په‌رله‌مانتارێكی ئیئتیلافی عێراقی داوای لێكۆڵینه‌وه له تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات
Thursday, 27/05/2010, 12:00
په‌رله‌مانتارێكی هه‌ڵبژێردراوی لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی، داوای لێكۆڵَینه‌وه له تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات‌و دوا له هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان بكه‌ن و تاوانبارانیش به سزا بگه‌یه‌نن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاندووه، دژایه‌تی كردنی میدیا‌و هه‌وڵی كپكردنی به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع جێگه‌ی نابێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، مه‌شرق ناجی ده‌ڵێت "ئه ی ئه‌وانه‌ی كه له پێناو هاورَێ و هاوكارتان سه‌رده‌شت عوسماندا خۆپیشاندانتان كردووه‌و راپه‌ڕیوون، دڵنیابن كه رۆحی پاكی به‌سه‌رتانه‌وه ده‌شنێته‌وه‌و داواتان لێده‌كات كه وه‌سێته‌كانی به‌جێبهێڵن".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه سه‌رده‌شت زانیوێتی ده‌یكوژن و پێشتر نوسیوێتی كه یه‌كه‌م زه‌نگی كوشتنی لێیداوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست