عه‌ره‌به‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌یانه‌وێت له سوید فێڵ و ته‌زویر له کورد بکه‌ن
Wednesday, 17/02/2010, 12:00
په‌یامنێری کوردستانپۆست:
ئه‌مڕۆ که‌سێک به ناوی د. غه‌سان له لایه‌ن کۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان، که دیاری کراوه وه‌ک لێپرسراوی هه‌ڵبژاردنه‌کان له وڵاتی ئه‌سکه‌ندناڤیا کار هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕێکبخات، هاته شاری یۆته‌بۆری له سوید، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌وانه کرد، تا چۆنێتی به‌ڕیوه‌چوونه‌که باس بکات. پاش ئه‌وه‌ی گومان له قسه‌کانی کرا، یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندی به په‌یامنێری کوردستانپۆست کرا و ئه‌ویش وه‌ک چاودێرێک و کاری ڕۆژنامه‌وانی خۆی گه‌یانده شوێنه‌که، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بڕوامان به عێراقییبوون و ده‌نگدان نییه، داوامان له په‌یامنێره‌که‌مان کرد، که به هیچ شێوه‌یه‌ک خۆی ئاشکرا نه‌کات و ڕای خۆی ده‌رنه‌بڕێت، ئه‌ویش به بی ئه‌وه‌ی خۆی ئاشکرابکات به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌نجامی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتین:
1- ئه‌م لێژه‌یه که له به‌غداوه هاتوون، له‌گه‌ڵ د. غه‌ساندا سێ که‌سی له‌گه‌ڵدا بوو، به قسه‌کاندا ده‌رکه‌وت که ئه‌مانه که‌سانێکن توندڕه‌و ڕاسیست، دژی کوردن، هه‌روه‌ها به ته‌زویر ده‌یانه‌وێت سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌که له کورد بسه‌ندنه‌وه.
2- د. غه‌سان باسی له‌وه کرد، که ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخانکراوه بۆ هه‌ڵبژاردن بۆ وڵاتی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیا بریتیه له دوو ملیۆن و 750 هه‌زار دۆلار.
3- پاره بۆ هیچ که‌سێک نادرێ، ئه‌گه‌ر له فله‌نده و نه‌رویژه‌وه بێن، واته ئاماده‌نین له‌و پاره‌یه بیده‌ن به هاتن و چوون و گوستنه‌وه‌ی خه ڵکی. مه‌به‌ستیش له‌مه ئه‌وه‌یه که ته‌گه‌ر بخه‌نه به‌رده‌م هاتنی خه‌ڵکی، تا دواجار خۆیان ته‌زویری تێدا بکه‌ن، که له کۆتاییدا دێینه سه‌ر چۆنێتی ته‌زویرکردنه‌که.
4- وه‌ک ده‌زنن، زۆربه‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌کان له وڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌نافی کورده، به‌و پێیه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی کار له سندوقه‌کاندا ده‌که‌ن به‌و ڕێژه‌یه زۆربه‌یان کورد بن، به‌ڵام د. غه‌سان وه‌ک ڕوونی کرده‌وه که ئه‌وانه‌ی داده‌نرێن وه‌ک فه‌رمانبه‌ر 365 که‌س ده‌بێت، (150 عه‌ره‌ب، 150 کورد، به‌شه‌که‌ی تریش که‌مه نه‌ته‌وه‌کانی تر).
5- له هه‌مووی ترسناکتر ئه‌وه‌یه که لۆجیکیستیک واته (گواستنه‌وه‌ی سنسوقه‌کان) ده‌درێته ده‌ست عه‌ره‌به‌کان.
6- ده‌نگدان له ڕۆژه‌کانی (5، 6، 7)ی مانگی سێ‌دا ده‌بیت
7- سندوقه‌کان تا ڕۆژی 10ی مانگ ناکرێنه‌وه ، واته سێ ڕۆژ دوا ده‌خرێت، سندوقه‌کان له لای عه‌ره‌به‌کان ده‌مێنێته‌وه، پرسیار له‌وه‌دایه که بۆچی سێ ڕۆژ ده‌مێنێته‌وه؟ بۆچی ته‌گه‌ره ده‌خه‌نه به‌رده‌م هاتنی خه‌ڵکی تر له نه‌رویژ و له فیله‌نده؟ وه‌ڵامی کوردستانپۆستیش ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له ماوه‌ی ئه‌و سێ ڕۆژه‌دا ده‌یانه‌وێت ته‌زویر له ده‌نگه‌کاندا بکه‌ن و ئه‌وانه‌ی ئاماده‌نابن و ناچن بۆ ده‌نگدان ئه‌مان بۆ خۆیان ده‌نگه‌کان پڕبکه‌نه‌وه.
په‌یامنێره‌که‌مان ڕایگه‌یاند، که سبه‌ینێ 17 2 -2010 ده‌چنه شاری مالمۆ (له خوارووی سوید) هه‌مان قسه بۆ عێراقییه‌کان ده‌که‌ن. په‌یامنێره‌که‌مان ئه‌وه‌شی باسکرد، که گۆڕانخوازان و ئه‌وانه‌ی که کار بۆ گۆڕان ده‌که‌ن، که‌سانی بێتوانان، ئاگایان له هیچ نییه، له‌تاو جرتوفرت و هه‌ڵپه‌ڵه‌لپی خۆیان ئاگایان له‌وه نییه، که له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چی ده‌گوزه‌رێت، چونکه ئه‌م قسانه‌ی که د. غه‌سان بۆی ده‌کردن زۆر به ئاسانی وه‌ریان ده‌گرت و ئاگایان له دنای نه‌بوو. ئه‌وانی تریش له خۆبردنه پێشه‌وه، هه‌ر که‌سه مشوری ئه‌وه‌ی ده‌خوارد ، به‌ڵکو وه‌کو کارگێڕ و فه‌رمانبه‌رێک دامه‌زرێت و نه‌ختێک پاره وه‌ربگرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست