆر جوانى كرد نەك سلێمانى هەموو كوردێك بەو كارە زۆر دڵخۆش بوون و برادەرێكى (ینك) داى بە شانیداو ووتى هەربژى و لە خۆمانى .كێ پێى ووت لەخۆتان نیەو كوردى چاكە ، خۆمانەو خۆتانە كوردستانى وێرانكرد ,با تەنها كوردبین .
دواى چونە ناو بارەگاكەو، گیرفانە بەرهەڵستكارەكانى بەعسى ڕاكردو (جیوب ألمقاومە) بە ئاربیجى لەسەر بارەگاكەیاندا كێ بە چوونە ژوورەوەكانى ووت مەپەشۆكێن، و ئەوان دۆڕاون و ئێستا بە پەلە بەرپەرچیان دەدەینەوە وەڵاممان دانەوە و نەمان :
لەگەڵ نەبونى میدیاى ئازادى خەڵك و حكومەتى كوردستان جگە لە میدیاى حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان وە ئەوانیش بە پێى سیاسەتى خۆیان دیدار دروست دەكەن و ئامادە نەبوون بێن خەڵكانى تر ببینن بۆ زانین لەم ڕووەوە چەندەها بەڵگەمان لایە لەسەر هەڵوێستە سیاسى و سەربازیەكان و شۆڕشەكان.
بۆ بەرز نرخاندنى خەڵكى ڕاپەڕیو، پێش 7/3/2012 بە ڕێكەوت لەبەردەم زانكۆ دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكرم دى پرسیارى لێكردم لەسەر ڕۆڵى خەڵكى ڕاپەڕیوى 7/3/91 كە ئاشنام كرد بە بەشێكى بەڵگەدارى ڕۆڵ و هاوبەشكردنى ریَِكخستنە نەتەوەییەكانى خەڵكى سلێمانى بە حەماسەوە ووتى زۆرمان مەبەستەو لە كەناڵەكاندا باسى دەكەم دواتر بیستم لە دیدارێكى تەلەفیزیۆنیدا بە كورتى ئاماژەى بە ڕۆڵى ڕێكخستنە نەتەوەیەكان دابوو هەروەها لە شوباتى 2013 دووبارە بە ڕێكەت یەكترمان بینى و بەڕێزەوە داواى لێبوردنى كردوو ووتى لەبەرئەوەى لە 2012 دا نەمنوسیبوو بۆیە بە كورتى ئەو ڕاستیانەم باس كردووە . پرسیارى كرد ئەگەر لە هەر كەناڵێكەوە پرسیارت لێ بكەن یا لێ بكەم ئامادەى وەڵاممان بدەیتەوە جگە لەوەى كە ئێستا دەینووسم ڕوونتر لەمن ڕۆڵى ڕەواو ڕاست و دروستى خەڵكى كوردستان بۆ بینەران ئاشكرا بكەیت؟ ووتم بەڵێ. بە سوپاسێكى زۆر گەرمەوە ووتى دڵنیابە زۆرمان مەبەستەوە مەمنونیش دەبین ..... نەبینراو دەنگى نەبوو ..... دیارە ڕێگە نەدراوە ..... یا خۆى باشتر دەزانێ بۆ ڕێگە نەدرابوو !!!!
لە لایەكى ترەوە هەر لە كۆتایى شوباتى 2013 دا كۆمەڵێ لەو تێكۆشەرانە هاتن و ووتیان ئەمشەو كەناڵى NRT لەبەرنامەى ڕاستەوخۆدا لەسەر ڕاپەڕین دیدارى هەیە ، بەڵێ بینرا دیدارەكە لەگەڵ برایەكى گوندى سەركانى بوو ، داوام كرد تكایە ئەو بەرنامەم بدەنێ وەڵامیان دامەوە ڕاستەوخۆ نیە، بۆزانین پێشتر بەردەوام هەموو دەزانن بەرنامەى بەڕاشكاوى ڕاستەوخۆ بووە ........... !!! ئەى بۆ ئەوشەوە ڕاستەوخۆ نەبوو؟
كە زانرا منم تەلەفونەكەیان داخست پاشان لەگەڵ بەرپرسى كەناڵەكە كاك توانا عوسمان قسەم كرد لەپڕ هێڵەكەى ئەویشیان داخست تا تەواوبونى بەرنامەكە هەشت جارم لێدا نەكرایەوە !!! هەموو پرسیاریان كرد ئائەمەیە میدیاى ئازاد زۆر بەم نابوێریە .
بۆباشتر تێگەیشتن تا بیدەنگ بن تێم گەیاندن 2006 لە سوریاوە هاتمەوە پیشەكەم لە پاسپۆرتەكەدا نوسەرەو ئەوپاسپۆرتە لەلامەوپارێزراوە لەبەر ئەوە زیاتر لە كا ژێرێك ڕاگیرام پاش مشت و مڕێكى زۆر لەگەڵ ئەفسەرەكاندا وتیان با وەڵامى شام وەرگرین, داوام كرد بەوەزیرى ناوخۆ بڵێن ڕێگام بدات نامەیەكى شەفەوى دەنێرم بۆ بە شار ئەسەد لەسەر چۆنیە تى چارەسەرى پرسى كوردستانى ڕۆژ ئاوا خراپ هەڵچون و لەم بابەتەدا ئەوەندە بەسە
لەگەڵ سەرهەڵدانى ڕاپەڕینى ڕۆژئاوا لە NRTیەوە قسەم لەگەڵ كراو ووتیان جەنابت كاك ئەحمەد ئەربەتیت ؟ووتم بەڵێ پرسیان ئایا ڕێگامان دەدەیت دیدارێكت لەگەڵ بكەین لەسەر ڕەوشى كوردستانى ڕۆژئاوا بە كورتى فەرمووم لێكردن !!!!!دیاربوو دووبراى مامۆستاى زانكۆى سلێمانیمان لەگەڵ بوو رەنگە ئەوان قسەیان بۆ كردبن میوانەكان زۆر دڵخۆش بوون ودیار نەبوون پرسیاریان كرد بۆ نەهاتن؟! وەڵامم دانەوە ڕەنگە تا ئێستا دەزگا ئەمنیە كان وەڵامیان نەداونەتەوە ...............؟!!درەنگانێك داواى لێبوردنیان كردوو وتیان ببورە وامان زانیوە خەڵكى ڕۆژئاواى كوردستانى , لێم پرسین ئەربەتەكەى ڕۆژئاواى كوردستان لەكوێدایە ؟؟
كاك (ه) + كاك (أ) بێدەنگ بوون . (لەگەڵ ڕێزى زۆرم بۆیان) ...........تكایە ببورن ئێوە عەبد مەئمورن و گوناهتان نییە .
ئەوەى ئەركە و ەپێویستە بزانرێ لە شۆڕش و ڕاپەڕینى هەموو میللەتەكاندا كۆمەڵێ خۆبەخش هەڵكەتوو قاڵبوونى بیرى ئازادى و سەرفرازى و بەختەوەرى نەتەوەكانیان دەبنە داینەمۆى هزرو بیریان ، وە ئەوانە بە پێى
پێگەى سیاسى و تێگەیشتنە زانستیەكان و شارەزایى شۆڕشگێڕیان و ڕۆڵى هەڵگیرسانى ڕاپەڕین لە شۆڕشى پیرۆزى بەردەوامى نەتەوەكانیاندا وەك داهێنەرو بەجێهنەرى میكانیزمى سەركەوتنەكان لەگەڵ ڕاپەڕیوەكانى میللەتەكانیاندا دەبن و زۆر دوورن لە بێ ویژدانى و نەخوێندنەوەى ماندووبونى لەبەرچاوى تێكۆشەرەكانى ترو نیشتمان پەروەرەكان ، وە لەكاتى ڕووبەڕووبەنەوەدا خاڵە لاوازو بە هێزەكانى خۆیان و دوژمن دەزانن پێوەرى خۆى بۆ دادەنێن ، وە هەر ئەو خۆبەخشانە دەبنە خوڵقێنەرى دەسكەوتى مەزن بۆ گەلەكەیان لەبەرئەوەى دەرئەنجامە ڕاستیەكان وەك خۆی دەبینن و دەچەسپێنن.
دواى 7/3 /2014 تا ئێستا و لەسەرخۆ جگە لە تێكۆشەرە سەربڵندەكان لە ناوەوە و دەرەوەو نوسورو ڕوناكبیرو ئەو خەڵكە ڕێزدارە نیشتمان پەروەرانە كە هەریەكێكیان بە پێى تواناى خۆى هاندەرو هاوبەش و یارمەتیدرەى ڕاپەڕینى 7/3/ 991 بوون . ئەمانە پێیان وایە بۆ ئاشتبونەوەى خەڵك و دەسەڵات هەرچەند بەم شێوە ململانێى بێ ناوەرَۆك نەزانراوە لەئارادایە، وە بۆنەكولانەوەى برینە هەمیشە ئازار بەخشەكەى 964 كە ئەو كات لە نێوان دوو لایەندا بوو ئەوەتا ئێستا بوە بە سێ لایەن ، هەرچەند چەند ئەگەرێكى پێكەوەكاركردنى لاوازى حزبەكان رەچاودەكرێ، بەڵام كۆمەڵێ ئەگەرى كولانەوەى ئەو برینە كۆنە زیان بەخشە ناڕەوایەى 964 كە قەتماغەى بەستبوو بە بەرنامەى وورد كنە لەسەر هەڵكەندنى قەتماغەكەى دەكرێ و چاوەڕوانى شێوە كولانەوەیەكى بێ چارەسەرى لێ دەكرێت هەموو خێزان و تاكێك بگرێتەوە و قەیرانەكان و وا فراوان كات دەرئەنجامى زیانى گەورەى خاك و نەتەوەكەمانى بە دوادا بێت .
بۆیە بە نەكولانەوەى ئەو برینە بێ چارەسەرە لەمەودوا بە كردەوە نەك بە ووتە دەبێت یەكڕیزیەكى وەها دروست بێت لە لایەن دەسەڵات و ئەو خەڵكەى ئەم ڕاپەڕینە مەزنەى بەدەستهێنا بە شێوەیەك ڕێزیان لێ بگیرێت ببنە كەرەسەى چاكسازیەكى ڕەهاى واى دەزگا فەرمیەكان ، بۆ ئەوەى گەندەڵى لەناویاندا وا ڕیشەكێشبكرێت كەدواتر بە دامەزراوەیى كردنى سیستەمەكە زۆر ئاسان بێت . دواى ئەمە چەند ئەگەرێكى نەگونجانى حزبەكانیش پێشبینى دەكرێت..
وە بۆ زەمینە سازكرنى ئەو ئاشتبونەوە و چاكسازیە، پێویستە ئەم خاڵانەى خوارەوە كە دەكاتە پێویستیە ڕەواكانى یەك ماڵى و خیتابى سیاسی كە بەرهەمى ڕەنج و ڕاپەڕینى خەڵكە تۆراوەكەى كوردستانى خۆیانە دەستەبەربكرێت بە مەرجێك لە ژێر هیچ پاساوێكدا و ململانێى سیاسیدا هیچ هێزو لایەك بەیاسا مەجال نەدرێ ڕابگرن یا گرفتیان بۆ دروست بكەنو ئەمانەن :
1- داڕشتنى یاسایەك ڕێگا دراو بێت بەوەى بە بێ هیچ سانسۆرێك, دەبێت كۆبونەوكانى پەرلەمان كراوە بێت و هەموو ڕاو پیِشنیارێك وەكو خۆى وەرگیرێ و وەڵامى قانونى بداتەوە . لەگەڵ هاوبەشبونى تاكە بەئەزمونە قانونى و نیشتمان پەروەرە بزانە پسپۆڕو ئەكادیمیەكان و سیاسیەكان لە هەمواركردنى قانونە ناڕەواو نادروست و بەزۆر سەپاندنەكان و هەڵوەشانەوەى قانونە زیان بەخشەكان و نەگونجاوەكان و داڕشتنى قانونە نیشتمانیەكان لەگەڵ وە لەسەر بناغەى بەرژەوەندى بەرزو گەورەى میللەتەكەماندا گونجاوبێت .
2- تەرخانكردنى بودجەیەكى زۆر تەواو بۆ میدیاى ئازادو ئۆپۆزسیۆنى نەتەوەیى سەردەمیانە ى ڕاستەقینەى شەقامى میللەتەكەمان كە گوزارشت لە ڕاو بۆچونى هەموو جەماوەر بكات بە چاكەكان بڵێت چاك و بە پێى توانا بەردەوام بن و بە خراپەكان بڵێت خراپ و لە هەوڵى چاككردنى خراپەكاندا بێت بۆ ئەوەى باشترین ئارامى مسۆگەر بكات و ڕێنیشاندەرى گونجاوترین سیاسەتى سەردەمیانەى بە دەوڵەت بونى سەركەوتوانە بێت .
وە بۆ ئەو بوجە دەستەیەكى بێ لایەنى شایستە دروست بكرێت و دووربن لە هەموو دەستێوەردانێكى ئاشكراو شاراوەى هەموو لایەنێك و هیچ پاساوێك بۆ ڕاگرتن و دەست تێوەردانى ئەو بودجە لە لایەن هیچ دەسەڵاتێكى قانونى و سیاسیەوە نەبێت و دروست نەكرێت جگە لە خەڵكى كوردستان , وە بڕەكەى دەبێت دەیان قاتى بودجەى تەرخانكراو بۆ حیزبەكان بێت لەبەرئەوەى ئەو بودجە بەرهەمى ڕاپەڕینى لە 95% ى خەڵكى كوردستانە كە حیزبەكان بەشێكى ئەو خەڵكەن وە لەسەر دەسكەوتەكانى ئەو خەڵكە وەك خۆیان دەڵێن لە شكرێكى ڕاگەیاندنى زیاتر لە سیازدە هەزار مووچە خۆریان بۆ دامەزراندووە ، هەرچەند لە ناخدا زۆربەى ئەو لەشكرەش نەتەوەییانە بیر دەكەنەوە و دەیانەوێ كاربكەن بەڵام سەختى گوزەران و هەڕەشەى بڕینى نانیان ڕێگایان نادەن ڕاشكاوانە خاڵ بخەنە سەر پیتەكان . وە بۆ بڕینى بەهانەو سەلماندنى ئەوەى ئەو داهاتە بە ئەرك و ماندوبوونى پارتە سیاسیەكان دەستنەكەوتوە ڕێزداران بفەرموون ئەم ڕاستیە بزانن و ئەوەیە : -
دواى 10/3/991 لە دانیشتنى شەوێكى ماڵى ڕەحمەتى محمدى ئەوڕەحمان ئاغا لەگەڵ بەڕێزان نێچیر بارزانى و دەروێش عبدولڕەحمانى پارتى و عومەر فەتاح و مولازم عمرى حاجى عبدوڵاى یەكێتى ، یەكەم خاڵ داواى ئەوەم لێكردن با ئێستا بچینە سەر ئەزمەڕو سەیرى شارباژێڕو شارەزوورى باشورى كوردستان بكەین تا بزانین تروسكەى ڕوناكى لە گوندێكدا دەبینین وەیا ماوە ؟ وەڵامیان دامەوە تاكە گوندێك نەماوە كاول نەكرابێت .
وەپرسیم بەرهەمى شۆڕشەكانى هەموو میللەتان گەورەترین دەسكەت و كەمترین زیان بوو ، بەڵام بەهۆى ململانێى نا دروست و ناسیاسى ئێوەوە ...... هتد ئەوەتا گەورەترین زیان و هیچترین دەسكەوتتان بەدەستهێناوە چارەسەریان چى یە ؟ دڵنیابن وەڵامەكەى بێدەنگى بوو .
دواتر ووتم وا ئەو میللەتە تەواو زەرەرمەندە ڕاپەڕینتان ڕادەست دەكات ئایا ڕەوشى دارایتان چۆنەو بە چ میكانیزمێكى دارایى زانستیانە ئەم ڕەوشە دەبەن بەڕێوە ؟
لە وەڵامدا عمر فتاح و نێچیر بارزانى ووتیان وەك (م.س) هیچمان هەزار دینارمان نیە .
بە ووتەى سەركردایەتیەكانى خۆیان ژێرزەمینەكانیان فولن لە دۆلار و شتى تر ئایا خۆشیان دەتوانن بڵێن ماڵى ئەو میللەتە نیە ؟ بۆیە دەبێت مشت و مڕ لەسەر ئەو بودجە داواكراوە بۆ جەماوەر نەكرێ و جوان نیە و بە هەموو پێوەرێك دەبێت بودجەى میدیاى ئازاد و ئۆپۆسزیۆنى شەقام دەیان قاتى بودجەى حیزبەكان بێت .
3- وێڕاى ململانێ و خەستبونەوەى ڕاستیە شاراوەكان لە بەرنامەى 7/3/2014 ى knn دا بزوتنەوەى گۆڕان سەلماندیان 7/3/91 ڕاپەڕینى سلێمانى و هەموو جەماوەرى خەڵكى كوردستان بوو (ڕاستیش دەكاو چاكیان فەرموو)
دواى ئەو دانپیانانە مەزنە لە پاش (23) ساڵ فەرمانڕەوایى، خەڵكانى ژیرو ووشیارى زۆر چاوەڕوانیان دەكرد پارتەكانى دەسەڵات و پارتەكانى تریش لە پڕ ڕووداوێكى سەرنج ڕاكێشیان بدركانایەو ئەویش ئەوەیە ئاماژەیان بەوە بكردایە سەردەمى خۆڵ لە چاوكردن وفریودانى خەڵكى و شاردنەوەى ڕاستیەكان لە خەڵكى شكۆمەندى ڕاپەڕیوى (5و 7 / 3/991) دا بەسەرچوو وە پاش 23 ساڵ فەرمانڕەوایى حیزبى و باوەڕ نەبونى لە ناخەوە بە یەكترى لا دروست نابێ و ململانێى نانیشتمانیمان بۆ یەكتر بچوك كردن و سفر كردنەوە ڕاپۆرتەكەى پارساڵى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریكاو ..... هتد لێ دەرچوو بۆیە بەشانازیەوە پێشنیار دەكەین و دەڵێین ئێوەى خاوەن ڕاپەڕینى خۆرسك و شكۆمەندانە كە ئێمەش نەوەو پشكێكى ئێوەین و ئێوە بوین ولەگەڵتاندا دەبین ،
بۆ ئەوەى لە میدیاى ئازادا نەك لە ژوورە داخراوەكاندا قەیرانەكانى باشورى كوردستان و ئایندەو هەڵەى لەدەستدانى دەوڵەتى كوردى هەموو خەڵكى كوردستان بەجدى تاووتوێ بكەن لەسەر بكەن و بە ئەركى دەزانین حكومەتێكى بێ لایەنى تەكنۆكراتى نیشتمانى دروست بكەن بە بێ ئێمە ،بە هەماهەنگى لەگەڵ پەرلەماندا بۆ ئەم خولە پرۆژە یاساكانى حكومەتەكە تەتەڵەو گێژ بكەن كە ئارامیەكى دوور مەودا بۆ هەموو خەڵكى كوردستان دەستەبەربكاو لەو یاسانەى تێدابێت كە باوەڕ بە یەكبونمان لە ناخەوە شەتڵ بكا . ئەم حاڵە شیتەڵى دوورو درێژى متمانە بەخشى دەوێ ، بەڵام ئەگەر نیازەكە لەمەودوا دروستكردنى حكومەتى كوردایەتى بێت نەك حیزبایەتى ئەم كات و ساتە ئەمە دەخوازێ .
وەیان با ئەم حكومەتە كە دروستى دەكەن لانى كەم نیوەى لە خەڵكە تەكنوكراتە پیشەییە نیشتمان پەروەرەكان بێت بۆ ئەوەى لە پرۆژە یاساكان و كارەكانماندا هەماهەنگىو یەكتر قبوڵكردنى تەواو لە نێوانماندا بەكردار دروست بێت و بتوانرێ كۆتایى بەم بێ متمانەییە بە یەكترى بهێنرێت و یاساو دامەزراوەكان لەسەرئەو بنەمایانە دابڕێژرێت ومافى هەموو لاو و تاكێكى ئەم كوردستانە پارێزراو بێت .
بەقبوڵكردنى حاڵەتى یەكەم سەروەیەكى بێ وێنە دەبەخشى بە .....
بوِحاڵەتى دووەم ئەوە ئەركەو داواى سەربەرزیەو ئارامى یە بۆ قبولً كەرانى .
وە داواى لێبوردنیش بە كردەوە لەو هەڵە نادروستانەى كە دەرهەق بە خەڵكى راپەڕیو خەڵكى كوردستان كراوە سەربەرزى و شكۆنمەندى و گەورەیى بە هەموو ڕێزدارێك دەبەخشێ .
بۆ تێگەیشتنى تەواو لەم نامە مێژووییە بۆ پەرلەمانە بەڕێزەكەتان دەتان فەرموو بە كردەوە دەیسەلمێنین ئێمە نوێنەرى جەماوەرى ڕاستەقینەو خۆبەخت كەرانى دێرین و ئەونەوە تازە گەشە كردووەكانى ئێستاو ئایندەى میللەتەكەمانین كە ئەم دەستكەوتە مەزنەیان بەدەست هێناوەو ڕادەستى ئێمەیان كردوە ، بۆیە دەمانەوێ ئارشێفى پەرلەمانەكەمان ئاشنا بكەین بە هزرو بیرو ناوەڕۆكى بنەما سەرەكى یە تەواو دروستەكانى داڕشتنى یاساكانى وەرگیراو لە بنەما قانونیە تەواو دروستەكان و بیرورباوەرە رەسەنە پرشنگدارە نیشتمانەكانى هەڵێنجاوى مەبدەئە سیاسى و سەربازى داستانەكان و پەلامارەكان و ڕاپەڕینەكانى خۆبەخشكەرانى نەتەوەكەمان .
وە گوێ بیستى سەرجەم ڕاو بۆچون و حیكمەتە پیرۆزەكانیان ببین تا لەسەرخۆو بەزۆرى جەوهەرەكانیان بكەینە بەردى بناغەى داڕشتنى یاسا نیشتمانیەكان بە شێوەیەك گوزارشت لە پێویستیە ڕەواكانى قۆناغ بە قۆناغى پێشكەوتن و بەووردى یەك ڕیزى گەل و خیتابى سیاسى سەردەمیانەى چین و توێژەكان بكات ، نەك تۆرانى بەردەوامى خەڵكى بەئەمەكى كوردستان بە ئێستاشەوە ...... هتد
بۆیە پێویستە دەرس و حیكمەت و شارەزایى تەواو وەرگرین لە داڕێژەر و جێبەجێكارو ئەوانەى خۆیان و نەوەكانیان و خەڵكى ترى ووشیارو وابەستەى ڕوناكبیرى نیشتمان پەروەرى هاوبەش و شارەزاى داستانەكانى سەركەوتنى میللەتەكەمانن بۆ نمونە:-
1- داستانى چیاى هەندرێن كە بەیانى ئازارى 970 ى تیا بەدەست هات و دانى تیادانرا بە هەموو مافە كانى نەتەوەكەمان بۆ ئەو سەردەمە .
2- داستانى قەیوان ماوەتى هەشتاكان كەبەرپەچدانەوەیەكى درێژخایەنى تەواو لە سوپاى داگیركەر كرا .
3- لە هەموویان سەخت ترو گرنكتر دوا پەلامارى بەرزترین لوتكەى چیاى سەرتیز بوو لەمانگى 12/1974 دا.
بەڕێزان با كورتە نامەیەكى ئەو دوا پەلامارە مێژووییە هەرگیز چاوەڕوان نەكراوە لەلایەن بەعسى داگیركەرەوە بزانرێ چۆن بووە و چ دەرئەنجامێكى بەو بەعسە ڕەگەز پەرستەكان گەیاند وە چۆن كەوتنە مەزبەلەى هەتا هەتایى مێژووە وە كێبوون ئەو دوا پەلامارە نەزانراوەى كە بەشێكى دێتە بەر دیدەى ئێوەى ڕێزدارو ڕووناكبیران و بزانەكان و خاوەن ویژدانەكانى نەتەوەكەمان !وە لە كۆتایى دا دەبینین ڕاستیە مێژووەیەكان چۆن یەك ئاواتى دێرینى داڕێژراوى دان بەخۆدا گرتن و بەرخودان و كۆڵنەدانى نەوەى بەئەمەكى نەتەوەكەمان لە دوو مێژووى جیاوازى دەیان ساڵەى یەك مەبەستى پیرۆزى نەتەوەیى ئاوێتەى یەكتر كردوو گەورەترین سەركەوتنى نموونەیى بێوێنەى بەدوادا هات كە لە 7/3/91 دا دەكاتە لە گۆڕنانى ستراتیژى هەرەگەورەى بەعس لە شەقامى سالمدا.
بفەرموون :- زۆر بە كورتى دواى ئەوەى ئەو بەعسە دڕندە لە پلانى دابەشكردنى باشورى كوردستان بۆ زۆنى بادینان و سۆرانى سەرنەكەوت و نەگەیشتە حاجى ئۆمەران تا لەویەوە پلانە شۆفێنیستە ڕەگەز پەرستە داڕێژراوەكەیان بۆ ڕیشە كێش كردنى گەلى كورد بەئەنجام بگەیەنن ، بەو سوپا زەبەلاحەوە لە ستراتیژترین خاڵدا چەقى كە دەیكردە بەرزترین لوتكەى چیاى سەرتیزى بەردەم بەرزترین لوتكەى چیاى سەرى حەسەن بەگ وەدەڕوانێ بەسەر گەروى عمرئاغاو چیاى زۆزگ بەرەو حەوزى ڕەواندوز .
دواى مشت و مڕو لێكۆڵینەوەو بەربەرەكانێى زۆر بڕیارماندا لە مانگى 12/1974 دا ئەو لوتكە بەرزەى چیاى سەرتیز لە دوژمن بسەنینەوە ...... بۆ !
ڕێزداران یەكێك لەگرفتە ناخۆشەكانى چەند بەرپرسێكى پێشمەرگە ئەوەبوو هەندێكمان لە لقە پێشمەرگایەتیەكانماندا بەزۆرى دوو برامان لەگەڵدابوو سەرپەل و یاریدەدەرەكانیانمان ئاگادار كردبوو كاتى بەرەنگاربونەوەى دوژمن و بۆ پەلامارەكان نابێت لە یەكێكیان زیاتر هاوبەشى بكات ئەگەر دوو برابن یەكێكیان شەهید بێت ئەویى تریش بۆ تۆڵەسەندنەوە خۆى بەكوشت دەدات،
زۆرزۆر دڵنیابن لەو دوو برا پێشمەرگانەى پەلامارى مانگى 12 ى 1974 مێژوو شاهیدە لە راپەرینى 7ى 3 ى 91 دا كردنى بە سێ براو برازاش ناسیاوى ئەندامى سەركردایەتى حزبەكانى دەسەڵاتیشن. وەتەنها یەكێكیان یارمەتیەكى بچوكى بۆ تەرخانكراوە تا ئێستا دەنگیان لێ وە نەهاتووە.
وەپێتان دەڵێین لەوپێشمەرگانەى تێدابوو لەگەرمەى پەلامارەكەى سەرتیزدا باوەشى كردبوو بەقاچى بەرپرسێكدا تا ئەو بۆ میللەتەكە بمێنێ و ئەمان بكوژرێ بۆ ئەمەش شێوە موو چەیەكى بۆ دابین كراوە شایستەى ئەوەیە لە هەموو بۆ نەیەكدا باس بكرێت..!!!؟
1- چاك بزانن پێش دوا پەلاماردانى سەرتیز بەچەند خولەكێك دوا ڕستەكانى ووتەكانم بۆ پێشمەرگەكانى هێزى خەبات و زمناكۆ هەرچەند هەردووكیان لە بنەڕەتدا ئەو هێزى خەباتە نەتەوەییە بوون ، كەئەو بەعسە درندە بەدرێژایى شۆڕشى ئەیلول وەك گەورەترین دوژمنى خۆى پەلامارى ئەداو دژایەتى ئەكرد پێم ووتن ئایندەو كەرامەتى كورد دەكاتە گرتنى ئەم لوتكە بەرزەى چیاى سەرتیز وە ئەو پاكتاو كردنە سەربازیە هەموو ڕەوشە سیاسیەكە ئەگۆڕێ و بەرەو سەربەخۆ بون دەڕۆین وە بەنەگرتنى ئەم لوتكە چیایەى سەرتیزە كورد دەكەوێتە ناو (كەشتیەكەى حەزرەتى نوحەوە) ئەم ڕاستیە ڕاڤەى زۆرى دەوێ وە بەڵگەكانیش لە بەردەستدایە...
2- بەو پێشمەرگانەى بەشدارى ئەو پەلامارەمان ووت هەموو شەهید دەبن كەس ناگەڕێتەوە كێ ناتواتێ یا تەندروستى ناتەوە با لەدواوە بێت دڵنیا بن یەك پێشمەرگە نەگەڕایەوە . وە هەموویان یەكى لە 360 فیشەك تا 480 فیشەك لە پێنج قومبەلەى ڕومانە تا 15 ڕوومانەو لە دوو گوللە ئاربیجى تا 6 گووللە ئاربیجیان هەڵگرتبوو .چونكە پەلامارى كوردستان یان نەمان بوو؟!!
بۆ زانین هەموو هێرشێك یا پەلامارێكى سەربازى لە 10 خوولەك بۆ نیو كاژێر زیاتر ناخایەنێت ..... بە چاكى دەزانین لە یەزدانى مەزن و خۆیان و ئەوانەى ماون و ڕێزداران ڕەحمەتى سامى شەنگالى و مولازم یونس ڕۆژبەیانى و عبدڵا ئاغاى فەرماندەى هێزى باڵەكى ئەو كاتە بپرسن ، ئەو پەلامارە زیاتر لە چوار كاژێرى خایەند سەرجەم ئەو هەموو چەكەو تۆپخانە قورسەكانو ئاگرو بۆمباكانى ووڵاتانى دۆستى بەعسى بە قومبەلەى فسفۆڕەوە لە بلۆكى ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواوە جگە لە قومبەلەى ئەتۆم درابوو بە بەعسى عێراقى و لە حەوزى ڕەواندوزدا بوون ، بەشێوەیەك ئاگرو قومبەلەى ئە و هەموو چەكەیان دەباراند بەسەرماندا ئەو كێوە فیلانە دەلەرینەوە ، دڵنیابن ئەو قیامەتەى قورئانى پیرۆز باسى دەكات بەشێكى ئەو سێ چوار كاژێرە بوو .
ڕێزداران :- ئێمە دانرابوین تەنها بۆ دەستگیركردنى هێزەكانى بەعس دواى هەڵكەندنیان بەڵام لەخولەكى یەكەمەوە بوین بە هێزى پەلامارو دواتر دەستگیركردنى هێزەشكاوەكەى عێراق ئەمە شەرح و تێگەیشتنى چاكى دەوێت ....هتد
لەگەڵ دەستپێكردنى پەلامارەكەو بەگەرمى ووتنى سروودى نەتەوەیى و ئاینى و پەلامارەكە پاش ئاگر بارانێكى قورس گەیشتینە هەڵكەندنى هێزە زەبەلاح و بەتواناكەى بەعس لەو بەرزاییەى لوتكەى سەرتیزەداو بەرەو پێشگرى و دەسگیركردنى هێزەكەى دووژمن دەچوین ........لامان كردەوە بەشێك لەدواوە بوو..............!!!!!بۆمێژوو ر ِەنگە لەكاتى دیالۆگ دا ئاماژە بەو خاڵە دەكەین ئەگەر ئەمە پەرلەمانى خەڵكى كوردستان بێت .....؟!!تاخەڵكێكى زۆر پەند وەرگرێ .
ڕێزداران :
چاك بزانن لەشەڕى چاڵدێرانى 1514 وە تائێستا هەرگیز پەلامارى واى سوپاى داگیر كەر نەدراوە و (یەك لەسەردەى)ئاگرى تەنورەكانى دوژمن بەوخەستیە هەرگیزاو هەرگیز بەسەر پێشمەرگەدا نەڕێژراوە , نەبووەو وە نەبیبستراوە, بەزانست و ئەزموونى كۆمەڵێ لەهەڵۆكانى ئەوكاتەى شۆڕش، لەكۆتایدا زیاتر لە پەنجا خولەك شەڕە ڕومانە بوو لەنێوان ئێمەو سوپاى ئێراقدا، تیاماندا بوو پەنجا تا شەست ساروخى ئاربیجى RBG تەقاندووە و تیاماندا بوە چل تا پەنجا ڕومانەى هەڵداوە ، زۆر پێویستە هەموومان بزانین چەند هۆكارێك بووە هۆى ئەوەى ئەو سەركەوتنە مەزنە بەئەنجام نەگات كوشندەترینیان . هۆكارى مانەوەى ڕەگى بێمتمانەیى شاراوەى مەلاى و جەلالى بوو ئەوەتا تائێستاش بێ چارەسەرە ......بۆ ؟ وە تاكەى ؟ دڵنیا بن لەسەدا ملیۆن ئەو حاڵە نەبوایە ئەو سەركەوتنە سەربازییەى سەر تیز هەموو ڕەوشە سیاسیەكەى ئەو كاتەى دەگۆڕى و بەرەو سەربەخۆیى دەڕۆیشتین و دەیان ساڵ پێش ئێستا دەوڵەتى سەركەوتوو بوین . لەكاتى دیالۆگ و پەیوەندیدا ئەگەر بە پێویستتان زانى ئەو هۆكارە نادروستە چارەسەرى مەبدەئىو قانونى وەك خۆى ڕاڤە دەكەین لەسەر بنەماى تێگەیشتنى تەواوى خەڵكى كوردستان لە بەرخودان و راستیە مێژوویەكان وەكو خۆیى و چۆنیەتى كەڵك وەرگرتن لە دەرەنجامەكان و بەیاساكردنیان دەكەین . ئەگەر ئارشیفەكانى هێزى خەباتى ئەو كاتە ئارشیفى حیزبێكى تر بوایە كە بەعس بە بەتواناترین دوژمنى خۆى ئەزانى ، وەك بەشێك لە تێكۆشان و مافە نەتەوەیەكەمان ئەو حیزبە دەزگاى پەروەردەى میللەتەكەمانى پێ ئاشنا بكردایە بە دڵنیایى 90% كورد لەگەڵ ئەو حیزبەدا كوردایەتى ئەكرد ،نەك حزبایەتى چونكە توێژینەوە و لێكۆڵینەوەى هزرو بیرى نەتەوەیى ئەو كاتەى هێزى خەبات بەرەنگاربونەوەو بەرەبەرەكانى و پەلامارە پێویستیەكانى دوژمنى داگیركەرو پلانە ووردەكانى بەرپرسەكانى لەسەروى ئەقڵى شارەزا سەبازیە ئێراقیەكان و سۆڤێتى و بیانیەكانى ترەوە ئەبوو لەگەڵ تێكدانى پلانە سیاسیەكانى (قیادەى قوترى بەعس) سەركردایەتى هەرێمى ئێراقیانەوە بوو پوچەڵیشى كردەوە ، لەوانە بیسترا لە كاتى ئەو هێرشە گەورە بۆ سەر سوپاكەیان لەسەرتیزدا دواتر بیستمان لەخەڵكى بەئاگاى دەوڵەتێكى تر جگە لە ئەحمەد حەسەن بەكرو ێەدام حسین هەموو سەركردایەتى (قیادە قوتریان) سەركردایەتى هەرێمیان داخڵى ژوورى ئۆپەراسیۆنەكان بوبون و بینیان بە چ شێوەیەك پلانە ڕەگەزپەرستانەكانى بەعس چۆن تێك دەدرێت لەلایەن هێزى خەبات و پێشمەرگەى كوردستانەوە بۆ دان نەنان بەمافى ڕەواى گەلى كورد داخڵى ڕێكەوتنە سیاسیە ناپاكیە نێودەوڵەتیەكان بوون و دەرئەنجام زبڵخانەى مێژوو پەپەناگەى هەتا هەتاییان دەرچوو .
ئەم بابەتە سیاسى و هەڵوێستەسەربازى و نەتەوەیەكانى هێزى خەبات پەیمانگایەكى دەوێ .
زۆربەى ئاگادابووانى ئەم بابەتە داوا دەكەن بۆ ئەوەى ئێوە بەكردار بیسەلمێنن نوێنەرى ڕاستەقینەى میللەتن و ئەو داستانانە بەچاوى خۆتان شەرحەكەى لە جێگاى خۆیدا ببینن و ببیستن بفەرموون هەمووتان لە خزمەتتاندا دەبین بە كۆپتەرەكانى پۆلیس لەگەڵ هەموو میدیاكانى خۆمان و نێودەوڵەتیەكاندا لەسەر لوتكەى سەرتیز دادەبەزین شەرحى دروستى ئەو دوا پەلامارو داستانە مێژووییە بەشێوەیەك دەكەین بۆئێوەو و بۆ بیانیەكان ئەو قەناعەتە سیاسیە گەورەیان لا دروست بێت دەیان جار لە بۆنەو هۆڵ و كەناڵەكاندا گفتوگۆى لەسەر بكرێ كە بیسەلمێنن ئەم نەتەوە چۆك بۆ هیچ ڕەگەز پەرست و داگیركەرێك دانادات ، هەرچەند شۆڕشێكى نەتەوەییمان بۆ ماوەیكى كورت سستكرا بەڵام كۆتاییەكەى سەربازە وونبوەكانى كوردی بەردەوام كولنەدر داگیركەرە فاشستەكەیان بەگەورەترین دۆزەخ سپارد .
دواتر لەگەڵ بەئاگابوونى ویژدان دۆستەكان لە داستانەكانى هەندرێن و سەرتیز و قەیوان ماوەت ئاوێتەى بنەما مێژوویى و مەبدەئە قانونیەكانى ڕزگاربوونى میللەتەكەمان و دروست بوونى هێزە نیشتیمانیەكان بكەن . ئەو كات دەبینرێ خەڵكى كوردستان وەك پەرلەمانى ڕاكردووى بەدواى هەموو پیرۆزیەكى گەلەكەماندا دەتان ناسن .
ڕێزداران پاش 23 ساڵ تێپەڕین بەسەر ڕاپەڕینە جەماوەریەكەى بەهارى 991 ى خەڵكى كوردستان بە شێوەیەكى گشتى و دواى تۆرانى تەواوى جەماوەر لە دەسەڵات و ململانێى لایەنە سیاسیەكان و لەپڕلە بەرنامەى 7/3/2014 ى كەناڵى ئاسمانى KNN دا لەگەڵ پێنج كەسایەتى بزوتنەى گۆڕان كە ئەم ڕێزدارانە بوون :
1- مامۆستا جەمال حاجى محمد
2- ئازاد دەرەمیانى
3- خالید ڕەزا
4- شنۆ عوسمان
5- عبدوڵا ى مەلا نورى
سەلماندیان ڕاپەڕینى 7/3/991 ڕاپەڕینى جەماوەر بوو ووتیان 8/3/991 كە لە گۆیژە هاتینە خوارەوە هەموو شار پاك كرابۆوە لە هێزەكانى بەعس تەنها ئەمنە سوورەكە مابو لەسەر شەستیەكە بەشێوەیەك خەڵكى پێشوازییان لێ كردین نەمانزانى چۆن سوپاسیان بكەین .بە كورتى ئەم ڕوونكردنەوە بۆ زانینە، ساڵانى پێشتر لە میدیاكاندا وەكو خۆى بە ڕونى ئاماژەمان بەوە كردوە ئەم سەركەوتنەو سەروەریەكە بەزۆرى دیارى جەماوەرى ڕاپەڕیوەبۆ هەموو خەڵكى كوردستان وەبە زانینى من لەگەڵ خەڵكە بوێرو بەتواناكەى هێزە سیاسیەكان و تاكە نەتەوەییە سەردەمیەكاندا ئەو دیاریە مەزنە بەدەست هات .
ئەو ڕێزدارانە سەلماندیان و ووتیان 7/3/991 گەیشتینە گوندى نۆدێ ئاگادارى سلێمانیمان كرد دەست بەكاربن و لە شەوى 7/3 دا گەیشتینە سەر چیاى گۆیژەو بەیانى 8/3 كە هاتینە خوارەوە تەنها ئەمنە سوورەكە مابوو .
بە دەست خۆشى و زەردەخەنەوە وەكو خۆى دیالۆگێكى كورت دەگێڕمەوە لەگەڵ مامۆستا جەمال حاجى محمد:- وەك مافى ڕەواى هەموو تێكۆشەرێك پەیوەندى لەگەڵ لایەنەكان ئاساییەو پێویستە دەستمان كەوێت بەهۆى بێتەلەوەو لەو كاتەدا وە كۆمەڵێ لە ناسرارەكانى پارتى هاتن لەوانە ڕەحمەتى مولازم سیروانى نەوڕۆڵى ، مامۆستا جەمال عمر مڵۆزم , حەمەتاڵى خاڵە على چوارتایى ,ئەوڕەحمان سەنگاوى خێزانەكەى بە برینى فیشەكەووە بەجێ هێڵابوو كاك مەهدى ناوێك ، شێخ على قەرەداغى ووتى خۆم بدەم بە كوشت و سەیارەكەم بە سوتان بدەم ... خەڵكانی تر و هتد و بۆ ڕاگرتنى حاڵەكە داوام لێَ كردن بە پەلە ئەو برادەرانەى یەكێتى كەبێتەلیان لایەو كاردەكات بۆم بدۆزنەوە لە قوتابخانەى ئاوات لاى مزگەتى على كەمال بەڕێز مامۆستا جەمالى حاجى محمدمان دۆزیەوە پێم ووت زەحمەت نەبێ كاتەكە وا دەخوازێ هەموو هەماهەنگى یەكتر بكەین ، ئەگەر پەیوەندى بێتەلى سەرى سەعاتتان هەیە بابزانین برادەرانى پارتى لە كوێن تا هاوبەشیمان بكەن .
لە وەڵامدا ووتى ئێمە وەك یەكێتى بەم كارە هەستاوین و پارتى سێ ڕۆژى تر دەگەنە ئێرە بەڵام (لە 7/3/ 2014 دا ووتى خەڵكى سلێمانى لە /7/3/91 دا ڕاپەڕینیان كرد بوو هەربژى كاك جەمال ئێمەش هەموو ساڵانى پێشتر هەروامان ووتوە، وەوتى لە 8/3/91 دا كە هاتینە شەستیەكە تەنها ئەمنە سوورەكە مابوو)
ئاگادارم كرد بەڕێزم دڵنیابە ئەم ڕاپەڕینە ڕاپەڕینى هەموو جەماوەرە وە لە سەدا پێنجى ڕاپەڕینى هەموو حزبەكانە ، دیاربوو هەندێك پێداگر بوو لەسەر ڕاى خۆى دووبارە پێم ووت خۆمانە و خۆتانە كوردستانى كاول كرد ، كوردبوون و كوردایەتى پێكەوە ژیان ئەخوڵقێنێ ، بە نەرمى سوور بوو لەسەر ڕاى خۆى ، خۆشبەختانە فیشەكێكى سەر دۆشكەكەى سەر شوعبەى حوگین كە ئێستا مەڵبەندى یەكێتى یە لەبەر پشتوێنەكەمدا بوو ووتم فەرموو ئەوە فیشەكى ئەو دۆشكەو پێشت دەڵێم چەند فیشەك لە زنجیرەكەیدا مابوو ، وەڵامى دامەوە ووتى ئەوە بەڵگە نى یە ڕاستى كرد ، بەپەلە پشتى سوپەرەكەم هەڵدایەوە پڕبوو لە سجیلاتى ڕێكخستنى شوعبەى ئەنفال و پرسیم جەنابت چیت لایە ؟
زۆرزۆر مات بوو؟؟ ، بەشى دواوەى شۆفێرەكەش كۆمەڵێ دۆسێى شوعبەى ڕێكختنى حگینى تیا بوو كە بینینى دواتر ووتى ناوى جەنابت ؟ ووتم ڕەسوڵ ووتى باوكت ؟ ووتم شاسوار ، پاشان بە زەردە خەنەیەكەوە ووتم بەڕێزم هەڵەیان تێگەیاندى با هەموو لە خزمەتى ئەم خەڵكە ستەمدیدەدا بین و خواحافیز هەر دواى ئەو خێرا پێشمەرگەكانى پارتیمان دۆزیەوە .
بەڵام لە 7/3/2014 دا ئەم كاك جەمالە ووتى ڕاپەڕینى 7/3/91 ڕاپەڕینى خەڵكى سلێمانى و كوردستان بوو منیش دەڵێم هەربژى كاك جەمال لە قوتابخانەى ئاوات بەجەنابتم وتوو و هەموو ساڵانى ڕابردویش و جارو بار لە میدیاكاندا وەك كاك جەمال ووتومە 7/3/91 ڕاپەڕینى خەڵكى سلێمانى وكوردستان بوو وەلوتى بەعسى تیا شكا بە داواى لێبوردنەوە ڕەنگە ئەو ساڵانەى پێشوو كاك جەمال لە بیرى چوبێ بڵێ 7/3/91 ڕاپەڕینى خەڵكەخاوەن تواناو بە بوێرەكانى حیزبەكانیشەوە بوو!!.
ئەم جارەش چاكتان فەرموو هەربژین با بەكەمى چەند ڕاستیەكى تریش ڕوون بكەینەوە لە كۆتایى شەوى 7/3/2014 دا ئەو خاتونە بەڕێزە پەیوەندیەكەى نەدامێ تا منیش ووتەكانى ئێوەى بەڕێزم گوڵاو ڕێژ بكردایە بۆ میللەتەكەمان ووتى ڕاستەخۆ نیەو لە شاشەكەدا ڕاستەخۆ نوسرابوو لە دووبارە بونەوەى بەیانیدا ڕاستەوخۆكە كوژابۆوە و بەهەرحاڵ دەم خۆشى و دەست خۆشى لە هەمووتان و ئەو خاتونە بەڕێزانەش دەكەم چونكە مافێكى ڕەواى خەڵكى كوردستانتان سەلماند خۆزگە لە 992 یا993 دا ئەم ڕاستیە بوترایە تا زووتر دەوڵەتى یەك ڕیزى خەڵكى كوردستانمان دروست بكردایە . لەگەڵ داواى لێبوردنێكى زۆر چونكە ویستم وەكو خۆى بە كورتى 7/3 و 8/3/91 بگێرَمەوەو كەمێك زەردە وسمەو ڕوخۆشى تێدابێت .
وە داوایەكم هەیە بۆ بەڕێزان ڕیكخەرو هەموو جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پێشخوانێكى ئێوارەیەك لە لاى براى بچوكى هەموو ڕێزدارێك لە هۆڵێك یا یەكێك لە باخەكانى نان خواردن لەگەڵ كەسانى ترى ڕێزدارى هەرلایەك بۆ گفتوگۆیەكى ڕوخۆشانەى دڵخۆشكەرى پێكەنیناوى دڵسۆزانە بۆ زیاتر سەلماندن و گەڕانەوەى بەرهەمى بەرخودانى خەڵكى كوردستانى شكۆدار بۆ خۆیان و وەڵامى پرسیارى بینەرانى كەناڵەكانیش بدەینەوە با ئەو گرد بونەوەش دەرگایەكى كراوەى ئاشت كردنەوەى خەڵكى خاوەن هەڵوێیست بێت وەخەڵكانێكى زۆر پێیان وایە بەرپرسى یەكەمى هەموو پارتەكان و كەسانى قاڵبووى رەوشى نەتەوەكەمان ئەگەر ئامادەى ئەم دانیشتنە برایەتیەببن یان فریانەكەون پێشنیارى ئەوەدەكەن ئامادەى كۆبونەوەیەكى پەرلەمانبن لەگەڵ خەڵكانى پێویستى تر بۆ تەتەڵەو گێژكردنى تەواوى چۆنیەتى ئاشتكردنەوەى دەسەڵات و خەڵك لە سەربنەماى پیاچونەوەى ئاشكراى تەواو بەهەموو هۆكارو كردارە ناقانونى و نانیشتیمانى و ناسیاسیەكانداو چۆن ئیرادەى میللەت بگێرنەوە ژێردەستى پسپۆرەكانى میللەتەكەمان لەگەڵ رەسمى پەیوەندیە فەرمیەكانمان لەگەڵ ولاتانى دراوسێ و دەوڵەتانى تریش لەلایەن نوێنەرى هەموو خەڵكەكەمانەوە و پەرلەمان و حكومەتەوە و بەلاوەنانى پەیوەندیە نهێنیە حزبیەكانى دوور لە ستراتیژەبەرزەكانى وڵاتەكەمان لەگەڵ ڕێزى بێسنورمان... و هەربژین.
م. ئەحمەد ئەربەتى
9/6/2014