کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گرتووخانەكانی توركیاش لەدژی گۆشەگیری سەر بەرێز ئۆجەلان دەستیان دایە مانگرتنی بێ سنوور

Thursday, 03/12/2009, 12:00


لە دژی گۆشەگیر كردنی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە گرتوخانەكانیش دەست به مانگرتنی بێسنور كرا. لە توركیا و باكوری كوردستان، لە 12 گرتوخانە دەست بەمانگرتنی بێ سنور كرا و دوایین جاریش گیراوانی گرتوخانەی تیپی ئی ئامەد و 5 گیراوی گرتوخانەی ترابزۆن چونە ڕیزی مانگرانەوە.
لە گرتوخانەی تیپی ئی ئامەد گیراوانی ژنی دۆزی پەكەكە، دەستیان بە مانگرتنی بێ سنور كرد. گیراوان بەرێی بنەمالەكانیان لیدوانێكیان دا و سەرنجیان بۆ سەر توند كردنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان ڕكیشا و بەرێی بنەماڵەكانیان فاكسیان رەوانەی وەزیری داد، سەرۆك كۆماری توركیا و ،پەرلەمان كرد و داوای باش كردنی هەلومەرجی ئۆجەلانیان كرد. لە گرتوخانەی تیپی ئێفی ترابزۆنیش بەهەمان ئامانج 5 زیندانیی دەستیان بە مانگرتن كرد. گیراوان بەرێی بنەماڵەكیان لە لێدوانێكیان دا ڕایانگەیاند كە بۆ پرۆتستۆ كردنی ئەشكەنجەی ئیمرالی لە گرتوخانەی ئامەد، باتمان، موش، سێرت، سەمسور، كاندرا، ئیزمت، ئەدەرنە، كوركوچلەری ئەدەنە، تەكرداغ، بۆلۆ و باكر كۆی دەست بە مانگرتنی بێ سنور لە خواردن كرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە