مه‌لا به‌ختیار له ئه‌وروپایه، فریا که‌ون مه‌هێڵن ده‌ربچیت
Monday, 05/10/2009, 12:00
مه‌لا به‌ختیار، که وه‌ک به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانیی، له ماوه‌ی 18 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی، له لایه‌ن تاڵه‌بانیی چه‌ند پۆستێکی گرنگی پێدراوه و خه‌زوری پاڤێلی کوڕیه‌تی، ئه‌م که‌سه له سوید به ناوی حیکمه‌ت موحه‌مه‌ت پێش ڕاپه‌ڕینه‌که مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرت، به ناوی حیکمه‌ت موحه‌مه‌ت خۆی له سوید ناساندووه.
Hikmat Muhamat 540820 - xxxx . (
چوار ژماره‌ی دوای ساڵڕۆژی له دایکبوونه‌که‌ی لێره‌وه ئاشکراناکرێت).
مه‌لا به‌ختیار وه‌ک که‌سێکی سیاسیی و سه‌ربازیی له ناو یه‌کێتی نیشتیمانییدا تاوانباره به کوشتن و تێداچوونی سه‌دان ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان، نه‌ک له کاتی به‌ره‌وڕووبوونه، به‌ڵکو له ناخافڵیی و له‌کاتی داوه‌تکردندا کوشتوونی یان ژارخواردی کردوون، به‌م کاره تیرۆریستانه‌یه، بۆته مایه‌ی سه‌رگه‌رانی ده‌یان، بگره سه‌دان خێزان. مه‌لا به‌ختیار هیچ سڵی نه‌کردۆته‌وه له کاری تیرۆریستیی، ته‌مه‌نی قوربانییه‌کانیدا به لایه‌وه گرنگ نه‌بووه، که‌سانی خوار 18 ساڵیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کاربهێنێت.
مه‌لا به‌ختیار له دوای ڕاپه‌ڕین، به‌هۆی ئه‌و پۆسته جیاوازانه‌ی، که هه‌یبووه ڕۆڵی خیانه‌تکار، ناپاک و گه‌نده‌ڵکارانه‌ی له باشووری کوردستاندا بینیوه، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ گرنگه ئه‌و هاتن و سه‌ردانانه‌یه‌تی، که بۆ ئه‌وروپا ده‌یکات. گرنگه کوردانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان وه‌ک که‌سێکی تیرۆریست له‌و وڵاتانه‌دا بیناسێنن و ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا بکه‌ن، هه‌روه‌ها به پێی یاسای ئه‌وروپی، به به‌ڵگه‌وه لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی که‌س ده‌یزانێت ئه‌و ڕووداوه‌یه که پلانی بۆ کوشتنی ڕۆژ نوری شاوه‌یس دانا، ئه‌ویش کچێک بوو به ناوی شلێر ئه‌مینی دوانزده ساڵانه‌ی، ئه‌م کچه‌ی نارد، تا خۆی به ڕۆژ نوری شاوه‌یسدا بته‌قێنێته‌وه، که وه‌ک به‌ڵگه ده‌توانرێت به‌کار بهێنرێت و ته‌واویی ڕووداوه‌که له ڕۆژنامه‌کانی کوردستاندا بڵاوکرایه‌وه، ئه‌مساڵیش ئێمه پۆلیسمان لێ ئاگادارکردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد له کاتی پێویستیشدا ڕۆژنامه‌کانی سویدی لێ ئاگادارده‌که‌ینه‌وه. ئێمه پێش چه‌ند مانگێکیش ئاگاداری کوردانی ئه‌وروپامان کرد، هه‌ر کاتێک ئه‌و مه‌لا به‌ختیار و ڕۆژ نوری شاوه‌یسه ڕوویان کرده ئه‌وروپا ئاگادارمان بکه‌نه‌وه.
مه‌لا به‌ختیار ئیستا له هۆڵه‌ندایه، به یارمه‌تی پیاوه سووک و که‌سایه‌تییه نزمه‌کانی ده‌وروبه‌ریی توانیی چه‌ند سیمینار و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سازبکات، تا شکستی لیستی بنه‌ماڵه‌ی کوردستانی پێ هه‌ڵبستێنیته‌وه، مه‌لا به‌ختیار له بیری چۆته‌وه، که ئێمه به جیدی به دوایدا ده‌گه‌ڕێین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییمان به پۆلیسه‌وه کرد و ئه‌وانمان لێ ئاگادارکرده‌وه، پێشنیاری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ کراوه:
1. ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار تا ئیستا له هۆڵاندا ماوه‌ته‌وه، با کوردانی ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بکه‌ن، دۆکۆمێنت و نووسین و به‌ڵگه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئێمه له کوردستانپۆستدا بڵاومان کردۆته‌وه، بخه‌نه به‌رده‌م پۆلیس و ناوه‌رۆکی نووسینه‌کان بۆ پۆلیس وه‌ربگێڕن، تا ئه‌وان کاری له سه‌ر بکه‌ن.
2. ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار له هۆڵه‌ندا نه‌ماوه و ڕووی کردۆته هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌وروپی، با کورده‌کانی ئه‌و شوێنه به هه‌مان کار هه‌ڵبستن.
3. چاکتره زۆرینه‌ی کورد په‌یوه‌ندی زۆر به پۆلیسه‌وه بکه‌ن و شکاتی لێبکه‌ن، ئه‌گه‌ر داواکان زۆربن به‌مه کاریگه‌ری زۆرتر ده‌بێت، له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئه‌و وڵاتانه گوێی نه‌ده‌نێ و که‌مته‌رخه‌می تێدا بکه‌ن، لێ ئه‌مه کارێکی باش ده‌بێت، که داواکان له سه‌ر ئه‌م کابرا تیرۆریسته تۆماربکرێت، بۆ پاشه‌ڕۆژ کاریگه‌ریی و ڕۆڵی خۆی ده‌بێت.
لێره‌وه کوردستانپۆست داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌کات به‌تایبه‌تی کوردانی ئه‌وروپا، که به‌زووترین کات قۆڵی مه‌ردانه‌ی لێ هه‌ڵبماڵن، له هه‌ر وڵات و شوێنێکدا ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌ختیار ده‌ر‌که‌وت، یه‌کسه‌ر په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه بکه‌ن، بڵێن که‌وا که‌سێکی تیرۆریست هاتۆته وڵاته‌که‌یانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی کاره تیرۆریسته‌کانێتی، وازی لێ مه‌هێنن داوای له سه‌ر تۆمار بکه‌ن.
به‌ڵگه‌کان: http://kurdistanpost.info/pdf_filer/mala_baxtyar_shiler.pdf http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d6aced98
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست