که هیوا ئه‌حمه‌د ئه‌بینم وه‌لید قیرتاوم بیر ئه‌که‌وێته‌وه
Thursday, 27/01/2011, 12:00
ڕه‌نگه زۆر که‌س نه‌زانن وه‌لید قیرتاو کێیه! به‌ڵام خه‌ڵکی سلێمانی باش ئه‌زانن. ئه‌وه له سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕدا، حکومه‌تی به‌عس له‌تاو چالاکیه‌کانی کوڕه ئازاکانی شارد سه‌ری لێ‌هاتبوه‌وه یه‌ك، هه‌ر محافزێکی بۆ ئه‌و شاره دائه‌نا فایده‌ی نه‌بوو، کاتێك شێخ جه‌عفه‌ری محافزی ئه‌وکاته، که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گووله، هیچ کوردێك زاتی نه‌ئه‌کرد ببێت به محافز، بۆیه به‌عس عه‌ره‌بێکی پێ په‌تی بۆمان نارد که ناوی وه‌لید بوو، ئه‌و محافزه‌ش خۆی وا ده‌رخست که مشور خۆرمانه‌و گوایه شاره‌که ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه! به‌ڵام ته‌نها جێده‌ستی له قیرتاو کردندا دیار بوو، خۆشتان ئه‌زانن خه‌ڵکی سلێمانی زۆر ئازان له ناوونه‌تۆره لێنان، بۆیه به‌خێرایی نازناوێکیان بۆ محافز دۆزیه‌وه‌و ئه‌و ناوه‌ش "وه‌لید قیرتاو بوو"
زه‌مان هات و ڕۆیشت و سلێمانیش وه‌کو یاخیبونه‌که‌ی خۆی ده‌ستی کرده‌وه به ناڕازی ده‌ربڕین، پارتیش پاش ئه‌و هه‌موو نشوستیه‌ی له شاره‌که‌ماندا هێناویه‌تی، هه‌ستی به‌وه کردوه که ئه‌بێت هه‌وڵێك بدات که نفوزی خۆی ده‌ربخات، بۆیه پیاو کوژێکی بۆ شاره‌که ناردوه که خه‌ڵکی شار نیه‌و هه‌موو که‌سێکیش ئه‌زانێت که بکوژی شه‌هید سۆرانی مامه حه‌مه‌یه. به‌ڕێکه‌وت به ڕوخساریش هیوا ئه‌حمه‌د کوتوموت ئه‌ڵێی وه‌لید قیرتاوه! له‌کرداریشدا ڕێچکه‌ی ئه‌وی گرتوه‌و ئه‌یه‌وێت خۆی به مشورخۆرمان دابنێت، بۆیه ئه‌ڵێن له هه‌موو بۆنه‌یه‌کی خۆش و ناخۆشدا قوت ئه‌بێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌چێته هه‌موو ته‌عزێیه‌کیش! جا نازانم چۆن تا ئێسته خه‌ڵکی شاره‌که‌م نازناوێکیان بۆ هیوا ئه‌حمه‌د نه‌دۆزیوه‌ته‌وه!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست