کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هادی عەلی و 31 ی ئاب....

Thursday, 26/08/2010, 12:00


هادی عەلی و 31 ی ئاب....
مامۆستا شێركۆ

گەر دەتەوێت داهاتوو بدۆزیتەوە ئەوا رابردوو بخوێنەرەوە ... كۆنفشیۆس
(هادی عەلی)بۆ رابردووەكەی بگەرێ داهاتووەكەی ئەبینی بە زیادەوە، هەروەها وەك بودایی باوەریان پێیەتی نەفسی نەیهێشت مەزنایەتی بەچاوی خۆی ببینێ،
باشە..... ئەو وەك كەسایەتیەكی ئیسلامی و دافیعی جیاوازیەكان و گوایە گۆرانكاری لەناو یەكگرتووی ئیسلامیدا بەم دواییە لە هەندێ كەناڵدا رایگەیاند كە دەستی لە كاری پۆستی مەكتەب سیاسی یەكگرتوو كشاندۆتەوە، ئەو هەموو ساڵە لە یەكگرتوو چی كردو كامە دەستكەوتی ئەوە؟ كامە دەستگەیەكی روناكبیری ئەوە؟ كامە یاخیبوونی ئەوە تا قسانی لە بارەوە بكەین؟
دەستی كێشاوەتەوەو نەیكێشاوەتەوە خۆیشی نازانێ جارێ لوعبەكەی كووە، نەلەبەر ئەوەی كە رێگا خۆش بكات بۆ گەنج، لەبەر ئەوەی كە حەزی لە جێگاكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانە تا تەخت بۆی دانیشێ و نەرم نەرم حزب رادەستی پارتی بكات، وەك چۆن ساڵەهایە خۆی تەسلیم كردووە، ئەم وەرزە لە مێژوودا بۆ هادی عەلی وەرزی دروێنەی دەستكەوتی مادییە لەسەر حسابی ئیخوان و دەعوەو ئیسلامەتی و باش باش لەم مانگی ئابەدا خۆی پێگەیاندو كەوتە پارەكۆكردنەوەو لەبری پڕكردنی هەگبەكەی قیامەت هەگبەكەی بانك و ماڵی دنیای پڕكرد لەدۆلار، من نەمدەزانی ئەم كەسە خەڵكی هەڵەبجەیە تا ئەم دواییەو هەروام هەست دەكرد هەولێری و خۆشناوەتییە، پێشتر ئەم كەسایەتیە لە سلێمانی بوو ئەوەندە رووقایم بوو لە 31 ی ئابدا كە هەموو لایەك نەفرەتی لەو خیانەتە دەكرد، ماڵ و حاڵی پێچایەوە بۆ هەولێر، سەیركەن براگەل كاتی خۆی پارتی بۆ ئەوەی شەرعیەت بداتە حكومەتەكەی داوای لە یەكگرتوو كرد بۆ وەرگرتنی وەزیرێك، لەناو ئەو هەموو مەكتەب سیاسیەی یەكگرتوو كەس نەیویست یان نەفسی رێگەی نەدا بڕواتە ناو ئەو مەعمەعەو جەنگە ناشرینەوە بۆ پارە، كەچی ئەم بوویە وەزیری هەرێم بەبێ سڵكردنەوە لە هیچ قیەمێك و هیچ دۆراندنێك، كەواتە وادەزانێ وەك چۆن 31 ی ئابی 1996 بوویە خێری دونیایی بۆی و ئەرزەی شەش سەد مەتری و مەزرەعە و خانوی گەورەو سەیارەی بۆ رژا، ئاواش 31 ی ئابی 2010 ئەتوانێ پۆستی ئەمینداریەتی حیزب بەو جۆرە لێدوانانە بەرێتەوە، نازانێ ئەو پۆستە پۆستێكی ئیخوانی جیهانییەو بە هەموو كەس نادرێت و ئەسڵەن ئەو لە قائیمەی مورەشەحینی ئەو پۆستەشدا نییە لای ئیخوان، ئەو جێگایە بەكەسی موتەوازیع دەدرێت كە هێشتا بیری لای شەونوێژەكانی بێت و ئەوەندە پارەو سامان بەرچاوی تاریك نەكردبێت، خۆزگە مامۆستا هادی عەلی یەك تۆزقاڵ بیری سەردەمی ئیعلانی دەكەوتەوە كە چۆن دەژیا لە خانویەكی كرێنشینی سلێمانی بەمەمرەو مەژی، خۆزگە لەبری تەماعی دونیاو كۆكردنەوەی سامان و خانوو دوكان كڕین وعەیش و نۆش، بیری بۆ لای ئەو هەموو كادیرو ئەندامە هەژارەی یەكگرتوو دەچوو كە تا ئێًستاش قەرزارن. خۆزگە یەك بە سەدی ئوسامە جەمیل هەڵوێستی دەبوو لۆ هەژاران كە نیوەی راتبی پەرلەمانەكەی ئەبەخشێتە نەداران و هەژاران..........خودایە بمانپارێزی لە ئیمتیازی بەلاش و وەكو هادی عەلیمان لێ نەكەی........... سەركەوتووی مەزن ئەوە نییە شەڕكەر بێت و لە جەنگدا هەزار پیاو ببەزێنێ، ئەوەیە نەفسی خۆی ببەزێنێ...بودا..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە