شــــــــه‌و
Friday, 11/07/2014, 12:00
1787 بینراوە
گه‌ر ئه‌ستێره‌و مانگی لێ زیز بن
ماناى له‌فه‌رهه‌نگ نامێنێ.
پیانۆ
ئه‌گه‌ر شیوه‌نێ سه‌مای بۆ نه‌كات
نۆته‌كانی بۆ هیچ لایه‌ك نافڕێنێ
كه من ونبم،
بۆی ئه‌گه‌ڕێن ؟
واز له‌ئاسمان و زه‌وى بێنن
له ن‌و دڵى ئه‌و بگه‌ڕێن
ئه‌گه‌ر هاتن، پێتان ده‌ڵێم:
له پاكی هه‌ناسه‌كانی ئه‌ودام
واز بهێنن،
با له‌ناو ئه‌وا بخنكێم
هه‌موو دونیا بۆ ئێوه بێ
به‌ڵام توخوا, دوور دوور بڕۆن
لێمان گه‌ڕێن, لێمان گه‌ڕێن.
****
تـــۆ بـبــــارێ
ئازیزم تۆ ببارێ
له‌م زه‌مینه‌دا
هه‌موو بارانێك
په‌یامی میهره‌بانی نییه
باران هه‌یه لافاو درووست ده‌کا
و
ژیان تێك ده‌دات
باکی نییه،
تاکو ئاگر نه‌باریوه
بۆ سوتانی من
تۆ ببارێ و
بیژێنه‌وه تاکه هیوای من
سوید
ســـــــــــــــۆزی بابانــــــــی