به‌رپرسێك ده‌چێته سه‌ر ماڵیان هه‌ڕه‌شه له‌په‌یامنێرێكی هاوڵاتی ده‌كرێت
Thursday, 18/06/2009, 12:00
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك، به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دوكانی یه‌كێتی، هه‌ڕه‌شه له‌په‌یامنێرێكی هاوڵاتی ده‌كات، بۆ جارێكی دیكه‌و ئێواره‌ی دوێنێش 16/6، ناوبراو به‌ده‌مانچه‌وه ده‌چێته سه‌ر ماڵی په‌یامنێره‌كه‌ی هاوڵاتی‌و په‌یامنێره‌كه هه‌ڵدێت، تائێستاش ئه‌و به‌رپرسه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌ژماره (528)ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌ناونیشانی (پاسه‌وانێكی مه‌ڵبه‌ندی دوكان به‌ر چه‌قۆ ده‌درێت)، له‌لایه‌ن رائید مه‌حمود جاف به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دوكانی یه‌كێـتییه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تی به (گۆران دوكانی) په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌كرێت.
به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی یاسایی به‌رانبه‌ر به‌هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسی ناوبراو، په‌یامنێركه‌ی هاوڵاتی داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه تۆمارده‌كات، به‌ڵام جارێكی تر‌و ئێواره‌ی سێشه‌ممه 16/6، به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دوكان به‌ده‌مانچه‌وه ده‌چێته سه‌ر ماڵی په‌یامنێره‌كه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كات، په‌یامنێره‌كه‌ی هاوڵاتیش هه‌ڵدێت، وێرای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، تائێستا به‌رپرسه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه، گۆران دوكانی په‌یامنێری هاوڵاتی، كه ئێستا له‌ترسی گیانی خۆی له‌ماڵه‌وه هه‌ڵهاتووه، به‌سایتی هاوڵاتی وت"دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، چه‌ندجارێك له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌و به‌رپرسه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردم، من پێشتر داوای یاساییم له‌سه‌ر تۆماركرد، به‌ڵام دوێنێ ناوبراو به‌ده‌مانچه‌وه هاته سه‌ر ماڵمان‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردم".
گۆران دوكانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه كاتێك ئه‌و به‌رپرسه هاتووه‌ته سه‌ر ماڵیان، چه‌ند جارێك ویستویه‌تی به‌ده‌مانچه‌كه‌ی ته‌قه بكات، به‌ڵام به‌هۆی دایكی‌و كه‌سێكی تره‌وه، توانراوه رێگه له‌به‌رپرسه‌كه بگیرێت، ئه‌ویش بتوانێت هه‌ڵبێت.
په‌یامنێره‌كه‌ی هاوڵاتی، وتیشی"دوای ئه‌وه له‌رێگه‌ی سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتییه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دوكان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و به‌رپرسه ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و منیش ناتوانم بگه‌رێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه چونكه ژیانم له‌مه‌ترسیدایه".
لای خۆشیه‌وه، رۆژنامه‌ی هاوڵاتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی له‌رووداوه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست