هه‌رێمی كوردستان له چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی حكومه‌تدا " یان " له نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێكی ڕووندا
Sunday, 02/03/2014, 12:00
.. حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا له ده‌ست وڵاتانی به‌رودراوسێ و دوره‌ده‌ستی ده‌ستدار به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا ، وه‌كو ئه‌و كوڕه هه‌رزه‌كاره‌ی لێبه‌سه‌رهاتووه خۆی له بازنه‌ی نێو چوارگۆشه‌یه‌كدایه و به‌رانبه‌ره‌كانیشی هه‌ریه‌ك له گۆشه‌ی چوارگۆشه‌كه‌وه ، ده‌یانه‌وێت سود له وزه و توانا خۆكرد نا به‌ڵكو خواپێداوه‌كانی ببینن ،ئه‌وان هه‌ریه‌ك له به‌رگی كیژێكی شۆخ وشه‌نگدا خۆی بۆ ده‌نوێنن ، له سه‌ره‌وه توركێكی چاوشین به زه‌رده‌خه‌نه‌ی ته‌لیسماوی ، له ڕۆژئاواوه شامیه‌كی ڕووپه‌مه‌یی ، له خواره‌وه به‌غداییه‌كی به‌ناز و مه‌كر ، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئێرانیه‌كی چاو باز..ئیدی ئه‌میش هه‌نگاوێ به‌ره‌و هه‌رلا ده‌چێ لایه‌كی لێده‌ڕه‌نجێ.. ئێ خۆ خۆشی به‌یاسا ئه‌گه‌رچی ئازادی ڕه‌هاكردووه به‌ڵام فره‌ژنی یاساغ كردووه...!!
ئیدی ئه‌مه‌ریكای ده‌ست به لیستی ڕه‌شه‌وه گرتوو ڕوسیای ڕووسیا و سعودیه‌ی ئیلهامی شاهه‌نشاهی لێوه‌رگیراو ..له‌ولاوه بووه‌ستێ..
هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێ خۆیانبن و به‌یاسا هه‌موو مافێكی لێوه‌ربگرن ، ئه‌میش ده‌یه‌وێت هه‌مووان ڕازی بكات ، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێ به‌ره‌و هه‌رلایان بچێت ، هه‌نگاوی دوایی ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌بێت به‌ره‌و گۆشه‌كانیتر ، ده‌رئه‌نجام له بازنه به‌تاڵه‌كه‌دا ناچار به‌سوڕانه‌وه‌ده‌بێت..بۆیه ئێستای ده‌ق وه‌ك حه‌ت ساڵی ڕابردوویه‌تی .. ده تۆزێك سه‌لاربه‌و به‌خۆتدا بڕوانه و بزانه ئه‌گه‌ر به‌دوای سێبه‌ردا ڕابكه‌یت نایگه‌یتێ ، بووه‌سته ئه‌وانیش چاوه‌ڕێت ده‌كه‌ن ، كارتی ده‌ستیان ده‌سوتێت و پیاوانه لێت دێنه پێشێ..ئه‌وه‌نده‌ش توند ده‌ست به به‌رۆكی ئه‌وروپاوه مه‌گره‌و ده‌سته‌كه‌یتریشت تۆزێ له‌سه‌ر كه‌مه‌ری ئه‌مه‌ریكا شلبكه ، با ئه‌وانیش بزانن هه‌یت و ده‌توانیت له سه‌رپێی خۆت ڕابووه‌ستێیت..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست