ڕفاندن ,كوشتن ,تیرۆر بۆچى ...؟؟!!
Saturday, 26/09/2009, 12:00
لە وڵاتێكدا كە زۆر ترین پروپاگەندەى بوونى ئاسایش و ئەمنێتى هاوڵاتیان و ڕۆشنبیران و رۆژنامەنووسان و كە سایەتى یە سیاسى و ئایینى و جۆراو جۆرەكان دەكرێت لەلایەن سەرجەم حیزب و ڕێكخراوە سیاسى و ئایینى و رۆشنبیرى ,...هیتد یەكانى هەوادارانى دەسەڵات , پاش چەندین ساڵ لە فەرمانڕەوایەتى كردن بەبێ ئەوەى دان بە كەمتەرخەمى یەكانیان دابنێن و ڕۆژانە لە دیدارە ڕۆژنامەوانى و ڕاگەیاندنەكاندا چەند بارە باس لە پاراستنى
سەروەت و سامانى خەڵكى وەڵاتەكەیان دەكەن,باس لە گەشەى دیموكراسى و ئازادى و پاراستنى مافە كانى مرۆڤ دەكەن, بەلام لە هەمان وڵات و
شار و شارۆچكەى كە بەرپرسانى وڵات دەژین ڕۆژانە هەواڵى جۆراو جۆرى دڵتە زێنى وەكو بەردەوام بوونى تەقینەوەكان لە ناو جەرگەى شاردا
زیاد بوونى ژمارەى قوربنى یەكان و كەم ئەندامەكان, كە ڕۆژنى پێشتر مەمرەو مەژى لە كوچەو كۆڵان و بازاڕە كان سەر گەرمى كارى
ڕۆژانەى خۆیان دەبوون بۆ ئەوەى سەر بەرزانە خۆیان و خێزانیان ژیان بگوزەرێنن, بەڵام بە هۆى نە پاراستنى ئەمنێت و ئاسایشى وڵات ئەمان
چوونە ریزى شەهیدان و قوربانى یەكان و كەم ئەندامان .نە بوونى چارەسەرى دروست و ئینسانى بۆ ئەم كێشانە و كێشەكانى تر دەبێتە
هۆكارى خوڵقاندنى ژینگەیەكى لە بارى كۆمەڵگا بۆ زۆر باندنى مافیا و لۆمپۆلیزم و چەقوكێش و دژە بە شەرى جۆراو جۆر كە نامۆن
بە ئاكار و ڕەوشتى زۆرینەى تاكى هاوڵاتى سەردەم و قۆناغى ئەمڕۆى مۆدێرنە و سیكۆلار.زۆر جار لە گەڵ دەركەوتنى زۆرێك لە ڕووداوى
كۆمەڵگا,مرۆڤەكان بە هۆى شازى ڕووداوەكە توشى سەر سوڕمان دەبن و پێى ڕادەچڵەكێن ,دەیان پرسیار بۆ هەر مرۆڤێك دروست دەبێت
,بە دواى واڵامەكاندا وێڵ دەبێ,ئەگەرچى بەشێكى زۆر لە پرسیارەكان چۆن مرۆڤەكان بۆ خۆیانى ساز دەكەن ئەو هاش وڵامەكە لەلاى
خۆیانە,تەنها هەنگاوى بە دواداچوونى كردارى دەوێ.ڕفاندن لە وڵاتێكدا كە لە ڕووى پێگەى كۆمەڵایەتى یەوە ئاوێتە كرابێت بە
فەرهەنگى پێشكەوتووى ئینسانى و جۆش درابێ بە فەلسەفەى مرۆڤ دۆستى تێكەڵكێش بێ بە چەسپاندنى یاساكانى مەدەنى و دیموكراسى
تەواوى تاكەكانى كۆمەڵگا ڕادەچڵەكێنێت,هەرگیزاو هەرگیز بێ دەنگى هەڵنابژێرن ,بەڵكو بە تێ كۆشانى بەردەوام و هەنگاوى
جۆراو جۆرى فشار پاشكشەى واقیعى بە و ڕەوتە دژە بەشەرى یە دەكەن كە دەیەوێت جوڵەیەك نیشانى كۆمەڵگا بدات.عیراق و كوردستان
بە درێژایى زیاتر لە سەد ساڵى ڕابردوو,لە گەڵ بەرێكردنى هەر قۆناعێك لە قۆناغەكانى مێژوودا لە كاتى ململانێكاندا زۆرترین قوربانى
دراوە لە پێناوى ئاڵو گۆڕى تازە تر و باشتر كە میكانیزمى كارابێت بۆ چارە سەرى كێشەكانى خەڵكى عیراق و كوردستان.بەلام بە هۆى
نە خوێندنەوەى واقیعى كومەڵگاى عیراق و كوردستان,نەك كێشەكان چارەسەر كراون بەڵكو زۆر جار زیاتر ئاڵۆز كراون.ئەمەش لە بەر
ئەوەى كومەڵگاى عیراق و كوردستان لە ڕووى جەوهەرێوە دوور خراوەتەوە لە ڕەوتى گەشەى پڕینسیپەكانى دەسەڵاتێكى دیموكراسى و
قبوڵ كردنى ئازادى و بەها جوانى یەكانى سیكۆلاریزم كە بە شێوازێكى زانستى و پەروەردەیى ئەم فكر و بۆ چوونە ئینسان دۆستانە
شۆڕ بكرێنەوە بۆ پێگەى كۆمەڵایەتى و كەلتوورى و فەرهەنگى هاوڵاتیان.بە پێچەوانەى ئەمەوە زیاتر كارى لە سەر كرا بەرە و
كۆمەڵگایەكى داخراو و قبوڵنە كردنى جیاوازى یەكان .ئەمە واى كردووە بە شێك لە مرۆڤەكانى ئەم كۆمەڵگایە,ناوەڕۆكى
فەر هەنگى و كەلتوورى و بنەما ئاكارى و ئەخلاقى یەكانى ڕۆژانەى خۆیان لە سەر هەمان ستائیلى كۆن و كلاسیكى دەمەزەند بكەنەوە,
بە ئاراستەیەكدا خۆى نیشانى كۆمەڵگا بداتەوە كە جگە لە ترسان لە بەها جوانەكانى ئازادى و كرانەوەى كۆمەڵگا بەرەو ئایندەى
دەسەڵاتێكى سیكۆلار و دیموكراسى هیچى تر لە هەناوى مرۆڤەكانى دا هەڵنەگرێت,بۆ ڕاماڵینى ئەم ترسەش هەنگاوەكانى لە چمانەوەى
بەردەوام دابن بەرامبەر هەر ڕەوتێكى كۆنە خواز و دژە ئینسانى كە لە كۆمەڵگادا سەر هەڵدەدات. لە عیراقدا جگە لە هەڵگرتنى
ماهییەتى كۆنەپەرستانە و گۆشە گیر بوون لە چوارچێوەى ئایدیا و فكرى چەق بەستوو لە گەڵ ترسان لە ئازادى ڕادەربڕین هیچى ترى
هەڵنەگرتووە,ئەگەرچى لە شێوازدا زۆر جار ئەم دەسەڵاتە لە نمائیشى جیاواز خۆى نیشان دەدات,تەنانەت گەلێك جار ئەگەر زۆر وورد
نەبین لە ئاكار ناسى و كردەوە ناسى تووشى شۆك دەبین,چونكە ئەوەندە بە شان و باڵى مرۆڤ پەروەرى و ئازادى و دیموكراسى دا
هەڵدەدەن,چ لە عیراق و چ لە كوردستاندا بە هەمان بالۆرە بانگەشە دەكرێت بۆ بوونى ئازادى و مافى مرۆڤ,لە مەیدانى واقیحیشدا كە
سەیرى كۆمەڵگا دەكەین پێچەوانەكەى ڕاستى نیشان دەدات.چونكە لە هەمان وڵاتدا مرۆڤانێك دەژین كە بە ژمارە زۆر زیاترن لەوانەى
كە خۆش خەیاڵن بە ئایندەى ئەم جۆرە دەسەڵاتانە,كە لە بەتبەختى و نەبوونى و ئاوارەیى و هەژاریى و بێ خانەولانەیى دا دەژین, مرۆڤانێك
لە ژێر پەرچەمى یاسا و حكومەتى ئەم وڵاتەدا دەژین هەر وەك سەردەمى كۆیلایەتى كڕین و فرۆشتنیان پێ دەكرێت بە شێوازى جۆراو جۆر,
ئەم كڕین و فرۆشتنە یان ناچار بە فرۆشتنى ئەندامانى جەستەیە وەكو گورچیلە و ئەندامەكانى ترى لەش,یاخود ناچار بە لەش فرۆشى و
بازرگانى سیكسى دەكرێن,لە هەندێ شوێن لەلایەن بەرپرسانەوە پشتیوانى لەو باند و كەسانە دەكرێن كە سەرگەرمى ئەو كارانەن.
بەڵكو لە هەندێ شوێن كڕیارى تایبەتن.ئەمە شتێكى بەڵگە نە ویستە پێویستى بە خۆ گێل كردن و خۆتوڕە كردن ناكات.پێویست ناكات
لە سەر نوسینى ئەم دیاریدانە فشار بۆ هیچ كەس بهێندرێت .لە ڕاستى دا ئەوەى كە بەڕێز (خەندان محەمەد جەزا) نووسى لە كتێبێكدا بە
ناوى (ئۆقیانوسێك لە تاوان)دا ,ئەمە نیشاندانى بەشێكى كەمى واقیحى كۆمەڵگاى عیراق و كوردستانە,كە سەردەمى ئەمرۆ تێیدا
دەژین,دەسەڵات و حكومەت هیچ هەنگاوێكى كردارى بۆ نەمان و بنەبڕ كردنى ئەم دیاریدانە نانێت.بۆیە خودى ڕفاندنى بەڕێز
(سۆران قادر) هاوسەرى (خەندان) لە 14/9 200 لە بەردەم بارەگاى رێكخراوى (N PA) نەرویجى رفێندرا,دواتر لە 17/9/2009 لە
ناوچەیەكى شارى كەركوك دواى ئەوەى ئازار و ئەشكەنجەیەكى زۆر دەدرێت و دەدۆزرێتەوە ,جگە لە كارێكى زەبونانە و دژە
مرۆڤ بوون و دژ بە ئازادى ڕادەربڕین هیچى تر نیشان نادات.پێویستە وێڕاى مەحكوم كردنى ئەم كارە دژە ئیسانى یە,دەسەڵات و
حكومەتى عیراق و كوردستان لە كەركوك دا بە بەرپرس بزانین لە دۆزینەوەى تاوانباران و بە ئاشكرا لە بەردەم خەلك دادگایى
بكرێن و بەسزاى خۆیان بگەیەنن.هەموو ئەو مرۆڤانەى خۆیان بە داكۆكى كەرى ئازادى ڕادەربرین دەزانن و دەیانەوێ وڵات بەرەو
دواكەوتوویى و ترس و سەركوت و ئیستبداد و كوشتن و تیرۆ نە گەڕێتەوە,بە هەموو لایەك كۆمەڵگا وەرچەرغێنین بەرەو
كۆمەڵگایەكى خاڵى لە چەوسانەوە و تیرۆر و رەشەكوژى و كوشتنى ژنان و خاڵى لە بازرگانى سیكسى و لەش فرۆشى و كۆیلەدارى
بە هەر جۆرێك بێت لە ژێر هەر ناونیشانێك دابێت.پێویستە هەڵویستى یەكگرتوانەو ئازادیخوازانە و یەكسانیخوازانە بە هەر جۆرێك كە
لە دەست دێ نیشان بدەین,چونكە ئەزانین ئەمە جارى یەكەم نى یە لە دژى خەڵكانى ئازادیخواز و یەكسانیخواز ورۆشنبیران ساز دەكرێت.
لە ساڵانى ڕابردوو كە سانى وەك (عبدالخالق مەعروف) لە سەر نوسینى كتێبێك بە ناوى (ئادەمیزاد لەكۆمەڵى كوردەوارى دا) تیرۆر كرا ,
لە شارى كەركوك و شارەكانى ترى كوردستان و عیراق چەندین نوسەر و رۆژنامەنووسى وەكو(شێخ عبدالستار و سۆرانى مامە حەمە و....
و...هیتد لە سەر نوسینەكانیان تیرۆر كران و بە چەندین رۆژنامەنووس و نووسەر و ڕۆناكبیرى تر ڕووبەڕوى زیندان و فشارى جۆراو جۆرى
دژە بە شەرى بوونەوە چ لەلایەن دەسەڵات یاخود باند و تۆڕى دژە ئینسانى .بۆیە پێویستە نەك لە دژى ئەم كارە كە لە دژى (سۆران قادر)
ئەنجامدراوە هەڵوێستمان هەبێ,بەڵكو پێویستە بۆ داهاتوو گەشە بدرێت ب یەكگرتوویى زیاترى هەڵوێستە ئازادیخوازى و یەكسانى خوازەكان,
لە هەر كار دانەوەیەكى دژە ئینسانى كە بە ڕووى هەر مرۆڤێك ئەنجام دەدرێت.......
[email protected] 23/9/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست