کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شــــــــه‌و

Friday, 11/07/2014, 12:00





گه‌ر ئه‌ستێره‌و مانگی لێ زیز بن
ماناى له‌فه‌رهه‌نگ نامێنێ‌.
پیانۆ
ئه‌گه‌ر شیوه‌نێ‌ سه‌مای بۆ نه‌كات
نۆته‌كانی بۆ هیچ لایه‌ك نافڕێنێ‌
كه‌ من ونبم،
بۆی ئه‌گه‌ڕێن ؟
واز له‌ئاسمان و زه‌وى بێنن
له‌ نو دڵى ئه‌و بگه‌ڕێن
ئه‌گه‌ر هاتن، پێتان ده‌ڵێم:
له‌ پاكی هه‌ناسه‌كانی ئه‌ودام
واز بهێنن،
با له‌ناو ئه‌وا بخنكێم
هه‌موو دونیا بۆ ئێوه‌ بێ
به‌ڵام توخوا, دوور دوور بڕۆن
لێمان گه‌ڕێن, لێمان گه‌ڕێن.



****

تـــۆ بـبــــارێ



ئازیزم تۆ ببارێ

له‌م زه‌مینه‌دا

هه‌موو بارانێك

په‌یامی میهره‌بانی نییه‌

باران هه‌یه‌ لافاو درووست ده‌کا

و

ژیان تێك ده‌دات

باکی نییه‌،

تاکو ئاگر نه‌باریوه‌

بۆ سوتانی من

تۆ ببارێ و

بیژێنه‌وه‌ تاکه‌ هیوای من



سوید

ســـــــــــــــۆزی بابانــــــــی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە