کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی مرۆڤ دۆست سه‌گ له‌ خه‌ڵک به‌رده‌دات!

Tuesday, 15/02/2011, 12:00


شاراوه‌ نییه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی تێکشکاو و  دوو ڕووه‌، که‌ بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست له‌گه‌ڵ شه‌یتانیشدا ده‌ست تێکه‌ڵ ده‌کات ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌ک فریشته‌ نیشان بدات. کۆمه‌ڵێک قسه‌باسی سواو و دووباره‌ی هه‌یه‌، به‌رده‌وام ده‌یڵێته‌وه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان به‌ واقیعه‌وه‌ نییه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌ نیشانه‌ی ئاستی ناڕۆشنبیری ئه‌م پیاوه‌ ده‌رده‌خات.
جه‌لال تاله‌بانی بۆ ئیمزاکردنی بڕیاری دادگای عێراقی بۆ له‌ سێداره‌دانی سه‌ددام خۆی وه‌ک که‌سێکی مافپه‌روه‌ر و مرۆڤدۆست نیشاندا، به‌ڵام له‌ زیندانه‌ نهێنییه‌کانی دا ،زیندانی به‌ رووتی، سه‌گی تێبه‌رده‌دان!
فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن، که‌ له‌ سه‌رگوزه‌شته‌ی زیندانییه‌که‌، ‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاریکردنی گروپه‌توندڕه‌وه‌ ئیسلامییه‌کان له‌ زیندانه‌ نهینییه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌شکه‌نجه‌دراوه‌، کوڕه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی به‌ هاوڕێیه‌تی دوو ئه‌مه‌ریکی سه‌گی پۆلیسی دڕنده‌ و برسی تێبه‌رده‌ده‌ن.
وه‌ک له‌ راپۆرته‌که‌دا هاتووه‌، زیندانیکراوه‌که‌ به‌ تۆمه‌تی کرین و فرۆشتنی 3 ده‌مانچه‌ تۆمه‌تبارکراوه‌، باشه‌ ئه‌گه‌ر کرێن و فرۆشتنی ده‌مانچه‌ تۆمه‌ت و تاوان بێت، خۆ ده‌سه‌لاته‌ ناشه‌رعییه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی 10 هه‌زار ده‌مانچه‌ی  کڕی به‌ پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان و به‌شیه‌وه‌ به‌سه‌ر پیاوه‌کانی خۆی بۆ ده‌نگ کرینیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7  2009.
جه‌لال تاله‌بانی به‌م کاره‌ی بازاڕی کڕین و فرۆشتن و تاوانی له‌ کوردستان بره‌و پیداوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ پێش هه‌موو که‌سیک و لایه‌نێک خودی ده‌سه‌ڵاته‌ ناشه‌رعییه‌که‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا دادگایی بکرێن. ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه،‌ ئیمڕۆ نییه‌ تاوانی له‌و جۆره‌ ده‌که‌ن و چه‌ک بۆ تاوانکردن ده‌به‌شنه‌وه‌ ، کاری له‌وه‌ته‌ی دروستبوونیانه‌وه‌یه‌ و بۆته‌ به‌شێک له‌ که‌ڵچه‌ری تاوانیان.
لیره‌دا هه‌قه‌ بپرسین له‌ خه‌ڵکی کوردستان چ که‌سانێک فه‌رمانره‌واییان ده‌که‌ن ، که‌ تێیدا مرۆڤ هیچ که‌رامه‌تێکی نییه‌ و مافه‌کانی هه‌میشه‌ پێشێل ده‌کرێ؟!
جه‌لال تاله‌بانی باسی دیموکراسیه‌ت و مافی مرۆڤ ده‌کات، له‌و لاشه‌وه‌ به‌ پراکتیک ساده‌ترین مافی مرۆڤی تاکی کوردان به‌ به‌رچاوی ئه‌مریکییه‌کان پێشێل ده‌کات و ده‌یه‌وێت بۆیان بسه‌لمێنێ، که ‌تاکی کورد هیچ سه‌روه‌رییه‌کی نییه‌ و چۆنی بیه‌وێت ئاوا هه‌ڵیده‌سوڕێنێ.
له‌ ئه‌بوغرێبدا، ئه‌مریکییه‌کان ئێستاشی له‌ گه‌ڵدابێ ریسوا بوون، به‌ هۆی ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌ دڕندانه‌ییان، که‌ دژی زیندانییه‌کان ئه‌نجامیان ده‌دا، به‌ جۆرێک وه‌زیری پێشووی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا دان به‌وه‌دا داده‌نێ و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێت ئه‌وه‌بووه‌، که‌ پاش ئاشکرابوونی ئه‌و فه‌زاحه‌ته‌ مرۆییه‌، ئیستقاله‌م نه‌کرد و له‌ دژی نه‌وه‌ستامه‌وه‌. دیاره‌ ئه‌م دانپیانانه‌ی له‌ یاده‌وره‌کانی خۆی ‌ له‌ کتێبێکدا نووسیویه‌تی و به‌م دواییانه‌ بڵاوی کردۆته‌وه‌.
یاده‌وه‌رییه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ده‌ها تاوانی دژی مرۆیی تیایه،‌ هه‌ریه‌که‌یان ده‌یانجار ده‌بێ له‌ دادگایه‌کی عادیلانه‌ سزابدرێت، ئه‌گه‌ر فریای دادگاییش نه‌که‌وێت، ده‌بێت ئێسک و پرسوکی دادگایی بکرێت، ژن و کوڕه‌کانیشی به‌هه‌مان شیوه‌ ده‌ستیان له‌ به‌شێک له‌و تاوانانه‌دا هه‌یه‌، ده‌بێت ئه‌وانیش سزا بدرێن.
چ بێ شه‌ره‌فییێکه‌ ، زیندکراوێک به‌ به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکییه‌کان و به‌ڕووتی ئه‌شکه‌نجه‌ بده‌یت و تاچێژ له‌ هاتوهاواری ببینرێت و ،بزانریت کاتێ سه‌گێکی هار  به‌رده‌بێته‌ گیانی مرۆڤێك چ ده‌قه‌ومێ؟. پێویست ده‌کات ئه‌م تاوانه‌ بێده‌نگی لێ نه‌کرێت هه‌رچی زووه‌ که‌مپینێک ساز بکرێت بۆ به‌سزاگه‌یاندنی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رهه‌ق به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ و ده‌یان تاوانی دیکه‌ .. رێکخراوی چاک بۆ نموونه‌ ده‌هێنمه‌وه‌ تا به‌وکاره‌ هه‌ڵبستێ ، خۆ ئه‌نفالی رۆحی کوردان ته‌واو نه‌بووه‌ و له‌سه‌ر ده‌سهتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ کاریکی له‌و جۆره‌ بکه‌ن تا راستگۆییان نه‌خرێته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.. پێویسته‌ ئه‌م که‌مپینه‌ هاوپێج به‌ دانپیانی زیندانی کراوه‌که‌ هاوپێچ بکرێت و ببرێته‌ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپی و دادگای فیدراڵی عێراقی و راگه‌یاندنه‌کان لێ ئاگادار بکرێته‌وه‌ که‌ چ تاوانگه‌لێکی مه‌زن دژی مرۆڤی کورد له‌و ده‌ڤه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌م تاوانه‌ حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکاش تێیدا تاوانباره‌ ، ناکرێت ئێمه‌ لێی بێ ده‌نگ بین ، ده‌بێ هه‌موو رێکخراوه‌ مرۆ دۆسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و رای گشتیان لی ئاگادار بکرێته‌وه‌ .. پیویسته‌ ئۆباما و کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌م تاوانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی پرۆتیستۆ بکه‌ن و داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ن.
هێرۆ ژنی یه‌که‌می ! عیراقییه‌کان ، ده‌یه‌ها رێکخراوی منالپارێز و مافپاریز به‌ بوودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌با ، سوزان مباره‌ک ئاسا ، لافوگه‌زافی مرۆڤدۆستی و مناڵپاریزی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان لێده‌دا ، که‌چی پاڤێڵی کوری هانده‌دا به‌ هۆڤیترین ئه‌شکه‌نجه‌ ، ئه‌شکه‌نجه‌ی گیراوان و زیندانیان بدات.
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر تا ئێستا بێ ده‌نگ بوونه‌ ، ئیدی به‌سه‌ له‌و دوو بنه‌ماڵه‌ مافیا بێ ده‌نگ مه‌بن ، ئێوه‌ نه‌تان دی گه‌لانی تونس و میسر چۆن له‌و دوو بنه‌ماڵه‌ هۆڤییه‌ و دیکتاتۆره‌ راپه‌ڕین و که‌رامه‌تی بێ که‌رامه‌تیان خسته‌ژێر پێڵاوی خۆیان.. بۆچی بێ ده‌نگن ؟ .. ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرن ، دڵنیابن سه‌گه‌ ها‌ره‌کانیان به‌ به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه‌ له‌ هه‌مووان به‌رده‌ده‌ن و ئاسه‌وارێک نامێنێت پیی بڵێن ئاسه‌واری که‌رامه‌تی مرۆڤی کورد.. تا زووه‌ به‌ده‌نگ وه‌رن ، با چی دیکه‌ که‌رامه‌تمان تێکه‌ل به‌ گازی سه‌گه‌ هاره‌کانیان نه‌بێت.

http://83.169.12.202/K_Direje.aspx?Jimare=1322&Besh=Witar&Cor=4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە