کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیشتمان و هاوسه‌ری سبه‌یم

Thursday, 01/04/2010, 12:00




خۆشه‌ویستم، پێت بگه‌م، ببیه‌ هاوسه‌رم

به‌قه‌د قورسایی گۆی زه‌وی

خۆشم ئه‌وێی .

به‌ڵام نه‌ڕه‌جێ ی هه‌ناسه‌م،

قه‌ت ناتوانم به‌قه‌د چنگێ

خاک و خۆڵی قه‌ره‌داغ، خۆشم بوێی .

به‌قه‌د هه‌مو کانی و ڕوبارو زه‌ریای

ئه‌م گێتییه‌، خۆشم ئه‌وێێ،

نه‌که‌ی بڕۆی لوتم لێکه‌ی

کاتێ وتم: به‌گه‌وره‌یی خۆت بمبه‌خشه‌،

قه‌ت ناتوانم به‌قه‌د مشتێ ئاوی زه‌ڵم

خۆشم بوێی.

به‌قه‌د ژماره‌ی دره‌ختی

هه‌ر حه‌وت کیشوه‌ره‌که‌ی جیهان

خۆشم ئه‌وێی

تو خوێنی گه‌شی سه‌رگۆنات،

جێم نه‌هێڵی گه‌ر بنوسم:

به‌ده‌ست خۆم نیه‌، گلێنه‌م،

هه‌ردومان ئه‌که‌مه‌ قوربان

یه‌ک گه‌ڵای داربه‌ڕوی به‌رزی

دیوی لای سێوسێنان
. له‌نده‌ن -

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە