پارتى و یەكگرتوو ...(ئیدارەدان بەقەیران، ئیدارەى قەیران)!!...
Friday, 09/12/2011, 12:00
ئەوەى لە دەڤەرى بادینان ڕویدا چى بوو؟!!..كام لەمانەیە؟!...
(كێشە،كارەسات،قەیران، ڕووداو،شۆك،ململانێ،جیاوازى،ئیدارەى قەیران، ئیدارەدان بەقەیران)
لە مێژە دیاردەى ململانێ، یەكێكە لە بنەماكانى پەیوەندى، زۆرى نائارامى هۆكارو سیفەتى قەوارەكانە ، بەریەكەوتنى بەرژەوەندیەكان و جیاوازیەكانە، وێڕاى پێشكەوتنى شارستانیەت و بەمەدەنى بونى كایەكانى كۆمەڵگەیە.
كارلێكى پەیوەندیەكان ، لە نێوان هێزو قەوارە جیاوازەكان،ململانێى دیار‌و نادیارى نێوانیان،بە ئامانجى گواستنەوەى هەژمونى كۆنترۆڵكردن. هۆكارى سەرەكى زیادبونى تیژى قەیرانەكانە.
قەیران لە هەموو سات و شوێنێكدا بەردەوام لە كەف و كوڵدایە،پێشكەوتنى زانستى تەكنۆلۆژیا جیهانى كردۆتە یەكەیەكى دانەبڕاو(سیاسى،ئابورى، كۆمەڵایەتى،ڕ‌ۆشنبیرى)،دەرئەنجام قەوارەكان كارتێكراو دەبن بەم دیاردەیە، ڕاستەخۆ كار لە كۆمەڵگە دەكات.
چارەسەر، دەشێ بەمەنتیقى زانست ئیجابى بارودۆخى بۆ فەراهەم بكرێت، بە پێچەوانەوە بەئاراستەى سەلبى لە ناوچونى قەوارە و كۆمەڵگەیە.
كوردستان لە بازنەى قەیراندایە وەك بەڕێز نەوشیروان مستەفا لە وتارێكدا زۆر زانستیانە ئاماژەى بۆكردووە.
لە كوردستان دەسەڵات بەگشتى ، پارتى بە تایبەتى تێڕوانینى بۆ ئیدارەدانى قەیران نیە. بەهێندى ئەوەى كار لە ئیفتیعال و هەڵچون و پەردەپۆشكردن و خەفەكردنى تەواوى جومگەكانى سیستمى سیاسى و دەسەڵاتى حوكم بە (ئیدارەدان بەقەیران) بەرجەستە و پەیڕەو دەكات، مەخابن لە خەیاڵى هیچ دانیشتویەكى سەركورسى دەسەڵاتى حیزب و دام و دەزگاى سیستمى سیاسى ناتوانن ئاوێنەیەكى جوانى زانست و چەمكى هونەرى بە (ئیدارەدانى قەیران) فەراهەم بكەن.
جیاوازیەكى هێجگار گەورە لە نێوان (ئیدارەدانى قەیران)"1" و (ئیدارەدان بەقەیران)"2" هەیە.
یەكەم بەواتاى:چۆنیەتى زاڵبون بەسەر قەیراندا دێت.بەمیكانیزمى زانستى ئیدارى فرە ڕەهەند،بە دوركەوتنەوە لە كارە نەگەتیڤەكان و پەیڕەو نزیكبونەوە ى ڕاستەوخۆ لە كارە پۆزەتیڤەكان.
دووەم بەواتاى :بەرپاكردن و دروستكردنى خۆبەخۆى قەیران،بەشێوەیەكى حەقیقى و واقیعى،لەبەرگێكى موفتەعیل و هەڵچوندا،بەپلانێكى پێش وەختى داڕێژراو قەیران بەرهەم دێێ. یاخود چنینەوە و قۆستنەوەى هەلێك بۆ خوڵقاندن و وەبەرهێنانى قەیرانێكى ڕاستەقینە، بە مەبەستى وەچنگ خستنى كۆمەڵێك ئامانج،بەجۆرێك لە كاتى ئاسایی‌دا ئەگەرى وەدەست هێنانى ئاستەمە.
ئەوەى لە بادینان گوزەرى كرد، تەنها و تەنها لە بەرژەوەندى حیزب بوو (پارتى، یەكگرتو).
با یەك لە دەم ڕاستەكانى ئەو دوو حیزبە تەنها یەك خاڵمان بۆ تیانوس بكەن ، كە ئەوەى ڕوویدا بەرژەوەندى گەل و میللەتى تێدابووە؟!!...
بەندە دوو نمونەى سەرف حیزبى دەخەمە ڕوو ، كە یەكگرتو زیرەكانە چەمكى (ئیدارەى قەیران) پەیڕەو دەكات، لەسەر زارى ئەندامێكى سەركردایەتى ئەو حیزبە دواى دیدارى ئەمیرى كۆمەڵ لەگەڵ هەر یەك لە بارزانى و ئەمیندارى یەكگرتو كۆبوەتەوە ، بڕوانن لە و (سێ) داواكاریەى یەكگرتو:
(ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی)، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتو له لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی)، كه ئه‌وان له مه‌کته‌بی سیاسی تاوتوێی پێشنیاره‌كانی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ن.
وتی: ئێمه وه‌ک یه‌کگرتوی ئیسلامی داوای سێ شت ده‌که‌ین، که پێویستن بۆ بنه‌ماکانی فره‌یی سیاسی و دیموکراسی، ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان دانبنێت به‌وه‌دا له‌ناوچه‌ی بادینان ئۆپۆزسیۆن هه‌یه به تایبه‌ت یه‌کگرتوی ئیسلامی، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه ئه‌منیه‌تمان بۆ دابینبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی روداوه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وان و هه‌ر هێزێكی تری سیاسی له ناوچه‌ی بادینان دوباره نه‌بێته‌وه.
سێیه‌میان ئه‌وه‌یه: "قه‌ره‌بوی مه‌عنه‌وی یه‌كگرتو بكرێته‌وه، ئه‌ویش به داوای لێبوردنی پارتی له یه‌كگرتو له‌گه‌ڵ داننان به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا كه یه‌كگرتویان له روداوه‌كانی ناوچه‌ی بادینانه‌وه گلاند.
نمونەى دووەم پەیامى سەرۆكى پارتى (لە هەمان كات سەرۆكى هەرێم) لە پەیجى خۆى لە فەیس بوك كە پەیڕەو درێژەدانە بە چەمكى (ئیدارەدان بەقەیران):
دەقی پەیامەكە:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست، جارێكی دیكه ناڕازی بوون و دڵگرانی خۆم به‌رامبه‌ر به ڕووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری زاخۆ ده‌رده‌برم كه بووه هۆی سووتاندنی چه‌ندین دوكان و هۆتێلی هاووڵاتیان و پاشان سوتاندنی چه‌ند باره‌گایه‌كی یه‌كگرتوو.
من له كاتێكدا به‌تووندیی ئه‌و تاوانانه مه‌حكوووم ده‌كه‌م، داواكاریشم كه هه‌موو تاكێكی گه‌له‌كه‌مان ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌م فه‌رهه‌نگه نامۆیه له كوردستان سه‌رهه‌ڵ بدات، كوردستان به‌وه جوانه و ناسراوه كه فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه ژیانی ئاینی، مه‌زهه‌بی، سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی تیایدا جێگیره، به‌ڵام به‌داخه‌وه ڕووداوه‌كانی زاخۆ، زیانی به‌م فه‌رهه‌نگه گه‌یاند.
ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خات كه به‌ڕوونی هاندان و ته‌حریز هه‌بووه، هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می بۆ كۆنتڕۆڵكردنی باروودۆخه‌كه‌ش هه‌بووه، كه‌س گومانی نه‌بێت كه هه‌م هانده‌ره‌كان و هه‌میش كه‌مته‌رخه‌مه‌كان به‌پێی یاسا سزا ده‌درێن و تاچه‌ند ڕۆژێكی دیكه‌ش ئه‌نجامی زیاتر ده‌رده‌كه‌ون و له‌به‌رڕۆشنایی ئه‌و ئه‌نجامانه‌شدا، یاسا بڕیاری خۆی ده‌دات، بۆ له‌مه‌ودواش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی داب و نه‌ریت و ئه‌خلاقی گه‌له‌كه‌ماندا ئازادی هه‌مووان پارێزاو بێت، پێوویسته له‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نه‌ده‌ن له‌مه‌ودوا كه‌س ئاژاوه بگێڕێت و به‌كه‌یفی خۆی یاسا فه‌رز بكات.
ئومێده‌وارم په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رچی زووتره یاسای پێوویست بۆ ڕێكحستی ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات، داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م هه‌وڵ بده‌ن بارودۆخه‌كه هێوربكه‌نه‌وه و ئه‌حكامی پێشوه‌ختیش نه‌درێت.
تەواوى ئەو پەیامە جۆرێكە لە (ئیدارەدان بەقەیران)...
ئەوەى سەرسامى كردوم ، لەو پەیامەى بارزانى ئەم دەستەواژەیەیە كە بە ڕەنگى سور دیاریكراوە
(ئومێده‌وارم په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رچی زووتره یاسای پێوویست بۆ ڕێكحستی ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات)!!!....
ئەمە سەرەتاى دروستكردن و جەختكردنەوەیە لەسەر درێژەدان بە كەلتورو چەمكى (ئیدارەدان بەقەیران)!!!..
ئاخر لەكام یاساى سەرزەویدا ، چ پەرلەمانێكى ئەم گۆى زەوییە ، كۆبوەتەوەو یاسایەكى دەركردوە بەناوى (یاسا ى پێویست بۆ ڕێكخستنى ژیان) !!...
ئەمە لەقاڵبدان و بەرتەسكبونەوەى ماف و ئازادى و دەستاو دەستكردنى دەسەڵات و ڕاو ڕاى جیاواز نەبێ ، نازانم مەفهومى چیە؟!...
هێشتا لە قەیرانێكى حیزبى دەرنەچون، زنجیرەى (ئیدارەدان بەقەیران) لە كوردستان درێژەى هەیە!!!....
بە جیاوازى ئەوەى یەكگرتو پەیرەوى زیرەكانە بۆ (ئیدارەى قەیران) دەكات.
وەلێ پارتى بەردەوامە بە(ئیدارەدان بەقەیران) ، پەیڕەوكردنى!!...
1-Crisis Managementئیدارەى قەیران
2-Management by Crisisئیدارەدان بە قەیران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست