کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیوا ئه‌حمه‌د موسته‌فا ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا نه‌کراوه‌، به‌ڵکو كراوه‌ته‌ جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌ری و پيشه‌يه‌كانی پار�

Sunday, 20/03/2011, 12:00


يه‌كێك له‌ تاوانبارانی ١٧ی شوباتی سلێمانی ، كه‌ به‌ كلاشينكۆڤ ته‌قه‌ی كردبوو، له‌ سه‌ربازگه‌ی سه‌لام ده‌ستگيركراوه

 به‌ دواداچوونی مه‌يدانی:
دوای ئه‌وه‌ی زياتر له‌ ٣٩ كه‌س له‌ تاوانه‌كه‌ی رۆژی ١٧ی شوباتی سلێمانی له‌ناو باره‌گای لقی ٤ پارتی به‌ چه‌ندين جۆر چه‌كی سوك ته‌قه‌يان له‌ خۆپيشانده‌رانی شاره‌كه‌ی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی كردبوو، تانووسينی ئه‌م هه‌واله‌ پارتی و بنه‌ماله‌ی مه‌سعودی ٣١ی ئاب خۆيان له‌ گێلی داوه‌و هيچ جۆره‌ ئيجرائه‌تێكيان نه‌كردووه‌؟!
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كی سه‌ربازی له‌ گرتووخانه‌ی سه‌ربازگه‌ی سه‌لام نزيك شاری سلێمانی پيڕاگه‌ياندين، كه‌ يه‌كيك له‌و تاوانبارانه‌ی كه‌ به‌ ئاشكرا ته‌قه‌ی له‌ گه‌نجانی شاری سلێمانی كردووه‌، شه‌وی ١٩ له‌سه‌ر ٢٠ له‌ قومارخانه‌كه‌ی خۆی ده‌ستگير كراوه‌، كه‌ ئه‌ويش سيروانی به‌كری سابيره‌، كه‌ به‌ كلاشينكۆڤ به‌ مه‌خزنه‌ی ٧٥ی ته‌قه‌ی له‌ خۆپيشانده‌ران كردبوو، به‌ وته‌ی ميرانی بله‌ی ره‌شه‌ به‌حری براده‌ری كه‌ خۆی شاردۆته‌وه‌ سيروان به‌كر ی سابير ١٢ كه‌سی بريندار كردووه‌، ئيستا له‌سه‌ربازگه‌ی سلام ده‌ستگير كراوه‌، بۆيه‌ پيويسته‌ خه‌لكی به‌شه‌ره‌ڤی شاره‌كه‌ی هه‌لمه‌ت و قوربانی و، لێژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی به‌ دواداچوون بكه‌ن، نه‌كا ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماله‌ به ڕيگه‌ی فرتوفێل ئازادی بكه‌ن، هه‌روه‌ها سيروانی به‌كری سابير يه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی له‌لايه‌ن شماڵی گومرگ شه‌مال عه‌لی پاراستنی لقی ٤ وه‌ ده‌مانچه‌يه‌ك و ٣٠٠٠ دۆلاری وه‌رگرتووه‌و، له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروان عه‌بدولۆره‌حمان ياريده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی له‌ وه‌زاره‌تی پيشمه‌رگه‌ به‌ پله‌ی ملازم ئه‌ول(دوو نه‌جمه‌) مووچه‌ی بۆ سيروان به‌كر بڕيوه‌ته‌وه‌!

هه‌ر بۆ زانياری خوێنه‌ران و ماڵه‌په‌ره‌ بويرو خۆشه‌ويسته‌كه‌ی كوردان
سيروان به‌كری سابير يه‌كێكيش بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی ساڵی پار له‌ شه‌قامی نالی له‌گه‌ڵ ميران ره‌شيد به‌حری و دوو كه‌سی ديكه‌دا په‌لاماری نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس (نه‌به‌ز گۆران) يان دابوو، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو ن بۆ ماوه‌يه‌ك هه‌ڵهاتبوون، بۆ ئه‌و تاوانه‌شيان هه‌ردووكيان ٥٠٠٠ دۆلاريان له‌ هێمن هه‌ورامی و شه‌مالی گومرگی كۆنه‌ ئيستيخبارات وه‌رگرتبوو!
هه‌روه‌ها به‌ختياری شێخ ساڵح يش كه‌ يه‌كێك بووه‌ له‌و تاوانبارانه‌ی لقی ٤ بنه‌ماڵه‌ كه‌ ته‌قه‌ی له‌ خۆپيشانده‌ران كردووه‌و، زياتر له‌ ١٢ رۆژه‌ خۆی له‌ باره‌گای لقی ٢١ ده‌وروبه‌ری سلێمانی له‌ راپه‌رين حه‌شارداوه‌و، له‌لايه‌ن فازيل ره‌وف ناسراوه‌ به‌ فازيلی مه‌ليح داڵده‌ی داوه‌و رۆژانه‌ش له‌لايه‌ن ئاوات مه‌حمود سه‌رگه‌لويی كه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌ياندنی لقی ٢١ و خاوه‌نه‌ی ڕێكخراوه‌ مالی كورد هۆڵندايه‌ كه‌ل و په‌ل و جگه‌ره‌و پێداويستی و بۆ ده‌بات و، چاوه‌روانه‌ بيگه‌يننه‌ سه‌لاحه‌دين و له‌لايه‌ن فه‌ريق شيروانه‌وه‌ مانگانه‌ی يه‌ك مليۆن و پێنج سه‌د هه‌زار ديناری بۆ براوه‌ته‌وه‌ تا كۆمه‌ڵێك كاری تێكده‌رانه‌ دژی يه‌كيتی و گۆران و ئيسلاميه‌كان ئه‌نجام بدات..
هه‌روه‌ها ميرانی بله‌ی ره‌شيد به‌حريش ماوه‌يه‌كه‌ خۆی له‌ سليمانی وون كردووه‌و تا وه‌زعه‌كه‌ ئاسايی بێته‌وه‌، ئه‌ميش يه‌كيك بووه‌ له‌ ته‌قه‌كه‌رانی و تاوانبارانی ١٧ی شوباتی لقی ٤ی پارتی و،
جه‌مال هه‌رگينه‌يی يه‌كێك بووه‌ له‌ ته‌قه‌كه‌ران و تاوانبارانی ئه‌و رووداوه‌ خۆيناويه‌ی كه‌ ده‌يان گه‌نجی ئه‌و شاره‌يان شه‌هيد و بريندار كرد، زياتر له‌ ١٠ رۆژه‌ خۆی گه‌ياندۆته‌ سه‌لاحه‌دين و هه‌ولێرو تا له‌به‌ر چاو وون بێ ، دياری مه‌سروری تيرۆرستيشی وه‌رگرتووه‌!

برايانی ئازيزی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی
خوێنه‌رانی ئازيز
له‌ رۆژی ١٧ی شوباتدا له‌ ناو لقی ٥ی رووزه‌رده‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌دا، ٤ كه‌س ڕيكۆدی ڕه‌ش واته‌ چاكه‌تی ره‌شی درێژيان له‌به‌ر دابووه‌، كه‌ به‌ ده‌مانچه‌و كلاشينكۆڤ ته‌قه‌يان كردووه‌، ئه‌وانه‌ش ئه‌م كه‌سانه‌نه‌:
1. شێخ فازيل به‌ڕيوه‌به‌ری ئاسايشی سلێمانی، دوای ته‌سليم بوونه‌وه‌ی له‌ ئالای شۆرش ، بۆته‌ جاشی خه‌فيفه‌
2. شه‌ماڵی عه‌لی به‌رپرسی پاراستنی لقی ٤، كۆنه‌ ئيستيخبارتی فيرقه‌ی سه‌ربازی سلێمانی له‌لای مقه‌ده‌م غانم
3. عه‌ميد ڕزگاری شێخ تاهيری نزاره‌ جێگری به‌ريوه‌به‌ری ئاسايشی سلێمانی پارتی له‌ هه‌وليرو،كۆنه‌ كاتب فه‌وجی خه‌فيفه‌ له‌لای مه‌حمود به‌گی گۆلێ
4. نه‌جمه‌دين شێخ مه‌حمود عه‌قيد نه‌جمه‌دينی خوله‌ ڕۆنه‌، معته‌ميدی ئه‌منی سليمانی رژێمی به‌عس
5. عه‌قيد حه‌سه‌ن قادر عه‌لی ناسراو به‌ حه‌سه‌نی قاله‌ ئه‌له‌ی سه‌يد سادقی، جاش خه‌فيفه‌ له‌لای حسينی مه‌ساح.

هه‌روه‌ها تا ئيستا هيوا ئه‌حه‌مه‌د مسته‌فای تاوانكاری سه‌ره‌كی رۆژی ١٧ی شوبات به‌رپرسی پيشووی لقی ٤ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ سه‌لاحه‌دينه ‌و رۆژانه‌ بۆ ده‌وام كردن له‌ مه‌كته‌بی سياسی ده‌بينرێت، له‌ دواين گۆرانكاری پارتیيدا، كراوه‌ته‌ جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌ری و پيشه‌يه‌كانی پارتی و پله‌كه‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه‌!‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە